فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌هۆی رۆماڵكردنی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، دادگای شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سزای جه‌ڵده‌كردن و پێبژاردن به‌سه‌ر رۆژنامه‌سووێكدا ده‌سه‌پێنێت، كه‌ تاران به‌ هه‌موو تواناكانییه‌وه‌ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌كرد.

ئاژانسی هه‌واڵی "موكریا" بڵاویكرده‌وه‌، ژووری 101 له‌ دادگای سه‌قز سزای لێدانی 74 جه‌ڵده‌ و پێبژاردنی به‌ 19 ملیۆن تومه‌نی ئێرانی به‌سه‌ر به‌ختیار خۆشنام، رۆژنامه‌نووسی ئه‌و ئاژانسه‌دا سه‌پاندووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رۆماڵكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ 25ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌ك ئه‌و ئاژانسه‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆشنام گردبوونه‌وه‌ و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی پشتگیری له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی رۆماڵ كردووه و راپۆرت و وێنه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئاماده‌ كردووه‌ و بڵاویكردۆته‌وه‌‌، دادگا به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردن له‌ یاسای گشتی كۆماری ئیسلامی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌.

"موكریان" نووسیویه‌تی، به‌بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ كورده‌ له‌ دانیشتنێكی داخراودا دادگاییكراوه‌.

پیشتریش به‌ختیار خۆشنام به‌ تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌ له‌ دژی رژێمی ئێران و په‌یوه‌ندیكردنی به‌ رادیۆی "فه‌ردا"ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ به‌ زمانی فارسی په‌شخه‌كه‌ی ده‌كات، بۆ ماوه‌ی 3 مانگ زیندانیكراوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی جیهانه‌.

29/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان