مستەفا شەمامی/ دیاکۆ
1/ مه‌شرووعییه‌تی دێمۆکراسی و چاره‌نووسی سنوره‌کانی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان/
پێکهاته‌ی ژێئۆپۆلیتیک، ئیداری، ئابووری، نه‌ته‌وه/ ده‌ۆله‌ت له سه‌رده‌می هه‌نووکه‌یی و گلۆبال دا، هاۆرێ ده‌گه‌ل سه‌روه‌ری و حاکمییه‌ته سیاسیه‌که‌ی چ روو له ژووره‌وه، وه چ روو له ده‌ره‌وه، ده‌که‌وێته ژێر ته‌سیری بریارات و تهسمیمگهلێک، که له لایه‌ن ئۆرگانیزاسێۆنهکانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، فرانه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی ده‌گیرێن، به چه‌شنێک که کاپاسیتهو قابلییه‌تی بریارده‌رانه‌ی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ۆله‌ت، تووشی که‌ماسی و مه‌حدودییه‌ت له‌بواری بووردی ئیجراییدا ده‌کات. ئیده‌ی یه‌ک کۆمه‌لگای خاوه‌ن سه‌روه‌ری سیاسی که راسته‌ۆخۆ ده‌سه‌لاتی حکوومه‌تداری له‌ده‌ست دابوو، وه چاره‌نووسی داهاتووی حەوزەی دەسەلاتی خۆی دیاری ده‌کرد، (ئیده‌ی ئه‌ساسی له سیاسه‌تی دێمۆکراتیک دا) ئه‌مرۆکه وه‌ک پرۆبلێم و گرفتی هه‌ره سه‌ره‌کی دوونیای گلۆبال، دێته ژماردن.
دیاره له قه‌راغ ئه‌م گرفت‌و مهحدودییهتی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌ییدا، ئیده‌ی ره‌زایه‌ت که به‌هۆی مشارکهتو ههلبژاردنو کۆنترۆل ده‌سته‌به‌ر ده‌کرا، تووشی گرفت‌و ئاسته‌نگ هاتووە، و بریاراتی سیاسی زۆر لهۆلاتر و دوور له‌سنووره‌کان، وه له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه‌ی دهسهلاتو سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ ده‌ۆله‌ته‌کان دیاریده‌کرێن، که راسته‌ۆخۆ له‌سه‌ر ئاستی پرۆسه‌ی بریاردانی ناوخۆییونهتهوهیی تهسیرگوزاردهبن، که‌ئه‌وه‌ش خۆیلهخۆیدا شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌لاتی بریارده‌رانه‌ی نهتهوهییو سیستمی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی لیبرال/دێمۆکراسی، وه‌ک پرسێک ده‌خاته ژێرعهلامهتی سوئالەوە؟
که‌وایه له‌م عه‌سره‌دا، که بهعسری عهۆلهمهۆ گلۆبالیزاسیۆن ناسراوه، پرینسیپی حکومه‌تی زۆرینه له سیستمی نوینه‌رایه‌تی، هاۆرێدهگهل، ئیده‌ی خوودگهردانی، ره‌زایه‌ت، شه‌رعیه‌ت، ته‌بیعه‌تی حوزهی هه‌لبژاردن، مانایو مه‌فهومی خۆنوێنهرایهتی، راده‌ی به‌شداری‌و مشارکه‌تی سیاسی هاۆەلاتیان، وه ئهرکو ره‌ساله‌تی ده‌ۆله‌تی دێمۆکراتیک، وه‌ک گارانتوزامنی مافوحقوق و ئه‌رکه‌کان وه پێکهێنه‌ری هه‌لومه‌رجی پێویست، بۆ مسهۆگهرکردنی عهدالهتو بگره رفاهوبهختهوهری شارومەندان تووشی که‌مره‌نگی ده‌بن، وه عه‌مه‌له‌ن دهکهۆنه ناۆ چه‌شنێک کۆنفلیکتی نێوان ئه‌وه‌ی خۆمالیونهتهوهییه، دژ به ئه‌وه‌ی فرانهتهوهییو ناۆچه‌ییو گلۆبالو جیهانیه.
2/ ئالووگۆره‌کانی ناوچهییو جیهانی: "ئه‌وه‌ی کۆن" و "ئه‌وه‌ی تازه". .
به‌درێژایی مێژوویی مۆدێرن، سیاسه‌تی نهتهوهییو نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌موو کات به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه،و بگرە له یه‌کتریش تهسیرپهزیر ده‌بوون، به‌لام وهزعوحالی هەنووکەیی ئەم سەردەمە، لەئەنجامی رەۆتی عەۆلەمە و بەجیهانیبوون، ئاراستەیەکی دیکە بەخۆیەوە دەگرێت، و بە هێندێک کاراکتێری جێواز لە "ئەوەی کۆن" خۆی دەنوێنێ، بەچەشنێک که بەراشکراویی ئەبینرێت، کە چۆن ئاستی بووردی ئه‌ۆ سیاسهتانەی که حکوومه‌ته‌کان له قوولایی پرۆسه‌ی گلۆبالیزاسیۆندا به دیاریکردنیان هه‌لده‌ستن، عەمەلەن مەحدوود دەکرێن. دیاره ئه‌م ره‌ۆته ده‌توانێ له‌ژێر کارگەری ئەم هۆیانه‌ی خواره‌وه تهئسیروهربگرێت:
1/ وجوود و بوونی نه‌زمێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، که ده‌بێته هۆی دروستبوونی سیستمێکی ئابووری گلۆبال که خاریجه له ئاستی کۆنترۆل وه ده‌سه‌لاتی ده‌ۆله‌تێکی مووشه‌خه‌س.
2/ په‌ره‌ستاندنی شه‌به‌که و تۆرگهلێکی ئیرتیباتاتی و په‌یوه‌ندییه‌کانی فهرانهتهوهیی که ده‌ۆله‌تان ته‌نیا له ئاستێکی که‌مدا، ده‌توانن له‌سه‌ریان تهسیرگوزاربن.
3/ رهۆتیروو له زیادبوونی سازمان‌و ئۆرگانیزاسیۆنگهلی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، وه چه‌شنی ههلسووکهۆتیان له راستای گه‌یشتن به ته‌وافوقاتی نێوانسازمانی که قابلیه‌تی ئاکسیۆنی ده‌ۆله‌تان مه‌حدود ده‌کا.
4/ ته‌ۆسعه‌و په‌ره‌ستاندنی ستروکتووری نه‌زمێکی نوێی میلیتاری له‌ئاستی جیهانی.
5/ ئاسان بوونی جهریانو گه‌رانی(گردش) پوولو کاپیتالو ثهروهت.
6/ ئالووگۆر له کولتوری نهتهوهکانو مبادلهی نێوانکولتوری.
بۆ تەفهیمی ئەم باسە بەپێویستی دەزانم سەبارەت بە چەمکی گلۆبالیزم و شێوازی کرداری ئەمچەمکە واتە گلۆبالیزاسۆن، هەرچەند ئەگەر کورتیش بێت تەعرێفێک ئاراستە بکەم، چوونکە وەک پێشتر ئاماژەی پێدرا، دوونیای هەنووکەیی لەئەنجامی کارکەرد و کارگەری مەیدانی تایبەتمەندییەکانی ئەم چەمکەیە کە جێواز لە نەزمی "ئەوەەی کۆن"، ئاراستەیەکی هاۆتەریب دەگەل "ئەوەی تازە"، بەخۆیەوە دەگرێت.
گلۆبالیزاسیۆن بریتیە له: جێگۆرکه‌ی فۆرمی تایبه‌تی سازمانی ئینسانی، که به‌رهه‌می شه‌پۆلی یه‌که‌می مۆدێرنیزاسیۆن بوو، بهرەۆ شکلێکی دیکه له سازمانی ئینسانی، که له ئه‌نجامی شه‌پۆلی 2هه‌می مۆدێرنیزاسیۆن که به پۆستمۆدێرنیزاسیۆن ناۆدێرکراوه، دیاره پرۆژه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنی 1که‌م هه‌لگری ئه‌م کاراکتێر و تایبه‌تمه‌ندیانه بوو:
١/ تهمهرکووزی ده‌سه‌لاتی سیاسی له شکلی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌تی موه‌حه‌د دا،
٢/ تهمهرکووزی ده‌سه‌لاتی ئابووری‌و به هێزکردنی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی،و ههۆلدان بۆخۆ گه‌یاندن به بازاره‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی،
٣/ ته‌ۆسعه‌و گه‌شه، وە لەئەنجامدا کرانه‌وه‌ی سیاسی و دێمۆکراتیزاسیۆنی کۆمه‌لگا،و سەئەنجام پێکهێنانی جامیعه‌ی پلورال، و پر لەجۆراۆجۆریەتی مه‌ده‌نی.
به‌لام شه‌پۆلی 2دووهه‌می مۆدێرنیزاسیۆن، که له هه‌شتاکاندا ده‌ست پێده‌کا و دوابه‌دوای رووخانی بلووکی شه‌رق، پشتئه‌ستور به ئیدیۆلۆژی نێۆلیبرالیزم، توانیویه‌تی ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به‌خۆی بگرێت، له تێئۆری سیاسی‌دا وه‌ک "گلۆبالیزاسیۆن" هاتۆته پێناسه‌کردن، له‌م شکله له سازمان و پێکهاتەیی ئینسانی، رەۆتی فهعالیهتو تێکۆشانی رۆژانه‌ی مرۆفه‌کان له روداۆگهلێک که له شوێنگه‌لێکی زۆر دوور له شوێنی ژیانیان روو ده‌ده‌ن، تهئسیرپهزیر ده‌بن، و به پێچه‌وانه‌ش ئیده‌و بریاراتی مه‌حه‌للی و لۆکالی ده‌توانن، ئاراسته‌یه‌کی گلۆبالو جیهانی به خۆیان بگرن.
له واقیعدا گلۆبالیزاسیۆن دیارده‌یه‌کی چه‌ند ره‌هه‌ندییه که له سه‌ر ئاستی رەهەندگهلێکی وه‌ک ئابووری، سیاسی، تێکنۆلۆژی، فه‌رهه‌نگی، ژینگه‌و،،، ههتهد شوێندانه‌ر ده‌بێت، به‌لام هه‌موو وه‌لاتان وه‌ک یه‌ک له‌م دیارده‌یه تهئسیروهرناگرن، به‌لکوو ئاستی ئه‌م تهسیرگوزاریه به‌ستراوه‌ته‌وه به چهندیوچۆنی مهۆقعییهتی هه‌ر وه‌لاتێک له سیستمی دابه‌شبوونی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کار دا.
3/ دیلێما، له‌بوواری سه‌روه‌ری سیاسی، ئۆتۆنۆمی، و جێوازی نێوانیان.
هه‌رچه‌نده که نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت وەک بەرهەمی مەحتوومی شەپۆلی یەکەمی مۆدێرنیزاسیۆن، ئێستاش لەسەردەمی بەجیهانیبووندا، خاوه‌ن ژیانوحهیاتی خۆیه‌تی، به‌لام ئه‌مه بهۆمانایه نییه که پێکهاته‌ی سه‌روه‌ریی و حاکمییەتی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت نهکهۆتۆته ژێرته‌ئسیری هێز و کۆی روابیتگهلێک که به‌شێوه‌ی فه‌رمی له نێوان ئه‌کتۆره نهتهوهییو نێۆنه‌ته‌وه‌یی، وه ناوچهییو فهرانهتهوهییهکان دا ده‌گیردرێن ، له‌واقیعدا ده‌توانین حهۆزه و سروشتی ئوتۆریته‌ی سیاسی و سهروهریو حاکمییه‌تی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان به لهبهرچاۆگرتنی دیلێمای نێوان دووخالی خوارو بێنینهبەر هەلسەنگاندن ونرخاندن:
1/ ئیده‌ی ده‌ۆله‌تی دێمۆکراتیک، وه‌ک دهۆلهتێک که توانایی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی له هه‌موو بواره‌کانی ژیانی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی، کولتوری‌و ،،، ههتهد بۆ ئێستا و داهاتووی حەشیمەتەکەی له چوارچێوه‌ی ته‌واوییه‌تی ئه‌رزو خاکی خۆیدا هه‌یه، "ئەوەی کۆن"، وه
2/ ئابووری جیهانی، چالاکبوونی سازمانگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، نیهاد و موئەسساتی ناۆچه‌ییو جیهانی، حقوقی نێۆنهتهوهییو کۆی تهوافوقاتو هاپێمانی نیزامی/ئهمنییەتی، "ئەوەی تازە"ی.
وەک دەردەکەوێت لەئەنجامی ئیجرا و تێکەلبوونی رەسالەت و کارکەردی دەۆلەتی دیمۆکراتیک، دەگەل رەسالەت و کارگەری ئابووری جیهانی چەشنێک دیلێما خوولقاوە، ئه‌م دیلێمایه به‌ئاشکرا بۆمانی ده‌رده‌خا که تا چ راده‌یه‌ک گلۆبالیزاسیۆن واته به‌جیهانی بوونی هێندێک له ره‌هه‌نده‌کانی وه‌ک ئابووری، سیاسی، و،،،،،،،، له سه‌ر ئاستی راده‌ی ههلسوکهۆتی سیاسی دهۆلهتو بگره کۆنسێپتی سه‌روه‌ری سیاسی شوێندانه‌ره، وه چۆن له میزانو ئاستی دهسهلاتو ساورێنتی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت، که‌م ده‌کاته‌وه.
به‌لام لێره‌دا پێویسته دوو کۆنسێپتی وه‌ک سه‌وه‌ری سیاسی، وه ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌ت، لێک جیا بکرێنه‌وه چوونکه سه‌روه‌ری(حاکمییه‌ت)، بریتیە له مافی حکومهتکردنو خۆبه‌رێوه‌بردن له چوارچێوه‌ی خاک‌و وه‌لاتێکی مه‌حدود، وه دیاریکراو دا، به‌لام ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌ت، وه‌ک راده‌ی دهسهلاتو قودره‌تی واقعی ده‌ۆله‌ت پێناسه کراوه، که بۆ ده‌ستخستنی ئه‌هدافی سیاسی به شکلێکی سه‌ربه‌خۆ پێویستی پێههیه.
به واتهیهکیتر، ئۆتۆنۆمی عیباره‌ته له راده‌ی کاپاسیتهو ته‌وانایی یه‌ک نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت، بۆ ههلسوکهۆتی .سەربەست و به‌دوور له کارتێکه‌ری سیاسه‌تگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی،و ناوچه‌یی، وه فرانه‌ته‌وه‌یی
که‌وایه بەم پێناسەیە گەرکمانە که بزانرێت، که ئایا سه‌روه‌ری سیاسی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت ده‌توانرێت، به‌بێ تەئسیروهرگرتن له ره‌ۆتی به‌جیهانیبوون، وەک خۆی مابێته‌وه، له کاتێکدا ده‌بینرێت که ئاستی ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌ت که‌م بۆته‌وه. یان به واته‌یه‌کی دیکه ئایا ده‌ۆله‌تی مۆدێرن له‌م سه‌رده‌می گلۆبالیزاسیۆنەدا، وه به ته‌ئسیروه‌رگرتن له‌م دیاردەی بەجیهانیبوونه، تاچەند تووشی کهماسیو لاوازی له بواری راده‌ی کارئایی دەسەلات و پراکتیکەکردنی سه‌روه‌ری سیاسی هاتووه؟
4/دیلێما، له بوواری ئابووری: "ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی"، یان "ئه‌وه‌ی جیهانی"،
چه‌شنێک یهکنهخوێندنهوه هه‌یه له نێوان ئوتۆریته فه‌رمی ده‌ۆله‌ت له لایه‌ک، وه سیستمی واقعی تهۆلیدو به‌رهه‌مهێنانی جیهانی و چەشنی
تهۆزیعو دابهشکردنو ئالوگۆر له‌لایه‌کی دیکه‌وه، که راسته‌وخۆ له سه‌رئاستی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی یەک دەۆلەت له بوواری سیاسه‌تی ئابووری تهئسیردادهنێت، ئه‌وه‌ش بهۆ مانایه نییه که ئابووری نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ل ئابووری جیهانی جێ‌گۆرکێی پێکرابێت، به‌لکوو به جیهانیکردنی سیستمی تهۆلیدوبهرههمهێنان، باری مالی‌و فینانسیاسیۆن، وه ماباقی ثهروهتو به‌روبوومی ئابووری جیهانی، له سه‌رێک ئاستی هێزو کاپاسیته‌ی نه‌ته‌وه/دهوهلهتیان، له‌بوواری سیاسه‌تی ئیقتیسادیو بگره کۆنترلی داهاتووی ئابووری وەلاتی خۆی، لاواز و تووشی ئاسته‌نگی کردووه.
له واقیعدا کاتێک گۆرانکاری لەئاستی جیهانی، و ناکارامەیی له ئاکامی بریاراتی سیاسی حکومه‌ته‌کان، لەئارادایە، ئه‌م گۆران‌و ناکارامه‌ییه عه‌مه‌له‌ن له که‌مبوونه‌وه‌ی راده‌ی ئۆتۆنۆمی نه‌ته‌وه /ده‌ۆله‌ت دا ره‌نگ ده‌داته‌وه، ئهمدیلێمای "ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی"، وه یان "ئه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی"، له بوواری ئابووری له ئه‌نجامی هه‌لومه‌رجێکدا، هاتوونه ئاراوه که ده‌کرێت له چه‌ند خالی خواروودا، پێناسه‌بکرێن:
١/ ئینتێرناسیۆنالیزاسیۆن(به‌جیهانی بوون)ی ره‌ۆتی تهۆلیدو به‌رهه‌مهێنان، وه معاملاتو ههلسوکهۆتی مالی‌و پوولی، که له‌ئه‌نجامی گه‌شه‌ی تێکنۆلۆژی نوێ،و ئینفۆرماسیۆن زه‌مینه‌ی به جیهانی بوونیان بۆ ره‌خساوه.
2/ گه‌شه‌ی روو له زیادبوونی تووجارهتی ناۆناۆچهییو نێوانناۆچهیی، که له‌ئه‌نجامی که‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی ته‌عره‌فه‌ی گوومرگی له‌لایه‌ک،و فهعالییهتو ههلسۆکهۆتی موولتیناسیۆناله‌کان له‌لایه‌کیتره‌وه، زه‌مینه‌ی به‌جیهانی بوونی بۆ ره‌خساوه.
3/ شکلگرتنو خۆسازدانی موولتیناسیۆناله‌کان وه‌ک مه‌ئموورینی کلیدیو خاوه‌ن ئۆتۆریته له‌بازاری پوولی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، که به‌سوودوه‌رگرتن له ره‌ۆتی جهموجۆلی پوولیو ئینتیقالی شهریکهکانو هێزیکار له شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکه، واته دێسلۆکالیزاسیۆن، رۆلی کارگهرو ههرهگهۆره ده‌گێرن.
4/ پێشره‌فت و گەشەی تێکنۆلۆژی ئیرتیباتاتو مه‌هواره‌یی، ترانسپۆرتو هاتووچۆی ئاسمانی‌و دهریاییو عه‌رزی، که بوونه‌ته هۆی سه‌ره‌کی بۆ تێکدان‌و شێواندنی مهرزو سنووره‌کان، که له‌ئه‌نجامدا هه‌موو ئه‌ۆ بازارانه‌ی که‌تا ئێستا دوور‌و دوورده‌ست پێناسه‌ده‌کران، لێکینێزیک کردوونه‌وه و دوونیای وه‌ک گووندێکی بچووک لێکردووه.
5/ دان‌و به‌خشینی ده‌سه‌لاتی ئابووری‌و پوولی، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان بۆ ئۆرگانیزاسیۆنگهلێکی ناوچه‌یی، که خاوه‌نی کاراکتێری فرانهتهوهیین، وه‌ک یه‌کیه‌تی ئۆرووپا.
6/ له ئاکامی هه‌مووی ئه‌ۆ خالانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان بۆ کۆنترۆلی پرۆگرامی ئابووری نه‌ته‌وه‌ییان، رووی له ناکارامهبوونو لاوازیدایه، وه خۆیان له ئاست دارشتنی سیاسه‌تی پوولیو پرۆژه‌ی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی، ناتهوانو بەستراوە به سیاسه‌تی پوولی و ئابووری جیهانی ده‌بینن،و بهۆچهشنه سه‌ربه‌خۆیی مالی‌و پوولیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، که ئه‌وه‌ش له سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیانی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی،و کولتوری....ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت.
5/ پرۆسه‌ی ته‌سمیم گیریو دیاریکردنی بریاراتی سیاسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی(دیلێمای بوواری بریاراتی سیاسی: "ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی"، یان "ئه‌وه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی".
دیلێمای دووهه‌م له ئاست تێئۆری ده‌ۆله‌تی خاوه‌ن ساۆرێنتی له‌لایه‌ک، و سیستمی جیهانی هه‌نووکه‌یی له‌له‌لایه‌کی دیکه‌وه. وەک دەبینرێت سیستمی جیهانی له‌ئه‌نجامی تێکه‌لبوونی کۆمه‌لێک سازمانگه‌لی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، خۆی به مه‌به‌ستی رابهریو هیدایه‌تی بووارگهلێکی بهربلاۆ له فهعالییهتو ههلسوکهۆتی فرانه‌ته‌وه‌یی ئۆرگانیزهکردووه. پهرهستاندنو روو له‌زیادبوونی رۆژلهدوایرۆژی ئه‌م ئۆرگانیزاسیۆنانه، زهمینهخولقێنهری گۆرانکارێکی گرینگن له‌ئاست ستروکتوری دیاریکردنی بریاراتی سیاسی له ئاستی جیهانیدا، که ئه‌وه‌ش راسته‌ۆخۆ سه‌روه‌ری سیاسی نه‌ته‌وه/دهۆلهتهکانو بگره ئۆرگانیزاسیۆنگهلی حکوومهتیو ناحکوومه‌تی( )و گروپگه‌لی زهختو فشار له‌ئاستی نێۆنه‌ته‌وه‌یی،و ،،،،ههتهد دا، ده‌خاته‌ژێر ته‌ئسیرو کارتێکه‌ری خۆیه‌وه. ره‌ۆتی دیارکردنی بریاراتی سیاسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی عه‌مه‌له‌ن دهسهلاتو کاپاسیته‌ی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان له‌بوواری دیاریکردنی سیاسه‌تی خۆمالیو نه‌ته‌وه‌یی، به خۆیه‌یه‌وه گرێده‌دا و وابه‌سته‌ی ده‌کات، بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه بهۆ مه‌رجانه بکه‌یین که بانکی جیهانی پوول به‌مه‌به‌ستی دانی قه‌رز بهدهۆلهتان به‌سه‌ر ئه‌م وهلاتانهدا ده‌یسه‌پێنێ.
لێره‌دا بێ مووناسیبهت نابێت ئاماژه‌یه‌کی کوورت به یه‌کیه‌تی ئۆروپا وه‌ک ئۆرگانیزاسیۆنێکی ناوچه‌یی بکه‌یین، که چۆن له ره‌وتی ساز‌و کاری سیاسهتوانیو یاساوانی خۆیدا، سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کانی ئه‌ندامی یهکیهتیئۆرووپای، مهخدوشو لاوازکرووه، بۆ وێنه یه‌کیه‌تی ئۆروپا خاوه‌نی مافی یاسا دانانه به چه‌شنێک که وه‌لاتانی ئه‌ندام ناچار به ره‌عایه‌تی ئه‌م یاسایانه ده‌کات، که ئه‌وه عه‌مه‌له‌ن ده‌گه‌ل ئه‌سلی سه‌روه‌ری سیاسی که به‌پێی تاریفی کلاسیکی: وه‌ک ده‌سه‌لاتێکی "ئینحیساری، غه‌یری قابیلی دابەشبوون، نامه‌حدود و پایه‌دار، وه موتله‌ق"، له‌چوارچێوه‌ی خاکی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان دا پێناسه‌کراوه، ناته‌بایی، و ناسازگاری ده‌نوێنێ.
6/ دیلێمای حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی: "ئه‌وه‌ی کۆن"، یان "ئه‌وه‌ی تازه".
ته‌ۆسعه‌و گه‌شه، دەگەل به رهسمیناسینی مافه‌کانی تاکو ئهفرادگهلی فیزیکی، وه حقووقی، وە له‌پال ئەوەشدا مافی گروپگهلو ئۆرگانیزاسیۆنه‌کانی ناوچهییو نێۆنه‌ته‌وه‌یی، عەمەلەن سه‌روه‌ری گشت نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کانی تووشی دیلێمای "ئه‌وه‌ی کۆن"،و "ئه‌وه‌ی تازه" کردوه. چوونکه به‌ره‌سمی ناسینی ئه‌م مافگه‌له، بۆ تاکهکانو گروپگهلو ئه‌وانه‌یتر، نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی له قیاس ده‌گه‌ل نیزامی پێشوو، واته "ئه‌وه‌ی کۆن"، ئاوهلهترو خاوه‌ن ده‌سه‌لاتی زیاتر وه کارامه‌تر کردوه، وەک دەزانرێت نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی لهبوارو بگره ره‌وه‌نگه‌ی سوونهتیهوه، له سه‌ر ئاستی ئیده‌ی یه‌ک کۆمه‌لگای خاوه‌ن نه‌ته‌وه/دهۆلهتگهلێکی حاکم‌و سه‌روه‌ر ئستروکتوره کرابوو، که له‌م نیزامه حقوقیهدا، دوو نۆرمی لێگال سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان گارانتی ده‌که‌ن، یه‌کیان مسوونیهت له بواری مافه‌وانی خۆمالیو نهتهوهیییه ،وه ئه‌وه‌ی تریشیان مهسوونیهت له هه‌مبه‌ر ده‌ستدرێژی ئۆرگانیزمگهلی دهۆلهتیو ده‌ره‌کییه، هه‌ده‌فی ئه‌م دوو نۆرمه حمایه‌ت له ئۆتۆنۆمی حکومه‌ته‌کانه له رابیته ده‌گه‌ل مووسائیلی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تی بوواری نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
به‌لام ئه‌م چوارچێوه له پێناسه‌و ئاستی دهسهلاتو سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان، که له نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ره‌سمیه‌تی پیێدرابوو، وه ته‌نانه‌ت گارانتیو مکانیزمگه‌لێکی حمایه‌تی بۆ سازکرابوون، به‌ره‌به‌ره له ئه‌نجامی ته‌داخوولی تریبونالهکانی رۆژئاوایی لهلایهکو، لهلایهکیدیکهوه دژایه‌تی بیرورای گشتی که پێیان وایه ئه‌م مۆدێله له نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، به‌س مافی دهۆلهتانو په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان تهنزیمو گارانتی ده‌کا، حقانیهتی خهتشهدار ده‌کرێت.
لهقوولاییو به‌ستێنی ئه‌م ئالووگۆرهدا، ململامی نێوان دوو ئهرگوومێنت خۆی ده‌رده‌خا:
1/ دیفاع له سیستمی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان، واته پاراستنی "ئه‌وه‌ی کۆن".
2/ یان دیفاع له یه‌ک پرینسیپی ئۆرگانیزاتیو، که وه‌ک ئالترناتیو بۆ نه‌زمێکی نوێی جیهانی خۆی ئاراسته ده‌کات، ئه‌ویش بریتیە له کۆمه‌لگای کۆسمۆپۆلیته(جیهان وه‌ته‌نی)، که‌وایه ململانیو چالشی نێوان سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت، و نیزامی حقوقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی، هه‌نووکه شتێکی به‌رجه‌سته‌یه، به‌لام کارتێکەری و کارگەری نیزامی نێۆنه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌میانه زۆر زهقو گرینگه، به‌چه‌شنێک که ئه‌م نفووذو کارتێکردنه نه‌ته‌نیا له‌سه‌ر حکوومه‌ته‌کان تهئسیردانهر و کارگەربووه ،ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خوودی شارۆمهندانو هاۆوهلاتیان ته‌ئسیری کارگه‌ری داناوه، بۆ وێنه ده‌توانین بۆ تهۆجیهی ئه‌م ئیدعایه ئاماژه به ئه‌حکامی تریبوونالی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بکه‌یین، که چۆن ئهحکامگهلێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی لهمچهشنه که حیمایه‌ت له ئهرزیشو بایخه‌کانی مرۆفایه‌تی ده‌که‌ن، ده‌گه‌ل یاسا و سیستمی یاسادانانی ناوخۆی وه‌لاتێک، تووشی ناته‌بایی ده‌بێت وه حکومه‌تی ئه‌م وه‌لاته، ناچار به ره‌عایه‌تی ئه‌حکامی ئه‌م تریبوناله ده‌کات.
7/ دیلێما له کولتور و داب‌و نه‌ریت، و دهۆروبهر دا: "ئه‌وه‌ی کۆن"، یان "ئه‌وه‌ی تازه".
ئه‌م دیلێمایه له حاله‌تێکدا خۆ ده‌نوێنێ که: ئیده‌ی یه‌ک ده‌ۆله‌ت وه‌کۆ ناوه‌ندی ئۆتۆنۆمی کولتوری، که خاوه‌نی کاپاسیته‌ی دروستکردن‌و پاراستنی ئیدێنتیسیتهو هوویه‌تی نهتهوهیییه، و له پێناۆ دهستخستنو پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندی کۆموونو نه‌ته‌وه‌یی چالاک‌و به‌رپرسه، هه‌نووکه له هه‌مبه‌ر چالاکی روو له گه‌شه‌ی ناوه‌ندگه‌لی چالاک لە بوواری ژینگه، فێمینیزم، مێدیاتیکی، که ئاراسته‌یه‌کی جیهانیان هه‌یه ده‌که‌وێته دیلێمای "ئه‌وه‌ی کۆن" یان "ئه‌وه‌ی تازه"، که بێگوومان هه‌لبژاردنی ئۆپسیۆنی "ئه‌وه‌ی تازه" سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت وه‌ک ده‌سه‌لاتی پێویست بۆ پاراستنی ناۆهندی ئۆتۆنۆمی کولتوری نه‌ته‌وه‌یی ،زهعیفو لاواز ده‌کات. دیاره ناتوانین بلێین که کولتورێکی گلۆبال دروستبووه که به سوودوه‌رگرتن له مێدیا و بەکارهێنانی تێلێکۆموونیکاسیۆن ههدایهتو بلاۆ ده‌کرێته‌وه، به‌لام ده‌توانین قه‌ناعه‌تمان به‌وه هه‌بێت، که هه‌نووکه کۆمەلێک ناوەندی نوێ‌و جۆراۆجۆر له مێدیای په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کان، له گۆشه‌و قووژبنی ئه‌م جیهانه بێ راوه‌ستان لەچالاکی دان‌و به چه‌شنێکی ته‌واو ئازاد، و بێ باکانه سنووره ده‌ستکرده‌کانی نه‌زمی جیهانی (واته ئه‌وه‌ی کۆن) ده‌به‌زێنن، و زۆر لهۆلاتری سنووره‌کان خوولقێنه‌ری چه‌شنێکی نوێ له پهیوهندییو ئیرتیباتاتی نێوان خهلکهکانو نه‌ته‌وه جۆراۆجۆرەکانی سەرتۆپی ئەم عەرزەن، دیاره ئاکامی ئه‌م ره‌ۆته له گۆران، سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی کهمبوونو لاوزی ئاستی کاپاسیته‌ی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان، که تائێستا ئه‌رکی دروستکردن‌و پارێزگه‌ری فهرهەنگو کولتوری نه‌ته‌وه‌ییان، له‌سه‌رشان بووه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رده‌می مێدیاتیکی و عەسری پەیوەندی و ئیرتیباتات، ده‌توانین له‌م چه‌ند خاله‌ی خواره‌وه‌دا پێناسه بکه‌یین:
1/ به جیهانی بوونوپهخشی زمانی ئینگلیسی که بێگوومان هه‌لگری سیاسه‌تی کولتوری تایبه‌ت به خۆیه‌تی.
2/ ئینترناسیۆنالیزاسیۆنو به‌جیهانیبوونی تێلێکۆموونیکاسیۆن و ئیرتیباتات.
3/ په‌ره‌ستاندنی روو له‌زیادبوونی مێدیای موولتیناسیۆناله‌کان.
4/ تهۆسعهی روو له گه‌شه‌ی سنعەتی توریزم و گەشتیاری.
5/ رۆلی کارتێکه‌رانه‌ی سینه‌ما، و کانالە مەهوارەییەکان که ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به‌خۆوه گرتوه.
دیاره پرۆسه‌ی گلۆبالیزاسیۆن خۆیلهخۆیدا خوولقێنه‌ری دیارده‌یه‌کی به پێچه‌وانه‌ش بووه وه‌ک: به‌خشینی ئاراسته‌یه‌کی جیهانیو گلۆبال به کولتورگه‌لێکی لۆکالیو مه‌حه‌لی.
گرفته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ژینگه، بوونه‌ته هۆی گۆرانکارێکی گرینگ له بوواری چه‌شنی چالاکینواندنو خۆ سازدانی مرۆفه‌کان و ئۆرگانیزاسیۆنه‌کانی ئینسانی، تا جێگه‌یه‌ک که هه‌نووکه له رۆژئاوهو بگره لە زۆرشوێنی دیکه، ئاجێندهی سیاسی ئهحزابو ئێلیتگهلی سیاسی وه ئه‌کتۆر و گشت بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان سه‌ۆز کراون، واته پرۆگرام، پرۆژه، گووتار، په‌یام، ته‌نانه‌ت پرۆگرامی ململانی ئینتخاباتی، هه‌مووی له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل گرفتی ژینگه فۆرمووله و تەبلیغ ده‌کرێن، دیاره گرفتی ژینگه، گرفتێکه که ئاراسته‌یه‌کی جیهانی به‌خۆه‌وه گرتووه، و نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان به ته‌نیا خاوه‌نی ئه‌م ئاسته له هێزو کاپاسیتهیه نین، که بتوانن ئهمگرفته کونترۆل و مه‌هار بکه‌ن، بۆیه ناچاره‌ن ئاماده‌ی هه‌ره‌وه‌زێکی ناوچهییو بگره نێۆنهتهوهیش ده‌بن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی مووناسیب بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه دژ به گرفتی ژینگەی ناۆخۆی وەلاتیان. که‌وایه لێره‌شدا به‌ئاشکرا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چۆن سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان، له‌ئه‌نجامی هەبوونی پرسگه‌لێکی ئه‌ۆتۆ و ناتەوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوە، تووشی خهتشهو دابه‌شبوون ده‌بن.
کۆبه‌ندی و خوولاسه: دێمۆکراسی، و سیستمی جیهانی.
هاۆرێ ده‌گه‌ل ئه‌ۆ ئالووگۆرانه که سیستم‌و نه‌زمی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هێناوه‌ته گۆرین، نهقشو رۆل، وه قوورسایی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان له ئاست کێشه خۆمالیو ناخۆمالییهکان تووشی گۆران هاتووه. هه‌نووکه وه‌ک پێشتر باسی لێ‌کرا فهعالییهتوچالاکی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان عه‌مه‌له‌ن ئاراسته‌یه‌کی نێۆنه‌ته‌وه‌ییان به خۆوه‌گرتووه، واته ره‌ۆتێکی گرینگ‌و گه‌وره که به ئینتێرناسیۆنالیزاسیۆن ناۆدێرکراوه، به خێرایی له حالی په‌ره‌ستاندن و گه‌شه‌دایه، پارالێلی ئه‌م رهۆتهش پرۆسه‌ی دیاریکردنی بریاراتی سیاسی، له‌لایه‌ن ساختاری نێۆنه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کاراکتێری زه‌قی به جیهانیبوون دهۆری هه‌لگرتووه، که‌وایه به‌ئاشکرا ئه‌وه دهبینرێو هه‌ستی پێده‌کرێ، که په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی،و نێوانناۆچهییو ناۆچه‌یی، وه فرانه‌ته‌وه‌یی، له گۆره‌پانی پراکتیکی سیاسی‌دا، عه‌مه‌له‌ن سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌تی مۆدێرنی زهعیفولاواز کردووه.
ئه‌ۆ دیلێمایانهی که پێشتر له بوواره‌کانی جۆراۆجۆردا ئاماژه‌یان پێکرا، نیشان ده‌ده‌ن که چلۆن کۆمه‌لێک هێزی تێکه‌ل به‌یه‌ک، توانیویانه مه‌یدانی مانۆر و رمبازی، و ئاستی سەربەستی ئاکسێۆنو کرده‌وه‌ی حکومه‌ت و ده‌ۆله‌ته‌کان مهحدودو قه‌تیس بکه‌ن، وه سنووره ده‌ستکرده‌کانی نه‌ته‌وه/دەۆلەت تووشی تێکدان‌و ئالۆزی بکات. که‌وایه ئاشکرایه که کارکهردو کارامه‌یی ده‌ۆله‌ته‌کان، له یه‌ک سیستمی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئاوه ئالۆزدا، تووشی قەیران و که‌ماسی پێناسەیی له بوواری دیاریکردنی میزان و ئاستی ئۆتۆنۆمی ده‌ۆله‌تی ده‌بێت، و راسته‌ۆخۆ له‌سه‌ر ئاستی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت ته‌سیری سهلبیو نێگاتیو داده‌نێت، که له‌ئاکامدا ساۆرێنتی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت، له نێوان ئۆرگانیزمگهلێکی نه‌ته‌وه‌یی، ناۆچه‌ییو نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا، تهقسیمو دابه‌ش ده‌کات.
ئیده‌ی لیبرالی دهۆلهتیحاکمو سه‌روه‌ر، که خاوه‌نداریەتی لە ده‌سه‌لاتی خۆبه‌رێوه‌بردن وەک ئەرکی سەرەکی دەۆلەت پێناسەدەکات، هەنووکە له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه دووقۆلیو چهندقۆلیهکانی سه‌رده‌می گلۆبال، تووشی قه‌یرانی شه‌رعیه‌ت هاتووه. چوونکه نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان هه‌نووکه ناتوانن به‌شێوه‌ی ئینحیساری ههلسوکهۆتو ئاکسێۆن وه بریاراتی سیاسی خۆمالی پرۆگرامهبکهن، ته‌نانه‌ت ناشتوانن به‌ته‌نیایی بریارده‌ری خۆشیوخێر، و بهرهکهتو ئاسایشی شاروهندانیان، بن.
که‌وایه ماناۆ مه‌فهوومی دێمۆکراسی به‌گشتی، وه مۆدێلی ئۆتۆنۆمی دێمۆکراتیک به‌تایبه‌تی، پێویسته وه ده‌بی له‌سه‌ر ئاستی بارودۆخی نوێ، و له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل هه‌بوونی کۆمه‌لێک پرۆسێسو ستروکتۆری لۆکالی، ناۆچه‌یی، وه جیهانی سه‌رله‌نوێ دابرژیتهوه، بهواتهیهکیتر ئه‌کتوالیزه و هه‌نووکه‌یی بکرێته‌وه.
لەژێر تیشکی ئەم لێکدانەوەی کە ئاراستەی بەدەستتان کراوە، بەوردبوونەوە و تێرامانێکی کراوە و عەقلانی، و بەدوور لە دەمارگرژی، دەتوانرێت ئیدعا بکردرێت کە ئەندیشەی ئیستراتێژێکی بەرێز عەبدولا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، سەبارەت بە ساغکردنەوەی کۆنفێدرالیزمی دێمۆکراتیک لە ناۆچەی رۆژهەلاتی ناوەراستدا، تەواۆ زانستی و رێئالیستیانەیە، بۆیەشە مەنتیقییە گەر چاوەروانی ئەوە بکردرێت کە زوو یان درەنگ بە پێ ئیقتیزای زەمانی و مکانی، قابیلییەتی عەمەلیبوونی، لەدوونیای واقیع و رۆژهەلاتی ناوەراستدا، مسەۆگەر بێت.
بەرێز ئۆجەلان ئەم کۆنسێپت و مۆدێلەی لە دێمۆکراسی و خۆبەریوەبەری لەشکلی کۆنفێدرالیدا، وەک تەنیا ئالتیرناتیڤێک لەهەمبەر، چەمک و شێوەکاری تاقیکراوەی خۆبەرێوەبەری خۆسەپێنەری نەتەوە/دەۆلەت دا، کە بەرهەمی شەپۆلی یەکەمی پرۆسەی مۆدێرنیزاسیۆن لەناۆچەکەدا بوو، ئاراستە کردووە. دیارە ئەم مۆدێلە لە کۆنفێدرالیزمی دیمۆکراتیکی مەوردی پەسندی بەرێز ئۆجەلان، خاوەن بنەمایەکی فیکری/فەلسەفی پلورال، و خاوەن کاراکتێری ئومانیستی و هاۆژینی بەئاشتی گەلان، لەچوارچێوەی مۆدێلی ئۆتۆنۆمی دیمۆکراتیک دایە. لەبواری ساختاری دەتوانین بلێین، چەشنێک سیستمی سیاسی و خۆبەرێوەبەری دیمۆکراتیک بەرهەم دێنێت، کە تیدا گشت جۆراۆجۆرییەتی ناۆچەیی، ئیتنیکی، زمانی، کولتوری، ئاینی و تایفی ناۆ کۆمەلگاکانی رۆژهەلاتی ناوەراست، بەدور لە ستەم و شەرانگێری و ململانی باۆیی سەردەمی "ئەوەێ کۆن"، خاوەن دەسەلاتی خۆبەرێوەبەری و ژیانی بەئاشتی و دوور لە شەر دەگەل یەکتر، دەکات.
// سه‌ر له نوێ دارشتنه‌وه‌ی دێمۆکراسی بۆ سه‌رده‌می گلۆبال: مۆدێلی کۆسمۆپۆلیته
هه‌نووکه له مهۆقعیهتێکی ترانسیسیۆن واته ئینتیقالی دا ده‌ژین، چوونکه له‌لایه‌ک کۆمه‌لێک گهرایشاتو جیهاتی جۆراۆجور له دژایه‌تی ده‌گه‌ل دێمۆکراسیدا، ره‌ۆتی خۆرێکخستنو ههمگهراییان پێشگرتووه. کاراکتێری ناوه‌ندگه‌رایانه‌ی ئه‌م گهرایشاتانه بۆ سازدانی هێزو ده‌سه‌لاتیکی یه‌گرتوو، له‌سه‌ر ئاست‌و بنەمای سامان و کاپیتالی موولتیناسیۆناله‌کان(کاپیتالی به‌رهه‌مهێنه‌ر و پوولی) و ته‌وافوقاتی ده‌سه‌لاتی ئیجرایی زلهێزانو وه‌لاتانی گرووپی7، به ئاشکرا له ساحه‌ی ههلسوکهۆتدا به‌رچاوه.
لهلایهکیدیکهوه پێویستی دروستبوونی ئالترناتیوی سیاسی، بۆ رووبه‌رو بوونه‌وه دژ بهحالتی پێشوو شتێکی حاشاههلنهگره، ئه‌م ئالترناتیوهش ده‌بێ له‌ئه‌نجامی تهعمیق و تهۆسعهی دێمۆکراسی له نێوان نهتهوهکانو ناۆچهکان، وه تۆرهجیهانیهکاندا، به‌هۆی پرۆسه‌ی پهرهپێدانو زیادکردنی ئاستی ئۆتۆنۆمی دێمۆکراتیکی هه‌رکام له‌مانه له‌گۆره‌پانی جیهانی، وه له‌سه‌رئاستی کولتوری کۆسمۆپۆلیتەدا، فۆرموولهو ماتریالیزهبکرێت. که‌ئه‌م مۆدێله له دێمۆکراسی، وه‌ک دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته(دێمۆکراسی جیهانوه‌ته‌نی) ناۆدێرکراوه. ئه‌م مۆدێله له دێمۆکراسی ده‌توانێ گارانتیه‌کی کارامه بێت، له راستای پاراستنی کاپاسیته‌ی لاوازکراویی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت. دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته خوازیاری که‌مبوونه‌وه‌ی له‌وه‌زیاتری دهسهلاتو ته‌وانایی ده‌ۆله‌تان نییه ،به‌لکوو به‌پێچه‌وانه زیادبوونی روو له گه‌شه‌ی دامه‌زراوه‌و نیهاده مهدهنیو دێمۆکراتیکه‌کان له‌سه‌تحی ناۆچهییوجیهانیدا(ته‌قویه‌تی ئاستی کاپاسیته‌ی خۆبهرێوهبردنو به‌رپرسایه‌تی، دانی شه‌رعیه‌تی دێمۆکراتیک به نیهادگهلێکی جیهانی و ناۆچه‌یی وه‌ک: رێکخراویی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کیه‌تی ئۆروپا)، وه‌ک دیارده‌یه‌کی پێویست بۆئه‌م ره‌ۆته پرله گه‌شه‌یه که نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان خۆی تێدا ده‌بینه‌وه، ده‌نرخێنێ. ئه‌م چهمکو کۆنسێپته نوێه له دێمۆکراسی خۆی له‌سه‌رئاستی پرینسیپی گرینگی به رهسمیهتناسینی ده‌وام و قه‌وامی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان سازداوه، به‌لام دیفاع له‌حاله‌تێک لهههبوونو مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه/ده‌وله‌ت ده‌کا، که ئاستی سهروهریکهی له قیاس ده‌گه‌ل راده‌ی سه‌روه‌ری ده‌ۆله‌تی مۆدێرن(سه‌روه‌ری غه‌یری قابیلیتهقسیم،نامه‌حدوود،پایه‌دارو دایمی،وه مووتلهق)و ته‌نانه‌ت دهۆلهتگهلی لیبرال دێمۆکراتیکیش، زۆر مه‌حدوود و قەتیسکراوەبێت.
پرس و ههدهفگهلێک که ئه‌م مۆدێله له دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته، ته‌عقیبی ده‌کا بریتیه له: چۆنیه‌تی دامهزراندنو یان ئۆرگانیزه‌کردنی نیهادگهلێکی دێمۆکراتیکی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه، که بتوانن به هاۆژینیئاشتیانه له‌پال ده‌ۆله‌ته‌کان، وێکرا ئاراسته‌یه‌کی نوێ به ستستمی جیهانی ببه‌خشن، به‌چه‌شنێک که سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه/ده‌وله‌ته‌کان چ روو له‌ژووره‌وه، وه چ روو له ده‌ره‌وه نه‌ک قه‌تیس به‌لکوو دێمۆکراتیزه بکات، وه له ئاکامدا، پرینسیپی مۆنۆپۆلی ده‌سه‌لاتی مه‌شروعه‌ی ده‌ۆله‌ته‌کان، که له چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پێشوودا، ئه‌سلێکی باۆ و جێگای پشتگیریبوو، دێمۆکراتیزه ده‌کات.
ئیده‌ی دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته(جیهان شموول) زهمینهرهخسێنهری ئه‌وه ده‌بێ که خوودی دێمۆکراسی باۆ، که تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی نیزامی حقووقی نێۆنه‌ته‌وه‌یی قالببهندی کرابوو، سوونه‌ت شکێنی بکات. و له‌م سه‌رده‌مه ئاراسته‌یه‌کی فرانهتهوهییو جیهانی به خۆیه‌وه بگرێت، وه به‌م چه‌شنه خۆی لهئهسارهتی مەحدودەی جوگرافیای سیاسی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان رزگار‌و ده‌رباز بکات.
له‌کۆتاییدا پێویسته ئاماژه به ره‌وه‌نگه‌ی بیرمه‌ندانی بوواری زانسته‌سیاسیه‌کان بکرێت که پێیانوایه دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته له پرۆسێسی ماتریالیزهبوونی له گۆره‌پانی کۆمه‌لگای جیهانیدا، پێویستی به دامه‌زراندنی کۆمه‌لێک دامه‌زراوه‌و نیهادگهل هه‌یه، که ده‌توانرێن به‌چه‌شنی خواروو ئاماژه به هێندێکیان بکرێت:
1/ پێویستی دامه‌زراندنی پارلهمانگهلێکی ناۆچه‌ییو ههۆلدان بۆ به هێزکردنیان له هه‌رشوێنێک دامه‌زرابن، بۆ ئه‌وەی که بریاراتیان شه‌رعییه‌تی دێمۆکراتیک په‌یدابکه‌ن، وه له ئه‌سلدا، وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی مه‌شروعه‌ی خه‌لک له محازرو ناوه‌نده‌کانی ناوچهییو نێۆنه‌ته‌وه‌یی، حیسابیان بۆ بکرێت.
2/ ئیمکانی به‌رێوه‌بردنی رێفراندۆم به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک، له باره‌ی مهۆزوعاتێک که له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هێندێک نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت راسته‌ۆخۆ تهسیریان هه‌یه.
3/ دامه‌زراندنی نیهادگەلێک، کە وەک سازی حکوومه‌تی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کە جێگای په‌سه‌ندو متمانه‌ی خه‌لک بێت، وه هەولدان بۆ دیمۆکراتیزەکردنی ئەرک و فوونکسۆنی ئۆرگانیزمه‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی.
4/ دانی مافی زیاتر، و دیاریکردنی ئاستی ئه‌رکه‌کان، که بۆ به‌شداری له پرۆسێسی دیاریکردنی بریاراتی دێمۆکراتیک پێویستن.
5/ زیادکردنی ئاستی ده‌سه‌لات و نفووزی دادگا و تریبووناله نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
6/ دامه‌زراندنی مه‌جلیسێک که له هه‌موو ده‌ۆله‌ته دێمۆکراتیکو گشت کۆمه‌لگاکان پێک هاتبێ (وه‌ک رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، به‌لام نەۆژەنکراو و ئهکتوالیزهکراوه، به تهناسووبی پێویستیه‌کانی دێمۆکراسی کۆسمۆپۆلیته)، که له‌م مه‌جلیسه‌دا، پرینسیپی نوێنه‌رایه‌تی دێمۆکراتیک له سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی زلهێزان تهفهوقو کارامه‌یی هه‌بی، و وه‌ک ناوه‌ندێکی نێۆنه‌ته‌وه‌یی بۆ تاووتوێ کردنی پرۆبلێمو گیروگرفته‌کانی هه‌نووکه‌یی سیستمی نوێ جیهانی، سوودی لێوه‌ربگیرێت.
15/1/2014