فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئامریکا لە جێبەجێکردنی گەمارۆوە ئابوورییەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ڕێگریی لە دەسپێڕاگەیشتن ئەو ڕێژیمە بە چەکی ناوکییە.

دانڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ئێوارەی پێنجشەممە، ١٥ی سەرماوەز، بە ئاماژە بە هاتنەدەرەوەیان لە بەرنامەی بەرجام، بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە ناهێڵن ئەو ڕێژیمە دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

دانڵد ترامپ کە لە ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی جێژنی "حنووکایـ"ـی یەهوودییەکان، لە کۆشکی سپی قسەی کردووە، وتوویەتی: ئێمە لە ڕێککەوتننامەیەکی زۆر مەترسیدار لەگەڵ ئێران هاتینە دەرەوە. ڕێککەوتننامەیەک کە نەدەبوو واژۆ بکرایە و دواتر توندترین گەمارۆوەکانمان بە دژی ئەم ڕێژیمە خستووەتە گەڕ، کە هەتا ئێستە کەمتر وڵاتێکی دنیا وەها گەمارۆگەلێکی بۆ دیاری کراوە.

دانڵد ترامپ لە ڕۆژی ١٨ی بانەمەڕی ئەمساڵدا، بەتەواوەتی لە ڕێککەوتننامەی بەرجام کشایەوە، کە ئامانجی لە هاتنەدەرەوەی لە بەرجام، گۆڕینی هەڵسوکەوت و سیاسەتی ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر وڵاتانی ناوچەکە و دنیا و هەروەها ڕێگانەدان بە ڕێژیم بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکییە.

ئەگەرچی بەرپرسانی ڕێژیم، چالاکییە ناوکییەکانی خۆیان بە چالاکیی ناوکیی ئاشتیخوازانە ناو دەبەن و ئامانج لەم بەرنامانەیان بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە بەرهەمهێنانی وزە دەگەڕێننەوە، بەڵام هەر لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمەوە، چەند مووشەکی بالستیکی تاقی کرایەوە، کە دەنگدانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.

ڕێژیمی ئێران کە سەرەکیترین پشتیوانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی و ناوچەکەیە، سەرەڕای ئەو هەموو گوشارە ئابووری و سیاسییە، هەتا ئێستە وازی لە کردەوە تێرۆریستییەکانی خۆی نەهێناوە و بەردەوام چەک و پارە بە گرووپە تێرۆریستییەکان لە لوبنان، یەمەن، عێراق و سووریە دەدات، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات.

7/12/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان