فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە شاردنەوەی چارەنووسی هەزاران کەس لە دژبەرانی سیاسی لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کە لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە لایەن ئەو ڕێژیمەوە لە سێدارە دراون، درێژەی جینایەتی دژی مرۆڤایەتییە.

لەسێدارەدانی بەندییە سیاسییەکان لە هاوینی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویی لە بەندیخانەکانی ” ئەوین، گەوهەردەشت، مەشهەد، شیراز و ئەهواز″ تا ئێستاش بەتەواویی ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکان ژمارەی قوربانیەکان لانیکەم خۆی لە سێ هەزار کەس دەدا و هێندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەکەن. دوو ساڵ لەمەوبەر چەند چالاکێک ئاماژەیان بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی کردبوو کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لەو ماوەیەدا ٤٤٨٢ کەس لە ژنان و پیاوان بێسەروشوێن کراون.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی دوای ٣٠ ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی ئەو ئێعدامانە، لە ڕاپۆرتێکی ٢٠٠ لاپەڕەیی دا ئاماژەی بە بابەتی سەرپۆش دانان لە سەر لەسێدارەدان و ڕووداوەکانی ئەوکات کردووە.
بە وتەی ” فیلیپ لۆتر” سەرپەرەستی ئەو دامەزراوەیەی مافی مرۆڤ، ئەو ڕاپۆرتە ڕوونکردنەوەیەکە لە سەر حاشاکردن و بەلاڕێدابردنی ئەو بابەتە لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە نیوخۆ و دەرەوەی ئێراندا ئەو حەقیقەتە لە دەزگا پێوەندیدارەکان دەشارنەوە و دەیانهەوێ بە شاراوەیی بمێنێتەوە.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لەو ڕاپۆرتەدا دووبارە پێداگریی لەسەر هەنگاوێکی نێونەتەوەیی دەکاتەوە و دەنووسێ کە بێ هەڵوێستی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رادەست نەکردنی ئەو دۆسیە بە شوڕای ئەمنییەت، وایکردووە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران حاشا لەو ڕاستیانە و ئازار و ئەشکەنجەی ئەو بنەماڵانە بکەن.
لە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویی، ماڵپەری ” ئایەتوڵڵا مونتەزیری” قائم مقامی لەسەر کار لابراوی ” ئایەتوڵڵا خومەینی”، لە فایلێکی دەنگیدا کە بڵاوکرایەوە و پێوەندی بە ٢٤ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوییەوە هەیە، ناوبراو لە دیدار لە گەڵ چەند بەرپرسێکی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سێدارەدانەکانی ساڵی ١٣٦٧ بە گەورەترین جینایەتی ڕێژیمی ئێران ناو دەبا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو فایلە دەنگییە، بەشێک لە دامەزراوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوبارەوە هەڵوێستیان گرت و کۆمەڵکوژی دەیەی ٦٠ی هەتاوییان بە کردەوەیەکی پێویست بۆ سەقامیگربوونی نیزام لە قەڵەم دا.

7/12/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان