فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای چل ساڵ لە دەسەڵاتداریەتیی کۆماری ئیسلامی و بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ تێکۆشان و ویستی گەلی کورد، لە جیاتی هەوڵدان بۆ چارەسەری پرسە سیاسی و فەرهەنگییەکان، ناوەندە ئەمنییەکان لە کۆنتڕۆڵ کردن و چاودێری کردنی هەرچەشنە جموجۆڵی نێوخۆ بەردەوامن.
بە پێی ڕاپۆڕتێک کە بە دەستمان گەیشتووە، دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم لە درێژەی میلیتاریزەکردنی ناوچەکانی کوردستان هەوڵێکی دیکەیان بۆ چاودێری کردن و ئەمنیەتی کردنی کوردستان دەسپێکردووە.
دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەستی داوەتە زیادکردن و نەوژەنکردنەوەی پایگاکانی خۆی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەتایبەتی لە گوند و شارۆچکەکانی سەرسنوور بە مەبەستی مۆڵدانی هێزەکانی خۆی و, هەروەها گواستنەوەی چەکی قورس ونیمە قورسی زۆر بۆ سەر سنوورەکانی کوردستان، ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری بەکرێگیراوانی خۆی بەشێوەی بەربڵاو خەریکی دانان و هەڵواسینی کامێرای شاراوەیە لە نێو شار وشارۆچکەکان و بۆ ئەمەبەستەش بەکرێگیراوانی خۆی بەکار هێناوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە کە “دامودەزگا ئەمنییەکان لە دەوروبەری ماڵ و شوێنی کاری ئەندامانی سپا و بەکرێگیراوانی خۆی کامێرای داناوە، کە ڕاستەوخۆ لە ژووری ناوەندە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن”.
ئیدارەی ئیتلاعات لە جموجۆڵ و خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان توقیوەو بۆیە لە هەموو ڕێگایەک لە هەوڵدایە بۆ ڕاگرتنی دۆخەکە و، کۆنترۆڵ‌کردنی خەڵکی کوردستان.
جێی‌وەبیر هێنانەوەیە چەند مانگ لەمەو پێش ، سپای پاسداران زەختی خست‌بووە سەر خەڵکی گوندەکانی شنۆ و پیرانشار کە لە نێو گوند و لە بەردەرگای هێندیک لە ماڵەکان دەبی کامێرا دانن و، بۆ ئەوەی خەڵکی گوندنشین مل بەو بڕیارە بدەن دەستوپێوەندییەکانی خۆی ڕاسپاردبوو کە شەوانە ڕا و ڕووت و دزی لە خەڵکی ئەو گوندانە بکەن.
سەرچاوە: کوردستان و کورد

١١/١٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان