فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

حوسێن نازدارhusain-nazdar

ئازادی بۆ پێشکه‌وتن وسه‌رکه‌وتنی مرۆڤ وکۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه‌‌. هه‌تا هه‌ست به‌ بوونی‌ ئازادی‌ نه‌كه‌ین، هه‌تا نه‌زانین كه‌ ئازادی‌ چ گه‌نجینه‌یه‌كی‌ جوان ‌و به‌نرخه‌، هه‌تا نه‌زانین كه‌ ئازادی‌ چ نیعمه‌تێكی‌ گه‌وره‌یه‌، ره‌نگه‌ وه‌ك پێویسته‌ خه‌باتی‌ بۆ نه‌كه‌ین. له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌ جیلوه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ئازادبێت‌  پڕده‌بێ‌ له‌جۆراوجۆری،‌فره‌چه‌شنی، هه‌مه‌ڕه‌نگی، هه‌ستی به‌رزی ئینسانی، هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری، کاروچالاکی، فیداکاری ،له‌خۆبوردویی، ها‌وکاری، پاکی، دڵسۆزی، جوانی‌خۆشه‌ویستی، سه‌رزیندوویی، داهێنان، دڵخۆشی وبه‌خته‌وه‌ری و  ده‌ره‌نجام پێشکه‌وتن وگه‌شه‌و  دره‌وشانه‌وه‌ی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی. ئازادی‌ به‌شێكه‌ له‌ سروشتی‌ مرۆڤـ، كه ‌له‌ ئیمكانی‌ وه‌دیهاتنی‌ ویست ‌و ئیراده‌ی‌ مرۆڤدا خۆی‌ ده‌نوێنێ‌، ‌    له‌ دۆخی‌ ئازادیدا ئیراده‌ی‌ مرۆڤێك نابه‌سترێته‌وه‌ به‌ ئیراده‌ی‌ مرۆڤێكی‌ دیكه‌ ‌و تاك به‌ناچاری‌ ‌وله‌ژێرزه‌خت و گوشاری‌ كه‌سانی‌ دیكه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ناكات ‌و فه‌رمانڕه‌وای ره‌های‌ جه‌سته‌ ‌و رۆحی‌ خۆیه‌تی‌ ‌و هه‌موو كه‌سێك مافی‌ ژیان ‌و ئاسایشی‌ خۆی هه‌یه.‌ زه‌وتكردنی‌ هه‌رجۆره‌ ئازادییه‌ك له‌ ئیراده‌ی‌ مرۆڤـ،واته‌ زه‌وتكردنی‌هه‌رجۆره‌ مه‌عنه‌ویه‌تێك له‌كرده‌وه‌ی‌ ئه‌و، چاوپۆشی‌ مرۆڤ له‌ ئازادی له‌ خۆیدا ده‌ستبه‌ردار بوونه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیی‌ مرۆیی‌ ‌و چاوپۆشینه‌ له‌ مافی‌ مرۆڤـ ‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌رداربوونه‌له‌ ئه‌ركه‌كانی‌ مرۆڤایه‌تی‌،ئه‌م جۆره‌ چاوپۆشی كردنه‌ له‌گه‌ڵ سروشتی‌ مرۆڤـدا ناسازگار.

گه‌شه‌ ‌ودره‌وشانه‌وه‌ی‌ توانا‌ولێهاتوییه‌كانی‌ مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ربه‌خۆیی‌مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆی مرۆڤیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر راده‌ی‌ ئازادیی‌ ئه‌و، مه‌رجێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ ئازادیی‌ مرۆڤ، «‌بوونی‌ مافی‌ هه‌ڵبژاردنه‌»، مرۆڤـ هه‌روه‌ك بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان پێویستی‌ به‌ "نان ‌و ئاو‌و هه‌وا" هه‌یه‌، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش  بۆگه‌شه‌و دره‌وشانه‌وه‌ی تواناو لێهاتوییه‌کانی تاك ‌و كۆمه‌ڵگا پێویستی‌ به‌ ‌"بوونی مافی‌ هه‌ڵبژاردن‌و ئازادی‌ و دادپه‌روه‌ری‌"هه یه".

بڵاو بوونه‌وه‌ی‌" وتاری‌ ئازادیخوازانه‌" به‌ چه‌شنێك چاوه‌كان ده‌كاته‌وه‌ ‌و سه‌ره‌نجی‌ مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ئاسۆی‌ روون راده‌كێشێ‌ كه‌ ته‌نانه‌ت چاویلكه‌ی‌ ره‌شی‌ سه‌ره‌ڕۆیی‌ ‌و په‌رده‌ی‌ ره‌شی‌ زۆرداری‌ ‌و سته‌مكاری‌، ناتوانێ‌ پێشی‌ پێ‌ بگرێ‌.

هه‌تا «ئاكار ‌و كرداری‌ ئازادیخوازانه‌» له‌نێو كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكدا زیاتر بێ‌، «دزێوی‌ ‌و بێزراویی‌ خو‌و خده‌ی‌» سته‌مكاران ‌و دیكتاتۆران باشتر ده‌رده‌كه‌وێ

په‌ره‌ ئه‌ستاندنی‌ بیری‌ ئازادیخوازی‌ ده‌رفه‌تی‌ ئه‌وتۆ پێك دێنێ‌ كه‌ مرۆڤه‌كان دژكرده‌وه‌‌و داوه‌ری‌ دروستتر‌و باشتریان له‌سه‌ر كرده‌وه‌‌و ئاكاری‌ یه‌كتر هه‌بێ.

‌ناسینی‌ ئازادی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌قاودانی‌" سه‌ره‌ڕۆیی‌ نهێنی"‌، له‌ پێوه‌ندی‌ ئاسایی‌ ژیاندا ‌و زه‌مینه‌ بۆ ئاشكرا كردنی‌ زوڵم ‌و سته‌مكاری‌ له‌ پێوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، سیاسی‌ ‌و ئابوورییه‌كانی‌، كۆمه‌ڵگادا ئاماده‌ ده‌كات. ئازادیخوازی‌ ده‌توانێ‌ ته‌وه‌رێكی‌ هاوبه‌ش ‌و گرینگ بێ‌ بۆ مرۆڤه‌كان، كه ‌له‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ سه‌لیقه‌ سیاسی‌ ‌و ته‌شكیلاتییه‌كان، له‌سه‌ر باوه‌ڕ به‌ فرچك به‌ستن ونه‌هادینه‌بوونی‌ ئازادی‌، له‌یه‌كتر نیزیك ببنه‌وه‌و له‌و رێبازه‌دا خه‌باتی‌ هاوبه‌ش ‌و یه‌كگرتوو بكەن‌. ئازادی له‌کۆمه‌لگایه‌کدا دابین وده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، که‌ له‌ لایه‌ن سیستمێکی دیموکراتیک به‌رێوه‌ بچێت و یاسای بنه‌ره‌تی ئه‌و  ولاته‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی پێوه‌ره‌ جیهانیه‌کانی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ داریژرابێ، وهه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی مرۆڤی به‌روونی و بێجیاوازی ئایین ،ره‌گه‌ز، نه‌ژاد، نه‌ته‌وه‌، و چین‌وتوێژ تێدا بە نووسراو سه‌ڵمێندرابێ. ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌رکدار و به‌ر پرس بێت، که‌ ماف، ئه‌رک، و حورمه‌تی تاک، کۆ، که‌مینه‌، زۆرینه‌‌ وپێکهاته‌جۆراۆ جۆره‌کان وخه‌ڵک به‌گشتی یاسامه‌ند  و نه‌هادینه‌ و پراکتیزه‌ بکات، و ده‌رفه‌ت و بواری یه‌کسان بۆ کۆمه‌لانی خه‌لک بڕه‌خسێنێ بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ تواناو به‌هره‌ سیاسیی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی یه‌کتر، و  به‌ها و بایه‌خه‌گشتییه‌کانی مرۆڤایه‌تی که‌لکی دروست وپێویست وه‌رگرن، هه‌روه‌ها بنیاده‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت(وه‌ک؛ده‌سه‌لاتی یاسادانان، دادوه‌ری وجێبه‌جێکردن) پێبه‌ندبکرێن، که‌ به‌پێی یاسای بنه‌ره‌تی، مافی مرۆڤ بپارێزن و رێز له‌مرۆڤ و به‌ها مرۆفایه‌تییه‌کان بگرن.

له‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا كه‌ مرۆڤه‌كان به‌هۆی‌ وشیارنه‌بوون، نه‌ریت، ترس، ته‌ماح ‌و ساویلكه‌یی‌، مل بۆ سته مکاری و دیكتاتۆری‌ راده‌كێشن، ئازادی‌ ‌و سه‌ربه‌ستی ‌له‌بیر ده‌كرێ‌. دیكتاتۆری‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ ناوشیاری‌ ‌و نه‌زانی‌ ‌و دواكه‌وتوویی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك فۆرم ده‌گرێ‌، و په‌لوپۆ‌ ده‌هاوێژێ، زاڵم به‌پشت به‌ستن به‌نه‌جووڵان و وه‌ستانی مه‌زڵووم، درێژه‌ به‌ سته‌مكاری‌ خۆی‌ ده‌دا. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێ‌ خۆی‌ له‌ كۆت ‌و به‌ندی‌ زوڵم ‌و سته‌مكاری‌ رزگار بكا، مه‌گه‌ر بگاته‌ ئاستێك له‌ پێشكه‌وتن ‌و گه‌شه‌ی‌ هزری‌ ‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كه‌ "بوونی‌ زوڵم ‌و سته‌م" ‌، و "نه‌بوونی‌ ئازادی‌"، بۆ قبووڵ نه‌كرێ.

هه‌ڵبژاردن ‌و گرتنه‌به‌ری‌ شێوه‌ی‌ خه‌بات بۆ ئازادی‌ ره‌نگه ‌له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌دیكه‌ ‌و له‌کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ دیكه‌‌، و له‌ زه‌مه‌نێكه‌وه‌ بۆ زه‌مه‌نێكی‌ دیكه‌ جیاواز ‌بێ‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤــ گه‌یشته‌ قۆناغی‌  "تێگه‌یشتن و ده‌ركی‌ ته‌واو له‌ ئازادی‌"،  واته‌ به‌و باوه‌ڕه‌ گه‌یشت كه‌ به‌بێ‌ ئازادی‌ ناتوانێ‌ بژی‌، ده‌بێته‌ خه‌باتگێڕی‌ ماندوویی نه‌ناسی‌ رێگای‌ ئازادی.

 

حوسێن نازدار

10/1/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان