فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

بەرپرسێکی ئیسڕائیل وتی وڵاتەکەی پێشنیارێکی ڕوسیای ڕەت کردۆتەوە کە تیایدا پێشنیاری ئەوە کراوە هێزەکانی ئێران 100 کیلۆمەتر دووربن لە هێڵی ئاگربەستەوە لە بەرزاییەکانی گۆلان.

بەرپرسەکە وتی بابەتەکە لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو و شاندێکی ڕوسی بە ڕابەرایەتی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لە ئۆرشەلیم باسکراوە.

ڕوونی کردەوە ناتانیاهو بە لاڤرۆڤی وتووە " ئێمە ڕێگە نادەین بە ئێرانییەکان بمێننەوە ئەگەر 100 کیلۆمەتریش دووربن لە سنوورەوە."

جێی ئاماژەیە ناتانیاهو لە ماوەی ڕابردوودا بەڵێنیدا بوو بەرپەرچی هەر هەوڵێکی ئێران بداتەوە بۆ مانەوەی هەمیشەیی لە سوریادا.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئیسڕائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی ئێران لە سوریادا چڕتر کردۆتەوە و دەڵێت بوونی ئێران لە سوریادا هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسڕائیل.

23/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان