رۆژی شهممه 8 ی كانونی یهكهمی 2018، پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نوسەر و بیرمەندی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد. لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبوە؛ لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتکی خوێندوە. هاوکات لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندوە. لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتوەتەوە.
شایەنی باسە ساڵی 1962 چوەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندوە. لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.لەساڵی 1970-1979 لەزانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنوسی و یاسای خوێندوە.
لەکاروباری سیاسیشدا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی کاژیک.
خاوەنی چەندین بەرهەمی نوسین و وەرگێڕانە.
دواجار بەرلە کۆچی دوایی؛ دوایین بەرهەمی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز، كتێبێكی 640 لاپەڕەییە بە ناونیشانی (بیرهوهریینامهى ئهو رۆژانهى جارهكى دیی ناگهڕێنهوه) كە له سلێمانى بڵاكرایهوه.
بەشێك لەبەرهەمەكانی نوسەر:
– چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: “The Tempest”) هی نوسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی 1955.
– پاڵتۆ (بە ئینگلیزی: “The Coat”) لەساڵی 1958 هی نوسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل.
– لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لەساڵی 1968 لە هەولێر
– خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی 1987
– نوسینی کوردی بە لاتینی
– وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین
– سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە
– زمانی یەکگرتوی کوردی، ساڵی 1979
– ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم لەساڵی 2001
– ڕۆژانی ئاوارەییم، لە سویسرا.
11/12/2018