فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"ئیدانه‌ى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى تاران ده‌كه‌ین"

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودییه‌، له‌ دواى كۆتایی هاتنى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى له‌ زه‌هران، ڕای گه‌یاند، داوایان له‌ ئێران كردووه‌، ڕێز له‌ وڵاتانى دراوسێی بگرێت و له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بكشێته‌وه‌.

عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودییه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ دواى كۆتاییهاتنى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى زه‌هران، به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: "لووتكه‌كه‌ داواى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى بۆ سووریا كرد، هه‌روه‌ك ئیدانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى میلیشیاكانى حووسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات، كه‌ ڕیاز ده‌كه‌نه‌ ئامانجی مووشه‌كه‌كانیان".

هه‌روه‌ها به‌ گوته‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودییه‌، له‌ لووتكه‌كه‌ ئیدانه‌ى پشتیوانییكردنى ئێران له‌ حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن كراوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى تاران له‌ كاروبارى وڵاتانى عه‌ره‌بی، بۆیه‌ داوا له‌ ئێران كراوه‌، ڕێز له‌ دراوسێكانى بگرێت و له‌ وڵاته‌كان بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێی گوته‌ى چاودێران، كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌ڕێگه‌ى فه‌یله‌قى قورس به‌سه‌ركردایه‌تی قاسم سلێمانى، ده‌ستێوه‌ردان له‌ وتانی عێراق، سووریا، لوبنان، یه‌مه‌ن ده‌كات.

16/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان