فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆماری ئیسلامی ئێران چەند تیمێکی کوشتنی ناردووەتە بەغدا و ئامانجیان بێدەنگکردنی ئەو کەسانەیە کە رەخنە لە دەستێوەردانی تاران لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەگرن.

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمنی بەریتانیا ئاشکرایکردووە، بە فەرمانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، تیمەکان پێکهێنراون و ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە دەنگییان هەیە و دژی ئێران لە عێراق لێدوان دەدەن.

ئێران ئەو تیمانەی لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنج ناردووەتە عێراق و دوا بە دوای شکستی هەندێک کاندیدی ئیران بوون لە هەڵبژاردنەکان.

ئێران لە هەڵبژاردنەکان پشتگیری لە نوری مالیکی و هادی عامری دەکرد، بەڵام هیچیان نەیانتوانی ببنە کەسی یەکەم و یەکلاکەرەوە.

بەرپرسە سەربازییەکانی بەریتانیا کە مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان دەکەن ئاشکرایانکردووە، لەبەرامبەر شکستی هەندێک لە کاندیدەکانی ئێران، سوپای قودس بە ناردنی چەند تیمێکی کوشتن وەڵامی داوەتەوە.

دیارترین قوربانی ئەو تیمە ئێرانییە، عادل شاکر ئەلتەمیمییە، کە هاوپەیمانێکی نزیکی حەیدەر عەبادی بووە و لە ئەیلوولی رابردوو لەلایەن سوپای قودسەوە کوژرا.

تەمیمی 46 ساڵ هەوڵی باشترکردنی پەیوەندی شیعە و سوننەی داوە و هەوڵیشداوە پەیوەندی عێراق لەگەڵ دراوسێ عەرەبەکانی باشتر بکات.

یەکێکی دیکە لە قوربانییەکانی ئەو تیمەی قودس، شەوکی ئەلحەداد، هاوپەیمان و کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدرە، کە خاوەن بیروباوەڕێکی نەتەوەیی بووە و دژی هەژموونی ئێران لە عێراق کاریکردووە.

حەداد لە تەمموزی رابردو کوژرا چونکە ئێرانی بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمەتبارکربوو، داوی ئەویش، هەوڵی کوشتنی رادی ئەل تامی درا، راوێژکاری عەلی سیستانی، بەوەی داوای کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانی لە عێراق کردبوو.

بەرپرسە سەربازییەکان بە تێلیگرافییان گوتووە: "ئێران دەیەوێت هەموو ئەوانە بێدەنگ بکات کە دەیانەوێت هەژموونی ئێران لە حکومەتی داهاتووی عێراق کەمبکەنەوە".

ئێران دەیەوێت لە رێگای کۆنتڕۆڵکردنی عێراق و سووریا، هەژموونی شیعییەت زیاتر بکات و دەستی بگاتە دەریایی ناوەڕاست، بەڵام هەڵبژاردنی عادل عەبدول مەهدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق تا رادەیەک ئەو هیوایەی کزکردووە.

فەرماندە ماک کارلێتۆن سمیس، بەرپرس لە سوپای بەریتانیا لە بارەی دەستێوەردانەکانی ئێران بە رۆژنامە بەریتانییەکەی گوتووە: "کاریگەری شەیتان ئاسای ئێران یەکێکە لەو هەڕەشانەی رووبەڕووی جیهان بووەتەوە".

جیا لە ناردنی ئەو تیمانە، ئێران نیازی هەیە لە رێگای سوپا و کەتیبەکانی حزبوڵڵا چەک بەقاچاخ بەرێتە عێراق و هێرشبکاتە سەر ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی رۆژئاوا لە عێراق، وەک چۆن پێشتر هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە بەسرە.

7/12/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان