سه‌ره‌ڕای قاچاخبوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران، تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له سنه زیاتر ڕوویان له ماده‌ی هۆشبه‌ری “گوڵ” کە یەکێکە لە ترسناکترین جۆری مادە هۆشبەرەکان کردووە.
سه‌رۆكی شورای هاوئاهه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای سنه ڕایگه‌یاند كه زۆرترین ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و پارێزگایه به‌كار ده‌هێنرێ كه دوای تریاك ماده‌ی هۆشبه‌ری گوڵ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك ڕوویان تێكردووه. تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئه‌و ماده‌یه هۆگرایه‌تیی نیه و هه‌ر كات پێت خۆش بێ ده‌توانی وازی لێ بێنی به‌ڵام وانیه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه جیاوازیی نیه و ئه‌ویش ماڵوێرانكه‌ره.
سه‌لیم كه‌ریمی نێونجیی ته‌مه‌نی تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر 23 ساڵ ڕاگه‌یاندووه كه 2 ساڵ زیاتر له نێونجیی ئاستی ئێران دایه.
هه‌روه‌ها فرانك قودسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای سنه‌ش ڕایگه‌یاندبوو كه له ئاستی پارێزگادا نزیك به 21 هه‌زار تووشبووی ماده‌ی هۆشبه‌رمان هه‌یه كه له‌و ڕێژه‌یه سه‌دی 6ی ئه‌و حه‌شیمه‌ته له ژنان پێك هاتووه.
شیاوی باسە تا ئێستا هیچکام لە ناوەندەکان ئاماری ڕاست و دروستیان لە تووشبووانی مادە هۆشبەرەکان لە بەردەستیان نیەو ، زۆرجاریش ئاماری دروست بڵاو ناکەنەوە.
27/7/2018