فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و قەزای خانەقین و دەڤەری گەرمیان و کەلاری گرتەوە، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و لە 716 هاووڵاتیش بریندار بوون

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، ئەو بوومەلەرزەیە کە سەنەتەرەکەی قەسری شیرین و سەرپێڵ‌زەهاو بوو، بە گوژمی 6.2 بە پلەی ڕیشتەر ڕووی دا کەلە قەزای خانەقین زیان و خەسارێکی زۆری بە هاووڵاتیان گەیاندووە و لە قەزای کەلاریش دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.

ئەو بوولەرزەیە هێندە گوژمی زۆر بووە لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانیش هەستی پێکرا.

بەپێی زانیاریی میدیا خۆجێیەکان لە کرماشان، گوژمی بوومەلەرزەکە لە شارەکانی ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە وەک قەسری شیرین، سەرپێڵ‌زەهاو، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و ڕوانسەر زیاتر بووە و زیانێکی زۆر بە خانوو و ماڵی هاووڵاتیان کەتووە و سەرەڕای وەرزی سەرما خەڵک ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و لە پارک و شوێنە گشتییەکان ڕۆژیان کردووەتەوە.

هاتنی ئەم بوومەلەرزەیە لە کاتێک دایە کە هێشتا ئاسەواری وێرانی و خراپیی بوومەلەرزەکەی ساڵی پێشوو نەسڕاوەتەوە و هێشتا خەڵکێکی زۆر لەناو خێوەتە و لە ڕەوشێکی دژواردا دەژین.

28/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان