دە سێناتۆری کۆماریخواز لە نامەیەکدا بە ڕێکەوتی پێنج شەممە ٢٦ی جولای 2018، داوایان لە سێ وڵاتی ئورووپایی بەریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە کردوە کە پەیوەست بن بە گەمارۆکانەوە دژی کۆماری ئیسلامی.
ئەم ١٠ سێناتۆرە لە نامەکەیاندا داوایان لەم سێ وڵاتەی لایەنگری مانەوەی بەرجام کردوە کە پەیوەست بن بە بەرجامەوەو گەمارۆکان دژ بە کۆماری ئیسلامی لەبەرچاو بگرن.
سێناتۆر تێد کرۆز لە ئیالەتی ئێگزاس، مارکۆ ریبو لە ئیالەتی فلۆریدا، تام کاتن لە ئیالەتی ئارکانزاس لەو کەسانەن نامەکەیان واژۆ کردوە، ئەم سێ سێناتۆرە لەو کەسانەن کە ساڵی ٢٠١٥ دژی رێکەوتنامەی بەرجام بوون.
29/7/2018