فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

تەحسین عەبدوڵڵاtahsen 1 350x0
بێگومان نەوت بەیەكێك لە كاڵا هەرە گرنگ و سەرەكیەكان دادەنرێت لە زۆر بەی وڵاتان بەگشتی و وڵاتە نەوتیەكان بەتایبەتی، بەوپێیەی هەرێمی كوردستانیش وڵاتێكی نەوتیە بەڕێژەیەكی زۆر ئەمەش وادەكات نەوت ڕۆڵێكی زۆر گرنگ بگێڕێت لە پرۆسەی گەشەسەندن و ناساندنی پرسی ڕەوای كوردو بەستنەوەی بە نەخشەی سیاسی جیهان و ناساندنی هەرێمی كوردستان وەك یاریكەرێكی نێودەوڵەتی لەپاڵ ئەكتەرە نێودەوڵەتیەكانی دیكەدا، بەم شێوەیە نەوت دەبێتە خاڵێكی گرنگ لە پڕۆسەی بەرەو پێشبردنی دۆزی كورد لە جیهان، لە ڕێگای كاركردنی كۆمپانیا وەبەرهێنەرە بەناوبانگەكانی نەوت لە جیهان وەكو شیڤرۆن، دی ئێن ئۆ، گینێڵ ئینیرجی، تاقا، مائەرێكس ئۆیڵ، ئێكسۆن مۆبێل و گازپرۆم وچەندین كۆمپانیای بەناوبانگی تر لەسەر ئاستی جیهان وەبەرهێنان لە بواری پیشەسازی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بەڵام ئەوەی لە ئێستا دەبینرێت لەبارەی سامانی نەوت لە هەرێمی كوردستان جێگای ئومێد بەخشیە بۆ هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی جیهانی یەدەگی نەوتی هەرێمی كوردستان پتر لە45 ملیار بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت، كە ڕۆژنامەی فایناشناڵ تایمزی بەریتانیش جەختی لەسەر ئەم ڕێژەیەی یەدەگی نەوت لەهەرێمی كوردستان كردۆتەوە، بەوپێیە هەرێمی كوردستان لە یەدەگی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی هەشتەم دێت، بە پێی ئەو گرێبەستانەی كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا واژووكراون هەرێمی كوردستان توانای ئەوەی هەیە ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕی وزەی جیهانی بكات لەداهاتووشدا ئەو ڕێژەیە بەرزدەبێتەوە، بە پێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان وا بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە نەوتی هەرێمی كوردستان بگاتە بازاڕی جیهانی و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە كۆمپانیا جیهانییەكان دەكات بەشداری لە پشكی نەوتی هەرێمی كوردستان بكەن كە ئێستا خراوەتە تەندەرەوە.


ئەم كۆمپانیایانە كاریگەریەكی زۆریان هەیە لەسەر سیاسەتی دەوڵەتەكانی خۆیان، لەو ڕێگەیەشەوە كۆمپانیاكان پاڵپشتی دەكەن لە هەرێمی كوردستان لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، چونكە ئەوكاتە وای دەبینن كە هەر مەترسی و هەڕەشەیەك لەسەر هەرێمی كوردستان مەترسی دەخاتە سەربەرژەوەندیە ئابورییەكانیان، لەم ڕووەوە نەوت دەبێتەهۆی بەیەكەوە بەستنەوەی بەرژەوەندی دەوڵەتەزلهێزەكان لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی هەرێمی كوردستان، چونكە ئەگەر سەرەنجێك بدەینە ڕابردوو ئەوا بە ئاشكرایی ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە پەیوەندی نێوان بەرژەوەندی زلهێزەكان و كورد پەیوەندییەكی پێچەوانەوە بووە نەك پەیوەندییەكی ڕاستەوانە، بەو مانایەی كە بەرژەوەندی زلهێزەكان لەگەڵ بەرژەوەندی كورد یەكی نەگرتۆتەوە، ئەمەش وەكو خاڵێكی نێگەتیڤ بووە لەوەی كە كورد نەتوانێت ببێتە خاوەن كیانێكی سەربەخۆ لەبواری نێودەوڵەتیدا، بۆیە نەوت لە جیاتی ئەوەی ببێتە خاڵێكی پۆزەتێڤ بە پێچەوانەوە نەوت بووە هۆی لەتكردنی خاكی كورد. بە پێی ئەو زانیاریانەی كە خستمەڕوو سەبارەت بە سامانی نەوت لە هەرێمی كوردستان، ئەوەمان پێ دەڵێن كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نەوت پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و بەستنەوەی بە دەوڵەتانی جیهان، چونكە بە پێ توێژینەوەكانیش لەبواری نەوت هەرێمی كوردستان رێژەی یەدەگە نەوتیەكەی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، كە ئەمەش جۆرێك لە پێكەوە بەستنەوە لەنێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتانی جیهان دروست دەكات.

18/01/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان