دە سێناتۆری کۆماریخواز لە نامەیەکدا بە ڕێکەوتی پێنج شەممە ٢٦ی جولای 2018، داوایان لە سێ وڵاتی ئورووپایی بەریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە کردوە کە پەیوەست بن بە گەمارۆکانەوە دژی کۆماری ئیسلامی.
ئەم ١٠ سێناتۆرە لە نامەکەیاندا داوایان لەم سێ وڵاتەی لایەنگری مانەوەی بەرجام کردوە کە پەیوەست بن بە بەرجامەوەو گەمارۆکان دژ بە
گەش بینی هەیە لە لایەنەکان بە ڕێکەوتنی ئاشتی کۆتایی بگەن هەر چەندەش شەڕ دەستی پێکردۆتەوە
تالیبانی ئەفغانستان پشتڕاسی کرد کە وتووێژەکانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ویلایەتەکانی یەکگرتووی ئەمەریکا لە حەوتووی ڕابردوودا لە قەتەر لە چوارچێوەی گەیشتن بە وتووێژ سەبارەت بە کۆتایی شەڕی ١٧ ساڵی ئەفغانستان ئەنجام دراوە.
کاربەدەستێکی باڵای تالیبان رۆژی هەینی بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە خانمی ئالیس وڵز، جێگری بەڕیوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کارەکانی ئاسیای باشور و ناوەندی، سەرپەرستی شاندای نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە وتووێژ لە گەڵ تالیبان لە شاری دۆحەی قەتەر بووە.
ئەو کاربەدەستەی تالبیان گوتی کە وتووێژەکانی سەرەتایی تەنیا بۆ زەمینەسازی بۆ پەیوەندێکان و چاوپێکەوتنەکانی داهاتوو لە نێوان تالیبان و ئەمەریکا دا بوو.
ئەو گوتی: "ئەو گفت و گۆیانە لە کە
ئەو هاوبەندییە، هێزێکی لەشکری بۆ ڕووبەڕووبوون لە بەرامبەر خۆسەپاندنی کۆماری ئیسلامی، تێرۆرسم و توندڕەوییە.
بە گۆێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز حکومەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی عەڕەبی کەنداو بۆ نوێکردنەوەی ئەوەیکە بە "ناتۆی عەڕەب" وەسفکراوە، دەست پێکردوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ و وڵاتانی سونی ناوچە، بەرژەوەندی هاوبەشیان لە یەمەن، سوریە و پارێزگاری لە ڕێگای هات و چۆی کەشتیەکان لە کەنداو هەیە کە یەکێک لە گەورەترین دابینکردنی نەوت لە جیهان دایە.
بە گوتەی کاربەدەستانی ئەمەریکا و وڵاتانی عەڕەب، بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ لە بەرامبەر خۆسەپاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئارامی لە هەوڵی پێک هێنانی هاوبەندێکی سیاسی - ئاسایشی پێکهاتوو لە شەش وڵاتی عەڕەبی کەنداو و دوو وڵاتی دیکەی ناوچەکە لە نێویان دا میسر و ئوردنە
بههۆی رۆماڵكردنی ریفراندۆمی ههرێمی كوردستان، دادگای شاری سهقزی رۆژههڵاتی كوردستان سزای جهڵدهكردن و پێبژاردن بهسهر رۆژنامهسووێكدا دهسهپێنێت، كه تاران به ههموو تواناكانییهوه بهرههڵستی ئهو پرۆسهیهی دهكرد.
ئاژانسی ههواڵی "موكریا" بڵاویكردهوه، ژووری 101 له دادگای سهقز سزای لێدانی 74 جهڵده و پێبژاردنی به 19 ملیۆن تومهنی ئێرانی بهسهر بهختیار خۆشنام، رۆژنامهنووسی ئهو ئاژانسهدا سهپاندووه، ئهمهش بههۆی رۆماڵكردنی ریفراندۆمی سهربهخۆیی ههرێمی كوردستان كه له 25ی ئهیلولی ساڵی رابردوو بهڕێوهچوو.
وهك ئهو ئاژانسه ئاماژهی پێداوه، بههۆی ئهوهی خۆشنام گردبوونهوه و كهرنهڤاڵهكانی پشتگیری له ریفراندۆمی سهربهخۆیی ههرێمی كوردستانی رۆماڵ كردووه و راپۆرت و وێنهی لهبارهی رووداوهكانی ئهو پرۆسهیه ئاماده كردووه و بڵاویكردۆتهوه، دادگا بهتۆمهتی سهرپێچیكردن له یاسای
محەمەدبار نەوبەخت، جێگری حەسەن ڕۆحانی و گوتەبێژی دەوڵەت، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرکۆمار کردووە، بەڵام داواکەی پەسەند نەکراوە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/7/25 نەوبەخت لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "ئامادەم هەرچی زوتر لە پێکهاتەی دەوڵەت بکشێمەوە" بەڵام نەمتوانی سەرکۆمار بەو قەناعەتە بگەیەنم کە داواکارییەکەم قەبووڵ بکات".
محەمەد باقر نەوبەخت جیالەوەی جێگری سەرکۆمار و گوتەبێژی دەوڵەتی حەسە ڕۆحانی سەرکۆماری ئێرانە، هاوکات سکرتێری حزبی "میانەڕەو و گەشە" و سەرۆکی ڕێکخراوی پلان و بوودجە و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ڕۆحانییە، بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا و هاوکات لەگەڵ قووڵبوونەوەی
مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەوڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، بە ناوی "بەختیار عارفی"، کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە جەماعەتی دەعوت و ئیسڵاح"، بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ڕەوانەی زیندانی شاری مەهاباد کرا.
ئەو مامۆستا کوردە، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە سێ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو، دواتر لە دادگای پ
رۆژی سێ شەممە 2ی گەلاوێژی 97ی هەتاویی،لەناوچە سنووریەکانی نێوان کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باکوور،بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "ڕەشید محەمەد عەلی" تەمەن 34 ساڵ،دانیشتوویی گوندی "شکڵ ئاوا"لەناوچەی مێرگەوڕی ورمێ گیانی لەدەست داو و تەرمەکەی بۆ پزیشکی قانونیی ورمێ گواسترایەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە،کۆمەڵێک لەکۆڵبەرانی دیکەش
دەوڵەتی یەمەن دژی میلیشا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای تۆمار کردووە.
"خالید ئەلیمانی" وەزیری کاروباری دەرەوەی یەمەن باسی لەوە کردووە کە وڵاتەکەی بۆ پێشگرتن لە جەنایەتی میلیشا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵوێستی جیددی دەگرێتە بەر، چونکە ئەو میلیشایانە ئەمنییەتی کەشتێڕانیی نێودەوڵەتییان لە دەریای سووردا خستووەتە مەترسییەوە.
ئەو بەرپرسە پلەبەرزەی یەمەن باسی لەوەش کردووە کە دەوڵەتی یەمەن بەرپرسیارەتیی کردەوە جەنایەتکارەکانی میلیشا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە باشووری دەریای سووردا دەخاتە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و شۆرای ئەمنییەتەوە.
"ئەلیمانی" لە قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە کە دەوڵەتی یەمەن هەتا ئێستا چەندین جار هۆشداری بە کۆمەڵگای جیهانی داوە کە پێش بە هێرشی میلیشا نیزامییەکانی سەر بە ڕێژیمی
سهرهڕای قاچاخبوونی مادهی هۆشبهر له ئێران، تووشبووانی مادهی هۆشبهر له سنه زیاتر ڕوویان له مادهی هۆشبهری “گوڵ” کە یەکێکە لە ترسناکترین جۆری مادە هۆشبەرەکان کردووە.
سهرۆكی شورای هاوئاههنگی بهرهنگاربوونهوهی مادهی هۆشبهر له پارێزگای سنه ڕایگهیاند كه زۆرترین مادهی هۆشبهر لهو پارێزگایه بهكار دههێنرێ كه دوای تریاك مادهی هۆشبهری گوڵ به شێوهیهكی بهرچاو بهرز بووهتهوه و خهڵك ڕوویان تێكردووه. تووشبووانی مادهی هۆشبهر لهسهر ئهو بڕوایهن كه ئهو مادهیه هۆگرایهتیی نیه و ههر كات پێت خۆش بێ دهتوانی وازی لێ بێنی بهڵام وانیه و لهگهڵ ئهوانی دیكه جیاوازیی نیه و ئهویش ماڵوێرانكهره.
سهلیم كهریمی نێونجیی تهمهنی تووشبووانی مادهی هۆشبهر 23 ساڵ ڕاگهیاندووه كه 2 ساڵ زیاتر له نێونجیی ئاستی ئێران دایه.
ههروهها فرانك قودسی، بهڕێوهبهری گشتیی كۆمهڵایهتیی پارێزگای سنهش ڕایگهیاندبوو كه له ئاستی پارێزگادا نزیك به 21 ههزار تووشبووی مادهی هۆشبهرمان ههیه كه
بە پێی ئەو هەواڵانەی میدیاکانی کوردستانی باشوور بڵاویان کردەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ جولای ٢٠١٨ ، کاتژمێر ٧:١٥ بەیانی لە لایەن سێ تیرۆریستەوە هێرش کرایە سەر بینای پارێزگای هەولێر و کارمەندێکی بەشی کارگوزاری ئەو بینایە گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵەکان، ئەم سێ کەسە چەکدارە تیرۆریستە کاتژمێر٧:١٥ بەیانی هێرشیان کردۆتە سەر بیناکە و دوای بریندار کردنی پاسەوانی بەر درگا توانیویانە بچنە ناو بیناکەوە. لەگەڵ دەستپێکردنی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایشی هەولێر خۆیان گەیاندۆتە ناوچەکە و دوای ماوەیەک پێکدادان و ڕووبەڕوو
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ڕیشتر، کە ناوەندەکەی تازاوای سەلاسی باوەجانی بووە، پارێزگای کرماشانی هەژاندووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ٢:٣٧ خولەکی دوانێوەڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ڕیشتر شارستانی تازاوا، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانیی هەژاند، توندی ئەو بوومەلەرزەیە لە ئاستێکدا بووە، کە پارێزگای کرماشان بەگشتی و پارێزگاکانی سنە و ئیلامیشی هەژاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکانی ڕێژیم، ئەو بوومەلەرزەیە ئەگەرچی کوژراوی نەبووە، بەڵام هەتا ئێستە ٢٩٠ کەس بریندار بوونە، هەروەها ٤٣ گوند لە شاری تازاوا بەتەواوەتی ڕووخاون و بەگشتی ١٢٠ گوند خەساریان
سەرۆکی ئەمریکا وەڵامێکی توندی هۆشدارییەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەداتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی بۆ حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران ناردووە.
دۆناڵد ترەمپ حەسەن رۆحانی ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات، ئەوا رووبەڕووی سزایەکی قورسە دەبێتەوە، کە پێشتر نموونەی نەبووە.
سەرۆکی ئەمریکا بە حەسەن رۆحانی گوتووە ”ئاگادار بە“، چیتر ئەمریکا نەرمیی
وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو
بەرپرسێکی ئیسڕائیل وتی وڵاتەکەی پێشنیارێکی ڕوسیای ڕەت کردۆتەوە کە تیایدا پێشنیاری ئەوە کراوە هێزەکانی ئێران 100 کیلۆمەتر دووربن لە هێڵی ئاگربەستەوە لە بەرزاییەکانی گۆلان.
بەرپرسەکە وتی بابەتەکە لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو و شاندێکی ڕوسی بە ڕابەرایەتی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لە ئۆرشەلیم باسکراوە.
ڕوونی کردەوە ناتانیاهو بە لاڤرۆڤی وتووە " ئێمە ڕێگە نادەین بە
سێناتۆرێکی کۆماریخوازی ئامریکا، گەڵاڵەیەکی لەسەر گەمارۆی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بارمتەگرتن، بە سێنای ئامریکا داوە.
سناتۆری کۆماریخواز " تام کاتن" گەڵاڵەی یاسای بارمتەگرتنی ڕێژیمی ئێرانـ"ـی پێشکەش بە سێنای ئامریکا کردووە، لەو گەڵاڵەیەدا، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و بنەماڵەکانیان گەمارۆ دەخرێتە سەریان و خزمەکانیان ناتوانن بە هیچ شێوەیەک بۆ وڵاتی ئامریکا سەفەر بکەن.
سناتۆر کاتن، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر گەڵاڵەکە وتوویەتی: هەر کەسێک ئامریکاییەک بە بارمتە بگرێت، ناتوانێت بێت بۆ ئامریکا و کەڵک لە ئازادیی ئەم وڵاتە وەربگرێت و تا ئەو کاتەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مافی بنەڕەتی ئامریکایییەکان
لە درێژەی سەرکەوتنی شاخەوانانی کورد، لە شاخە بەناوبانگەکانی جیهان، شاخەوانێکی خەڵکی شاری بانە، توانی بەسەر لووتکەی لنیندا سەر بکەوێت.
شاخەوانی کورد، حوسێن محەممەدی، خەڵکی شاری بانە، سەر بە پارێزگای سنە، ڕۆژی ڕابردوو٣٠ی پووشپەڕ پاش ١٠ ڕۆژ، توانی بەسەر لووتکەی شاخی لنیندا سەر بکەوێت.
ئەو شاخەوانە کوردە، لە چەندین فستیڤاڵی ئێرانی و جیهانی بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتی