فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ئەمریکا وەڵامێکی توندی هۆشدارییەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەداتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی بۆ حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران ناردووە.

دۆناڵد ترەمپ حەسەن رۆحانی ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەگەر جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئەمریکا بکات، ئەوا رووبەڕووی سزایەکی قورسە دەبێتەوە، کە پێشتر نموونەی نەبووە.

سەرۆکی ئەمریکا بە حەسەن رۆحانی گوتووە ”ئاگادار بە“، چیتر ئەمریکا نەرمیی بەرامبەر هەڕەشە و توندوتیژییەکانی ئێران نانوێنێت.

رۆژی یەکشەممە 22/7/2018، حەسەر رۆحانی هۆشداریی دابووە ترەمپ، کە لە ئەگەری دروستبوونی شەڕی ئەمریکا و ئێران، ئەوا شەڕەکە هێندە گەورە دەبێت، ”دەبێتە دایکی شەڕەکانی پێشووی جیهان“.

حەسەن رۆحانی داواشی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کرد بوو یاری بە کلکی شێر نەکات، چونکە ”بە یاریکردن لەگەڵ کلکی شێر، تەنیا پەشیمانیت بۆ دەمێنێتەوە“.

23/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان