ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی سوپای تورک دەورووبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردوومان کرد.
کەمێک لەمەو بەرنزیکی کاتژمێر ٩:٠٠ ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی سوپای تورکیا دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە
دوای چل ساڵ لە دەسەڵاتداریەتیی کۆماری ئیسلامی و بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ تێکۆشان و ویستی گەلی کورد، لە جیاتی هەوڵدان بۆ چارەسەری پرسە سیاسی و فەرهەنگییەکان، ناوەندە ئەمنییەکان لە کۆنتڕۆڵ کردن و چاودێری کردنی هەرچەشنە جموجۆڵی نێوخۆ بەردەوامن.
بە پێی ڕاپۆڕتێک کە بە دەستمان گەیشتووە، دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم لە درێژەی میلیتاریزەکردنی ناوچەکانی کوردستان هەوڵێکی دیکەیان
گوشار و بانگهێشتکردنەکانی مامۆستایانی ئایینی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە، مامۆستایەکی ئایینی ناچار کرد، که یەکێک لە گوندەکانی ئەم شارە بەجێ بهێڵیت.
بهپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، مامۆستا موراد ئەکرەم، پێشنوێژی گوندی "سەهۆڵان" به دەستووری ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە پێشنوێژییەتی ئەو گوندە لابرا.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، چەند ڕۆژ لەمەوپێش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و هەڕەشەیان لێ کردووە، کە دەبێ گوندەکە بەجێ بهێڵێت و چیدیکە مافی ئەوەی نییە که لە بیاڤی مەزهەبیدا چالاکی بکات.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم مامۆستا کوردە به
کۆنفرانسێک لە پێوەندی لە گەڵ پرسی لەسێدارەدان لە ئێراندا، لە زانکۆی ژنێڤی سوئیس بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیووەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەز، کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی "ئێران و سزای لەسێدارەدان کەرەستەیەک بۆ سەرکوتی نەتەوەکان" لە لایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردی زانکۆی ژنێڤ بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا، "جولیا فەرناندێز"، نوێنەری ڕێکخراوی "پێکەوە خەبات دژی سزای لە سێدارەدن" وتارێکی لە سەر پرسی لەسێدارەدان، بە تایبەت دژی نەتەوەکانی ئێران بە تایبەتیتر کورد پێشکەش کرد.
ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژەی به لابردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبارانی تاوانەکانی مادە هۆشبەرەکان لە یاسای سزای ئیسلامیی ئێراندا کرد و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی سزای لە سێدارەدان وەک کەرەستەی سەرکوتی گەلان بە
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئاژانسی (فارسنیوز)ی سەر بەو هێزە، بە فەرمی دانی بەوەدا ناوە کە ئێران مووشەکی بالستیکی تاقی کردووەتەوە.
فەریق ئەمیرعەلی حاجیزادە، دە ڕۆژ دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد: "ئێران مووشەکی بالستیکی نێوانبڕی تاقی کردووەتەوە" بە فەرمی دانی پێدا ناوە و ئەو تاقیکردنەوەشی بە "گرنگ" وەسف کردووە و دەڵێت ئێمە ساڵانە ئەو تاقیکردنەوانە ئەنجام دەدەین.
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران ئاماژەی بە وردەکاری
رۆژی شهممه 8 ی كانونی یهكهمی 2018، پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نوسەر و بیرمەندی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبوە؛ لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتکی خوێندوە. هاوکات لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندوە. لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتوەتەوە.
شایەنی باسە ساڵی 1962 چوەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندوە. لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا
لە لایەن سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوەو لقی ٤ی دادگای سزای ٢ ی ئیلامەوە، سزای ٩ ساڵ زیندانی بوون و ١١١٠ قامچی بە سەر ١٥ کەس لە کرێکارانی ناوەندی پەترۆشیمی ئیلامدا داسەپاوە.
ئەم کرێکارانە لە حاڵێکدا بەم شێوەیە ئەم سزا نایاسایی و ناڕەوایانەیان بەسەردا دەسەپاوە، کە تاوانیان ناڕەزایەتی دەربڕین بووە بەرامبەر بە دۆخی ژیانی خۆیان و دانەمەزراندنی کرێکارانی سەر بە پارێزگای ئیلام ودەرکردنی ١١ کارمەندی ئەو ناوەندە.
لە مانگی بانەمەڕی ١٣٩٧ دا کرێکاران و کارمەندەکانی ناوەندی پەترۆشیمی ئیلام لە بەردەم بینای ئەم ناوەندە کۆبوونەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕی و
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئامریکا لە جێبەجێکردنی گەمارۆوە ئابوورییەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ڕێگریی لە دەسپێڕاگەیشتن ئەو ڕێژیمە بە چەکی ناوکییە.
دانڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٥ی سەرماوەز، بە ئاماژە بە هاتنەدەرەوەیان لە بەرنامەی بەرجام، بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە ناهێڵن ئەو ڕێژیمە دەستی بە چەکی ناوکی بگات.
دانڵد ترامپ کە لە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی جێژنی "حنووکایـ"ـی یەهوودییەکان، لە کۆشکی سپی قسەی کردووە، وتوویەتی: ئێمە لە ڕێککەوتننامەیەکی زۆر مەترسیدار لەگەڵ ئێران هاتینە دەرەوە. ڕێککەوتننامەیەک کە نەدەبوو واژۆ بکرایە و دواتر توندترین گەمارۆوەکانمان بە دژی ئەم ڕێژیمە خستووەتە گەڕ، کە هەتا ئێستە
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە شاردنەوەی چارەنووسی هەزاران کەس لە دژبەرانی سیاسی لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە لە سێدارە دراون، درێژەی جینایەتی دژی مرۆڤایەتییە.
لەسێدارەدانی بەندییە سیاسییەکان لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە بەندیخانەکانی ” ئەوین، گەوهەردەشت، مەشهەد، شیراز و ئەهواز″ تا ئێستاش بەتەواویی ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان ژمارەی قوربانیەکان لانیکەم خۆی لە سێ هەزار کەس دەدا و هێندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەکەن. دوو ساڵ لەمەوبەر چەند چالاکێک ئاماژەیان
پارێزەری دۆسیەی عوسمان مستەفاپوور، دێرینەترین زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، بە نیسبەت ڕەتکردنەوەی کۆتاییهاتنی ماوەی مەحکوومییەت و بەرگری لە ئازادی بریگرەکەی سکاڵایەکی لە دادستانیی وڵاتدا تۆمار کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەی عوسمان مستەفاپوور، پاش دژایەتی کردنی لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ لەگەڵ ئازادیی ئەم زیندانییە سیاسییە، پارێزەری دۆسییەکە، عوسمان موزەیەن، ڕۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر لە زیندانی ورمێدا لەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتنی هەبووە و بەدواداچوون بۆ ڕەوتی دادوەرییەکەی
کۆماری ئیسلامی ئێران چەند تیمێکی کوشتنی ناردووەتە بەغدا و ئامانجیان بێدەنگکردنی ئەو کەسانەیە کە رەخنە لە دەستێوەردانی تاران لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەگرن.
رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمنی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، بە فەرمانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، تیمەکان پێکهێنراون و ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە دەنگییان هەیە و دژی ئێران لە عێراق لێدوان دەدەن.
ئێران ئەو تیمانەی لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی
سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران ھۆشداری دەدات بە یەکێتی ئەوروپا لەوەی، چیتر تاران ناتوانێت چاوەڕێی بەڵێنەکانی یەکێتی ئەوروپا بێت سەبارەت بە درێژەدان بە کڕینی نەوتی ئێران.
عەلی ئەکبەر ساڵحی، پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فێدریکا موگرینی، بەرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل، بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتی: ئەگەر نەتوانین نەوتەکەمان بفرۆشین یان سوود لە مامەڵە داراییەکان بکەین، لەو باوەڕەدا نیم درێژەدان بە ڕێکەوتنەکە سوودێکمان پێبگەیەنێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند: ئەگەر سوودێکی ئابوریمان لە ڕێکەوتنە
ئەمریکا بەردەوامە لەفراوانکردنی توانا سەربازیەکانی خۆی لەرۆژئاوای کوردستان و لەناوچەی گرێ سپی سەربازگەیەک لەنێوان سنوری تورکیا- رۆژئاوا دادەمەزرێنێت.
شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لەرۆژئاوای کوردستان راگەیاند: ئەمریکا لەسنوری نێوان تورکیا- رۆژئاوا، لە گرێ سپی لەباشوری کۆبانێ، سەربازگەیەکی نوێ دامەزراندوە.
وتیشی: لەو سەربازگەیەکی چەندین خاڵی پاسەوانی
بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و قەزای خانەقین و دەڤەری گەرمیان و کەلاری گرتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و لە 716 هاووڵاتیش بریندار بوون
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کە سەنەتەرەکەی قەسری شیرین و سەرپێڵزەهاو بوو، بە گوژمی 6.2 بە پلەی ڕیشتەر ڕووی دا کەلە قەزای خانەقین زیان و خەسارێکی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە و لە قەزای کەلاریش دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئەو بوولەرزەیە هێندە گوژمی زۆر بووە لە زۆرێک لە
گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە سەر چالاکانی مەدەنیی لە شاری دیواندەرە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، پاش دەسبەسەر کردنی ئومید شامحەممەدی و حامید نێرکسی لە چالاکانی سێنفی مامۆستایانی شاری دیواندەرە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان گوشاری زیاتریان خستووەتە سەر چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕابردوودا، ئەمیر