رۆژی سێ شەممە 2ی گەلاوێژی 97ی هەتاویی،لەناوچە سنووریەکانی نێوان کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باکوور،بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "ڕەشید محەمەد عەلی" تەمەن 34 ساڵ،دانیشتوویی گوندی "شکڵ ئاوا"لەناوچەی مێرگەوڕی ورمێ گیانی لەدەست داو و تەرمەکەی بۆ پزیشکی قانونیی ورمێ گواسترایەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە،کۆمەڵێک لەکۆڵبەرانی دیکەش کەلەشوێنی ڕووداوەکە بوون بەهۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان،بریندار بوون بەڵام تا ئێستا لەسەر بارودۆخی بریندارەکان هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە.
٢٧/٧/٢٠١٨