دەیڤد رۆمانۆ
ئاریتما موحەممەدی
پەیامی پێشەوا و ئەزموونی کۆماری کوردستان!
خەبات و تێکۆشانی نەتەوەی کورد دەبێت لە ڕاستای جێبەجێکردنی پەیامی پێشەوا و فەلسەفەی کۆماری سەربەخۆی کوردستاندا بێت. ئاریتما موحەممەدی
٦٨ ساڵ پێش ئەمڕۆ پێشەوا قازی موحەممەد کەسایەتیی زانا و لێزان و تێکۆشەری گەلەکەمان لە پاش ئەندام بوون لە کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد و تێپەڕاندنی قۆناغێکی هەستیار بە هاوکاری و تەبایی و یەکێتی کوردان کۆماری پیرۆزی کوردستانی ڕاگەیاند. کۆماری کوردستان لە قۆناغێکی تاییبەت و دژوار و هاوکات هەستیاردا پێک هات کە شەڕی دووەمی جیهانی ڕووی لە کۆتایی بوون بوو و زلهێزەکانی جیهانیش لە سەرووی هەمووانەوە یەکێتی سۆڤیەت و بریتانیا چاویان بڕیبووە سەرمایەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتاییبەت کوردستان.
تەحسین عەبدوڵڵا
بێگومان نەوت بەیەكێك لە كاڵا هەرە گرنگ و سەرەكیەكان دادەنرێت لە زۆر بەی وڵاتان بەگشتی و وڵاتە نەوتیەكان بەتایبەتی، بەوپێیەی هەرێمی كوردستانیش وڵاتێكی نەوتیە بەڕێژەیەكی زۆر ئەمەش وادەكات نەوت ڕۆڵێكی زۆر گرنگ بگێڕێت لە پرۆسەی گەشەسەندن و ناساندنی پرسی ڕەوای كورد‌و بەستنەوەی بە نەخشەی سیاسی جیهان و ناساندنی هەرێمی كوردستان وەك یاریكەرێكی نێودەوڵەتی لەپاڵ ئەكتەرە نێودەوڵەتیەكانی دیكەدا، بەم شێوەیە نەوت دەبێتە خاڵێكی گرنگ لە پڕۆسەی بەرەو پێشبردنی دۆزی كورد لە جیهان، لە ڕێگای كاركردنی كۆمپانیا وەبەرهێنەرە بەناوبانگەكانی نەوت لە جیهان وەكو شیڤرۆن، دی ئێن ئۆ، گینێڵ ئینیرجی، تاقا، مائەرێكس ئۆیڵ، ئێكسۆن مۆبێل و گازپرۆم وچەندین كۆمپانیای بەناوبانگی تر لەسەر ئاستی جیهان وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەكەن،
رەزا شوان
لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ ، میسر گرنگترین وڵاتانی عەرەب بووە ، کە پەیوەندییەکی دێرین و بەهێز و باشی لەگەڵ گەلی کورد دا هەبووە .. ئەم پەیوەندییەش دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ( ٣٥٠٠ ) سال پێش ئێستا .. کە لە نێوان کورد و فیرعەونییەکاندا ، پەیوەندییەکی دۆستایەتی و ئابووری و سیاسی و ئایینی و هاوسێتی و ژنخوازی هەبووە . تا ئەمڕۆش لە باکوورەوە ، تا باشووری وڵاتی میسر ، چەندین گوند و شاروچکە و گەڕەک و ناوچە هەن ، کە بە ناوە رەسەنە کوردییەکانیانەوە ناودەبرێن ، خەڵکی ئەم گوند و ناوچانە ، خۆیان بە کورد دەزانن و شانازی بە کوردبوونیانەوە دەکەن .. لە شێوە و رووخسار و رەنگ و بۆدا ، لە هەڵسوکەوت و رەفتار و رەوشت بەرزیدا ، لە سەدا سەد سیمای رەسەنی کوردی‌یان پێوە دیارە و کاڵنەبوونەتەوە .. چەندین بنەماڵە و خێزانی ناسراو و بەناوبانگیان هەیە ..بە دەیان کەڵەنووسەر و شاعیری گەورە و بیرمەندی بلیمەت و هونەرمەندی ناسراو و پیاوان و ژنانی ناوداریان لێ هەڵکەوتووە ، کە لە
مستەفا شەمامی/ دیاکۆ
1/ مه‌شرووعییه‌تی دێمۆکراسی و چاره‌نووسی سنوره‌کانی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان/
پێکهاته‌ی ژێئۆپۆلیتیک، ئیداری، ئابووری، نه‌ته‌وه/ ده‌ۆله‌ت له سه‌رده‌می هه‌نووکه‌یی و گلۆبال دا، هاۆرێ ده‌گه‌ل سه‌روه‌ری و حاکمییه‌ته سیاسیه‌که‌ی چ روو له ژووره‌وه، وه چ روو له ده‌ره‌وه، ده‌که‌وێته ژێر ته‌سیری بریارات و تهسمیمگهلێک، که له لایه‌ن ئۆرگانیزاسێۆنهکانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، فرانه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی ده‌گیرێن، به چه‌شنێک که کاپاسیتهو قابلییه‌تی بریارده‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ۆله‌ت، تووشی که‌ماسی و مه‌حدودییه‌ت له‌بواری بووردی ئیجراییدا ده‌کات. ئیده‌ی یه‌ک کۆمه‌لگای خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی که راسته‌ۆخۆ ده‌سه‌لاتی حکوومه‌تداری له‌ده‌ست دابوو، وه چاره‌نووسی داهاتووی حەوزەی دەسەلاتی خۆی دیاری ده‌کرد، (ئیده‌ی ئه‌ساسی له سیاسه‌تی دێمۆکراتیک دا) ئه‌مرۆکه وه‌ک پرۆبلێم و گرفتی هه‌ره سه‌ره‌کی دوونیای گلۆبال، دێته ژماردن.
وه‌رگێڕ له سویدییه‌وه: حامید مائیلی
ناسیونالیزم یانی نه‌ته‌وه‌یی بوون (ئه‌و وشه‌یه له زمانی فه‌ڕانسه‌یی nasionalisme و له وشه‌ی nation” ”که له بنه‌ڕه‌ته‌وه له وشه‌ی لاتینی nascor واته (من هه‌م )(له‌دایک بووم )(هاتوومه دونیا ) وه هاتووه . ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به‌و باوه‌ڕه‌ن به ناسیونالیست واته نه‌ته‌وه‌یی ناسراون . ناسیونالیزم جیهان بینی یه‌که که له‌یه‌کگرتوویی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی یه‌ک نه‌ته‌وه ده جوغڕافیایه‌کی دیاریکراودا سه‌رچاوه‌ده‌گرێ . ناسیونالیزم حورمه‌تی فه‌رهه‌نگ و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێ و خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکئ نه‌ته‌وه‌یی به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه . ناسیونالیزم له ده‌ستپێکی سه‌ده‌کانی 17 ی زایینی له ئوروپا سه‌ری هه‌ڵدا و تا سه‌ده‌ی هه‌ژده درێژه‌ی بوو و ده‌و ماوه‌یه‌دا دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی لێکه‌وه‌ته‌وه که ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌یانبینین و ده‌یانناسین . دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی هاوته‌ریبی ناسیونالیزم و مارکسیزم بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی ئه‌و گه‌لانه که له
حوسێن نازدار
ئازادی بۆ پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتنی مرۆڤ وکۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه. هه‌تا هه‌ست به بوونی ئازادی نه‌كه‌ین، هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ گه‌نجینه‌یه‌كی جوان و به‌نرخه، هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه، ره‌نگه وه‌ك پێویسته خه‌باتی بۆ نه‌كه‌ین. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه جیلوه‌ی مرۆڤایه‌تی ئازادبێت پڕده‌بێ له‌جۆراوجۆری،فره‌چه‌شنی، هه‌مه‌ڕه‌نگی، هه‌ستی به‌رزی ئینسانی، هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری، کاروچالاکی، فیداکاری ،له‌خۆبوردویی، هاوکاری، پاکی، دڵسۆزی، جوانیخۆشهویستی، سه‌رزیندوویی، داهێنان، دڵخۆشی وبه‌خته‌وه‌ری و ده‌ره‌نجام پێشکه‌وتن وگه‌شه‌و دره‌وشانه‌وه‌ی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی. ئازادی به‌شێكه له سروشتی مرۆڤـ، كه له ئیمكانی وه‌دیهاتنی ویست و ئیراده‌ی مرۆڤدا خۆی ده‌نوێنێ، له دۆخی ئازادی‌دا ئیراده‌ی مرۆڤێك نابه‌سترێته‌وه به ئیراده‌ی مرۆڤێكی
نیویۆرك تایمز
هەرچەندە لەلایەكەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران سەرگەرمی گفتوگۆن دەربارەی گرفتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، لەلایەكی دیكەوە خۆیان لە هەمان بەرەدا دەبیننەوە كە بوونەتە ئامانجی بزووتنەوەیەكی یاخیگەریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لەلایەك ئەم دوو حكومەتە هەریەك خەریكی بەرژەوەندییەكانی خۆیەتی كە لە ملاملانێدایە لەگەڵ بەرژەوەندی ئەوی دیكە، لەلایەكی دیكە هەردووكیان كەوتوونەتە هەمان بەرە كە دەبێت دژی ئەو گەنجە سوننە چەكدارانە بن كە ئاڵای رەشی ئەلقاعیدە لەسەر پیكابەكانیان بەرز دەكەنەوە و بە شەقامەكانی عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەندا گوزەر دەكەن. ئەمریكا ئارەزووی بەشداری لە شەڕە خوێناوی و بێ دەرەنجامە ناوچەییەكاندا نییە و ئەمەش كاریگەری ئەمریكای لەو ناوچانەی شەڕدا كەمكردووەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە بارودۆخی عێراق بەرەو ناجێگیرییەكی زیاتر دەڕوات، كە ئەمریكا 4000 كوژراو و تریلیۆنێك دۆلاری لەپێناویدا خەرجكردووە.
كارزان عوسمان كه‌لاری
لةيلا قاسم، کچە تێکۆشەری کورد، ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو. دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە، ساڵی ١٩٧١ لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. ھەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەلاح) خەریکی خوێندن بوون. سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە. لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە. لەیلا لە ساڵی ١٩٧١دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. لەیلا کە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوەی ھەژاری و نەداری چەشتبوو، لەلایەکیش و زوڵم و زۆرداری ڕێژیمی عێراق لەسەر گەلی کورد، بیری ئازادیخوازانە و خەبات و
ئاریتما موحەممەدی
«فەلسەفەی ڕەخنە ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە گەلی ئێمە لێی تێناگات»(ئاریتما موحەممەدی)
ماوەیەکە لەلایەن کەسانێکی ناسراو و نەناسراو بێ ڕێزی بەهندێک کەسایەتیی و سەرکردەی کورد لە قۆناغ و دۆخە جیاوازەکانی مێژووی نەتەوەکەمان دەکرێت. لەگەڵ ئەوەدا کە بەشێک لەو ڕەخنانە کە ئارەستەی ئەو سەرکردانە دەکرێ لە جێی خۆیان دان و گرینگ و پێویستە کە ئێمە خوێندنەوەی نوێمان بۆ مێژووی دوور و نزیک هەبێت و هەڵەکان نۆژەن بکەینەوە و ڕێگەی نوێ و درووستتر و کاریگەرتر لە پێش بگرین. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ دۆخی ئەو سەردەمەش لەبەرچاو بگرین و کاتێ کە ڕەخنە دەگرین و خوێندنەوە بۆ ئەو دۆخە تاییبەتییانە دەکەین، باشتر وایە کە خۆمان ببەینەوە ئەو قۆناغ و هەلومەرجەی مێژوو کە ئەو ڕووداوانەی تێدا ڕووی داوە و هاوکات پێم وایە کە دەبێ پتر ڕەخنە لە سیاسەت و هەڵوێستی لایەنەکانی ئەمڕۆ بگرین کە لە گۆڕەپانی کردەوە و تیۆری دان.
رێبوار كەریم وەلی
رەزا شوان
کاتێ کە حیزبە سەرکییەکانی باشووری کوردستان ( لیستی کەرکوکی کوردستانی )یان راگەیاند ، بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نیسانی ( ٢٠١٤) دا .. ئەم مژدەیە خۆشی و شادیی خستە دڵی هەموو کوردێکەوە لە هەموو شوێنێکی کوردستان و دەرەوەی کوردستاندا .. بە تایبەتیش کورد لە کەرکوک و لە ناوچە داگیرکراوەکانی ترماندا .. هەموو کوردستانپەروەرێک ، گەشی کەوتە روویانو ، هیوای گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکانی ترمان بۆ سەر خاکی کوردستان کەوتە دڵیانەوە .. هەر ئەم مژدەیە ، سوێ و داخی خستە دڵی هەموو نەیارانی گەلەکەمانەوە .. بۆیە هەر زوو ناحەزانی گەلەکەمان چ لە عێراق و ، چ لە وڵاتانی ناوچەییدا ، هاتنە سەر خەت و توانیان گوشار بخەنە سەر یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان و ، لەسەر داوای ئەوان .. لیستەکە هەڵبوەشێننەوە .. هەموو کوردێکیش دەزانێت کە ئەو دەوڵەتە چ دەوڵتێکە ، کە لە پشت ئەم پیلانەوەیەوەیە .. ئەو حیزبە کوردییەمان
د.عیزەدین عەبدولسەمەد رەسوڵ
دەیڤد رۆمانۆ
زۆر لەمەوبەر نا، كتێبێكی نوێم دەستنیشانكرد بۆ گوتنەوەی لە زنجیرە وانەیەكدا دەربارەی سیاسەتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. وادەركەوت رێك بەوجۆرەیە كە من دەمویست، لەڕووی نێوەڕۆك و لەخۆگرتنی 16 بەشی زیادە كە هەر بەشەی تایبەت بوو بە یەكێك لە وڵاتەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكووری ئەفریقا. هیچ بەشێكیشی تایبەت نەكردبوو بە كورد، ئەمازیغ، مەسیحی یان گرووپە كاریگەر و بێدەوڵەتەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست (بێگومان جیا لە فەلەستینییەكان)، منیش تاراددەیەك لەم بابەتە خۆم كێشاوەتەوە. ئەو شتەی كێشەم هەیە لە تێگەیشتن لێی، چۆنێتی باسكردنی كوردە لەلایەن ئەو پسپۆڕەی بەشی تایبەت بە عێراقی نووسیوە. بە رێبازێكی زۆر باوی لێكۆڵینەوە لەبارەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەشێوەیەكی سیستماتیكیانە گۆشەنیگای كوردی كز كردووە و خستوویەتیە لاوە. لەنێو هەموو ئەو ئەكادیمییانەی ئەمڕۆ بەشێوەیەكی سەرەكی كار لەسەر دۆزی كورد دەكەن،
عەبدولڕەحمان سدیق