فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد کرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەوڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری سەردەشت، بە ناوی "بەختیار عارفی"، کە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە جەماعەتی دەعوت و ئیسڵاح"، بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ڕەوانەی زیندانی شاری مەهاباد کرا.

ئەو مامۆستا کوردە، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە سێ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو، دواتر لە دادگای پ ێداچوونەوەی شاری ورمێ، حوکمەکەی بۆ ١٨ مانگ کەم کرایەوە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٣، پاش ١ مانگ زیندانبوون، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییکردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ماڵپەڕی فەرمیی "جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح"، لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: بەختیار عارفی کە باوکی دوو منداڵی ٦ و ١٢ ساڵەیە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد کراوە.

27/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان