فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گوشار و بانگهێشتکردنەکانی مامۆستایانی ئایینی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە، مامۆستایەکی ئایینی ناچار کرد، که یەکێک لە گوندەکانی ئەم شارە بەجێ بهێڵیت.

بهپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، مامۆستا موراد ئەکرەم، پێشنوێژی گوندی "سەهۆڵان" به دەستووری ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە پێشنوێژییەتی ئەو گوندە لابرا.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، چەند ڕۆژ لەمەوپێش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و هەڕەشەیان لێ کردووە، کە دەبێ گوندەکە بەجێ بهێڵێت و چیدیکە مافی ئەوەی نییە که لە بیاڤی مەزهەبیدا چالاکی بکات.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم مامۆستا کوردە به هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان خەریکی بەجێهێشتنی گوندی سەهۆڵانە و لە پێشنوێژیی مزگەوتەکانیش بێبەش کراوە.

لە بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە، چەندین جار ئەم مامۆستا کوردە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و هەڕەشەیان لێ کردووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بەم مامۆستا ئایینییەیان ڕاگەیاندووە، که لە ئەگەری وڵام نەدانەوە به خواستەکانی ئەوان لەگەڵ حوکمی قورسی دادوەری بەرەوڕوو دەبێتەوە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم مامۆستا کوردەیان به پڕوپاگەندە بۆ مەزهەبی ئیمام شافعی و پێوەندی لەگەڵ جەریانە ئیسلامییەکاندا تۆمەتبار کردووە، بەڵام ئەندامانی شۆرا و بەساڵاچووانی گوندی سەهۆڵان به واژۆی شایەتحاڵانی گەڕەک، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانیان ڕەت کردووەتەوە.

11/12/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان