فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆنفرانسێک لە پێوەندی لە گەڵ پرسی لەسێدارەدان لە ئێراندا، لە زانکۆی ژنێڤی سوئیس بەڕێوەچوو.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیووەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی سەرماوەز، کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی "ئێران و سزای لەسێدارەدان کەرەستەیەک بۆ سەرکوتی نەتەوەکان" لە لایەن کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردی زانکۆی ژنێڤ بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا، "جولیا فەرناندێز"، نوێنەری ڕێکخراوی "پێکەوە خەبات دژی سزای لە سێدارەدن" وتارێکی لە سەر پرسی لەسێدارەدان، بە تایبەت دژی نەتەوەکانی ئێران بە تایبەتیتر کورد پێشکەش کرد.

ناوبراو لە قسەکانیدا ئاماژەی به لابردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبارانی تاوانەکانی مادە هۆشبەرەکان لە یاسای سزای ئیسلامیی ئێراندا کرد و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی سزای لە سێدارەدان وەک کەرەستەی سەرکوتی گەلان بە کار دەھێنێ و سەرەڕای پەسەند کردنی ھێندێ ئاڵوگۆڕ لە یاسای مادە هۆشبەرەکاندا، ڕێژەی کوشتنی کوردەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زیادبووندایە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆنفرانسەدا، "ژۆیل فیس" یاریدەدەری ڕیپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی ئازادی ڕادەربڕین و بیروباوەر، نیگەرانیی خۆی لە مەڕ کوشتنی کوردەکان لە ئێران ڕاگەیاند و وتی: نابێ یەکیەتیی ئورووپا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بێدەنگ بن.

لە بەشی کۆتایی ئەم کۆنفرانسەدا، "لۆرێنا لۆنکێر" لە ئەمنیستی ئەنترناسیۆناڵ باسێکی گشتیی لە سەر سیاسەتی سێدارە لە ئێران پێشکەش کرد و پەردەی ڕەشی لە سەر جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لادا.

کۆنفرانسەکە لە گەڵ پێشوازی گەرمی بەشداران ڕووبەڕوو بوویەوە و دواتر به پرسیار و وڵامی بەشداران کۆتایی پێھات.

11/12/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان