فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

محەمەدبار نەوبەخت، جێگری حەسەن ڕۆحانی و گوتەبێژی دەوڵەت، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرکۆمار کردووە، بەڵام داواکەی پەسەند نەکراوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/7/25 نەوبەخت لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "ئامادەم هەرچی زوتر لە پێکهاتەی دەوڵەت بکشێمەوە" بەڵام نەمتوانی سەرکۆمار بەو قەناعەتە بگەیەنم کە داواکارییەکەم قەبووڵ بکات".

محەمەد باقر نەوبەخت جیالەوەی جێگری سەرکۆمار و گوتەبێژی دەوڵەتی حەسە ڕۆحانی سەرکۆماری ئێرانە، هاوکات سکرتێری حزبی "میانەڕەو و گەشە" و سەرۆکی ڕێکخراوی پلان و بوودجە و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ڕۆحانییە، بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا و هاوکات لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانە ئابووری و داراییەکانی ئێران، لەلایەن کارناسانی ئابوورییەوە چەندین داخوازی بۆ لابردنی نەوبەخت لەو پۆستە خرابووە بەرباس.

چەند ڕۆژ لەمەبەریش سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە، بەڵام لە میدیا فەرمییەکانی ئێران بە ڕوونی باسی ئەو دەست لەکار کێشانەوانە ناکەن.

دوای سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکانی ئێران کە بەهۆی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپیی دۆخی ئابووریی ئەو وڵاتە دەستیان پێکردووەرەوە، دەنگۆی گۆڕنکاری لە تیمی ئابووریی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی زیاتر بووە

27/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان