فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ڕیشتر، کە ناوەندەکەی تازاوای سەلاسی باوەجانی بووە، پارێزگای کرماشانی هەژاندووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ٢:٣٧ خولەکی دوانێوەڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ ڕیشتر شارستانی تازاوا، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانیی هەژاند، توندی ئەو بوومەلەرزەیە لە ئاستێکدا بووە، کە پارێزگای کرماشان بەگشتی و پارێزگاکانی سنە و ئیلامیشی هەژاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکانی ڕێژیم، ئەو بوومەلەرزەیە ئەگەرچی کوژراوی نەبووە، بەڵام هەتا ئێستە ٢٩٠ کەس بریندار بوونە، هەروەها ٤٣ گوند لە شاری تازاوا بەتەواوەتی ڕووخاون و بەگشتی ١٢٠ گوند خەساریان پێ گەیشتووە، جێگەی ئاماژەیە ئاو و کارەبای زۆرینەی گوندەکان پچڕاون.

لە کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە هەتا ئێستە، خەڵکی زۆرینەی شار و گوندەکانی پارێزگای کرماشان، لە ترسی دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزە، شوێنی ژیانی خۆیان بەجێ هێشتووە و پەنایان بردووە بۆ شەقامەکان و دەشتەکان، ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی ئاوارەی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو، هێشتا لە ژێر خێوەت و لە نێو کانکسەکان دەژین.

لە کاتی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستە، هەزاران جار بوومەلەرزە، پارێزگای کرماشانی هەژاندووە و هەر بەردەوام خەساری گەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەو خەڵکە لە دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێبەشن و ڕێژیم لەوپەڕی کەمتەرخەمی هیچ خزمەتگوزاریەکی نەبووە و بڵێنەکانی بەرپرسانی ڕێژیم پاش زیاتر لە ٨ مانگ، بەکردەیی نەکراوە.

بەرپرسانی ڕێژیم، پاش بوومەلەرزەی ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگای کرماشان، باس لەوە دەکەن، کە دامەزراوەی قەیران بەوپەڕی تواناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک ئامادەیە، بەڵام بەکردەیی تەنیا وەکوو پرۆپاگاندەیەک بۆ دەسەڵاتە نگریسەکەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی باس لە ئامادەیی و خزمەتگوزارییەکانیان دەکەن، چونکە مێژووی ئەو ڕێژیمە نیشانی داوە، کە خەڵک لە بیروکەی دەسەڵاتدارانیدا هیچ گرنگییەکیان نییە.

23/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان