فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئاژانسی (فارسنیوز)ی سەر بەو هێزە، بە فەرمی دانی بەوەدا ناوە کە ئێران مووشەکی بالستیکی تاقی کردووەتەوە.

فەریق ئەمیرعەلی حاجی‌زادە، دە ڕۆژ دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد: "ئێران مووشەکی بالستیکی نێوان‌بڕی تاقی کردووەتەوە" بە فەرمی دانی پێدا ناوە و ئەو تاقیکردنەوەشی بە "گرنگ" وەسف کردووە و دەڵێت ئێمە ساڵانە ئەو تاقیکردنەوانە ئەنجام دەدەین.

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران ئاماژەی بە وردەکاری نەکردووە، بەڵام گوتی: "ساڵانە 40 هەتا 50 تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دەدەن"

ئەم هەڵوێستەی ئێران لە کاتێک دایە کە دوای ڕەخنەی توندی ئەمریکا لەو تاقیکردنەوە مووشەکییەی ئێران کە پێچەوانەی ڕێککەوتنی ناوکییە، ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی لەمبارەوە ئەنجام دا، بەڵام بەبێ هیچ بەیاننامە و بڕیارێک کۆتایی پێهات.

ئێران بەردەوام جەخت دەکاتەوە کە ئەو تاقیکردنەوە مووشەکیانە پێچەوانەی ڕێککەوتنە نیودەوڵەتییەکان و بەتایبەت ڕێککەوتنی ناوکی نییە، ئەمە لە کاتێک دایە یەکێک لە بەندەکانی ڕێککەوتنی ناوکی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە بەرانبەر ڕاگرتنی چالاکییە مووشەکییەکاندا، بەشێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵدەگیرێن و ئەو وڵاتە بۆی نییە هەتا ٨ ساڵ هیچ چالاکییەکی مووشەکی ئەنجام بدات، بەڵام بە گوتەی ئەم فەرماندەیە ساڵانە نزیکەی 50 تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دەدەن.

11/12/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان