فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەو هاوبەندییە، هێزێکی لەشکری بۆ ڕووبەڕووبوون لە بەرامبەر خۆسەپاندنی کۆماری ئیسلامی، تێرۆرسم و توندڕەوییە.

بە گۆێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز حکومەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی عەڕەبی کەنداو بۆ نوێکردنەوەی ئەوەیکە بە "ناتۆی عەڕەب" وەسفکراوە، دەست پێکردوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ و وڵاتانی سونی ناوچە، بەرژەوەندی هاوبەشیان لە یەمەن، سوریە و پارێزگاری لە ڕێگای هات و چۆی کەشتیەکان لە کەنداو هەیە کە یەکێک لە گەورەترین دابینکردنی نەوت لە جیهان دایە.

بە گوتەی کاربەدەستانی ئەمەریکا و وڵاتانی عەڕەب، بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ لە بەرامبەر خۆسەپاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئارامی لە هەوڵی پێک هێنانی هاوبەندێکی سیاسی - ئاسایشی پێکهاتوو لە شەش وڵاتی عەڕەبی کەنداو و دوو وڵاتی دیکەی ناوچەکە لە نێویان دا میسر و ئوردنە ، کە کۆشکی سپای ئەوەی وەک ناتۆی عەڕەب وەسف کردوە.

ڕۆیتێرز بە گوتەی چەند سەرچاوە دەڵێت کە بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ سەبارەت بە هاوبەندییە لە ١٢ی مانگی ئوکتوبر (دوو مانگی دیکە) لە واشنگتن وت و تووێژ بکەن.

ئەو هاوبەندییە، هێزێکی لەشکری بۆ ڕووبەڕووبوون لە گەڵ خۆسەپاندنی کۆماری ئیسلامی، تێرۆرسم و توندڕەوییە کە بە گوتەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەرانسەری ئەمەریکا، سەقامگیری بۆ خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دێنێت.

کۆشکی سپی پشتڕاستی کردوە کە سەبارەت بە نێوەڕۆکی ئەو هاوبەندییە لە گەڵ لایەنەکانی هاوکار لە ناوچەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا هاوکاری کردووە.

خانمی سارا هەکەبی سەندرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی پێشتر گوتبووی سەرۆک تڕامپ بە توندی وەڵامی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەداتەوە.

ئەو خانمە گوتی، "سەرۆکایەتی کاردانەوە بەرامبەر بە ئێران نیشان دەدات و رێگا نادات درێژە بە هەڕەشەکردن لە ئەمەریکا بدات. ئەگەر وڵاتێک مەبەستی هێرش هەبێت، دڵنیابن ئەوە ئێرانە."

کاربەدەستانی سعودی گەڵاڵەی پەیمانێکی ئاسایشیان ساڵی ڕابردوو لە ماوەی سەردانی سەرۆک تڕامپ بۆ ڕیاز هێنایە گۆڕ.

29/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان