فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە سەر چالاکانی مەدەنیی لە شاری دیواندەرە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، پاش دەسبەسەر کردنی ئومید شامحەممەدی و حامید نێرکسی لە چالاکانی سێنفی مامۆستایانی شاری دیواندەرە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان گوشاری زیاتریان خستووەتە سەر چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕابردوودا، ئەمیر محەممەدخانی چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دیواندەرە کە پێشتر بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو، بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ڕێگای تەلەفوونەوە هەڕەشەی دەسبەسەرکردنیان لە هیوا قورەیشی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارە، کردووە.

شەوی شەممە ٣ی سەماوەز، چالکێکی سێنفی مامۆستایان بە ناوی "حامید نێرگسی" خەڵکی شاری دیواندەڕە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.

هەر لەو پەیوندییەدا، ئومید شامحەممەدی، مامۆستای دەسبەسەر کراوی کورد خەڵکی شاری دیواندەڕە کە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، ڕۆژێک پاش مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان دەسبەسەر کراوە، لە گرتنگەی قەراگای سپای شارامفەری شاری سنە دایە.

28/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان