رەزا شوان
شاری هەڵەبجە، یەکێکە لە شارە جوان و قەشەنگەکانی باشووری کوردستان .. شاری هەڵەبجە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی .. (٨٣) کیلومەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە .. رووبەری هەڵەبجە ( ١٥٥٩) کيلۆمەتری چوارگۆشە .. هەڵەبجە لە ساڵی (١٨٨٩) دا کرا بە قەزا .. لە ساڵی ( ١٩٨٨) دا ، واتە لە کاتی کیمیابارانکردا ژمارەی دانیشتوانی شاری هەڵەبجە (٧٥) هەزار کەس بوون .. بەڵام ئێستا ژمارەیان (١٢٥) هەزار کەسە .. سەرجەم دانیشتوانی قەزای هەڵەبجە کوردن . قەزای هەڵەبجە بە چەند زنجیرە چیایەک دەوردراوە .. لە باکووریدا ( زنجیرە شاخـە سەرکەشەکانی هەورامـان ) ـە .. لە باشووریدا زنجیرە شاخـە جـوانەکانی ( باڵامبۆ ) یە .. لە رۆژهەڵاتیدا شاخی ( شنروێ ) و ( دەریاچەی دەربەندیخان ) ـە .. لە رۆژئاواشیدا دەشتی بە پیت و بە ناوبانگی شارەزوورە .. شاری هەڵەبجە (٧٢٦) مەتر لەسەر رووی دەریاوە بەرەزە .. ئەمەش ئاو و هەوایەکی خۆش و سازگاری پێ بەخشیوە
عەتا قەرەداخی
ئایا ئایندەی پەیوەندی نێوان كورد و عەرەبی عێراق بەرەو كوێ دەڕوات؟ ئایا ئەگەری پێكەوەژیانیان هەیە؟ ئایا ئەو هۆكارانە چین كە بەردەوام دەسەڵاتە ناوەندییەكانی عێراق وەكو دەوڵەتێكی داگیركەر رەفتار لەگەڵ كورددا دەكەن؟ ئایا كورد دەتوانێت بە چ شێوەیەك بەرپەرچی سیاسەتی داگیركەری عێراقی بداتەوە؟ ئایا كورد دەتوانێت فشار لەسەر دەوڵەتی ناوەند دابنێت؟ لەسەرووی هەموو ئەمانەوە كار چییەو پێویستە كورد چی بكات بۆ ئەوەی خۆی لەم بارە شلۆق و پڕ لەنیگەرانییە رزگار بكات؟
بێگومان ئەوەی ئێستا عەرەبی عێراق بەرامبەر بەكورد ئەنجامی دەدات لەدایكبووی ئەم چركەساتە نییە، بەڵكو بەرهەمی كۆی ئەو مێژووەیە كە تێیدا عەرەب هاوشێوەی تورك و فارس كراونەتە فەرمانڕەوای كورد. بەمانایەكی دیكە ئەوەی ئەمڕۆ لەجوگرافیای كوردستاندا دەگوزەرێت و داگیركەرانی عەرەب و تورك و فارس گەلی كورد دەچەوسێننەوەو سەركوتی دەكەن و بەهەموو شێوەیەك هەڵی سڕینەوەی بوون و شووناسی دەدەن
گۆڕینی : رەزا شوان
ئەگەر بە مێژوودا بچنییەوە و، چاوێک بە کۆمەڵێک بزووتنەوەی جەماوەریدا بخشێنین کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، گەلە داماو و هەژارەکەمان بەرپایان کرد، لەوانە خۆپيشاندان، مانگرتن، کامپینی کۆکردنەوەی واژووکردن، چەندین چالاکی راگەیاندن بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایی، لە پێناوی لابردنی یەکێک لە نەهامەتییەکان و، ئەو ستەمانەی لە گەلەکەمان کران .. دەبینین بارودۆخەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە، سوودیان نەبووە، هەرگیزیش سوودیان نابێت، لەگەڵ حکومەت و پەڕلەمانێکدا، کە هەموو شێوازێک و فڕتوفێڵێک بەکاردەهێنن، لە پێناوی داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییەکانی حیزبەکان و، ئەو کەسانەی کە لە سایەی ئەم دەزگایانەدان، بەڵکو کار گەیشتە رادەی ئەوەی کە چەک بەرزبکەنەوەو، بە زمانی چەک وەڵامی داخوازییەکانی جەماوەر بدەنەوە، شیوازێکی دڕندانەی دوور لە لۆژيک ، هەروەها بوختان و تاوان دەخەنە پاڵ ئەو کەسانەی، کە هاوڕایان نین و، دەیانەوێ رەخنەیان لێبگرن و، گوزارشت لە ڕای خۆیان بکەن .
له فارسییهوه: ڕێناس جاف
له ههڤپهیڤین لهگهڵ ڕاوێژکاری بهشی فێرکردن و بارهێنانی بهرنامهی پهرهپێدانی ڕێکخراوی نهتهوهکان
دوکتۆر موحهڕهم ئاقازاده: "خوێندن به زمانی زگماکی" ڕاڤه و شرۆڤهکردنی ناوێ "بریا توانیبام جارێکی تر لهدایک ببمهوه و "حافز"م به زمانی فارسی خوێندبایهوه." ئهمه وتهی "گۆتێ"ی شاعیری ئهڵمانییه. پهیوهندی نێوان زمانی زگماکی و زمانی دووههم و سێیهم چلۆن پهیوهندییهکه؟ ئهو تایبهتمهندییانه چنه که له زمانی زگماکییدا خۆ دهردهخهن کهچی زمانهکانی دی بێبهشن لهو فاکتهرانه؟ باشه ئهی مرۆ ناتوانێ به زمانی دووهم بژی،خۆشهویستی بکات،بخوێنێتهوه و شێعر بهۆنێتهوه؟ گهر ئهم ههمووهی بۆ بچێته سهر ،ئیدی چ پێویست به فێربوون و خوێندن به زمانی زگماکی وهک سهرهتایییترین ماف دهکات؟ پهیوهندی نێوان شوناس و زمانی زگماکی تهوهری ههڤپهیڤینی ڕۆژنامهی"شهرق" لهگهڵ دوکتۆر "موحهڕهم ئاقازاده" مامۆستای
وۆڵستریت جۆرناڵ
وەرگێڕانی زاگرۆس رێباز
لە عیراق، پشتگوێمان خستن تا بۆمان دەرکەوت باشترین هاوپەیمانمان بوون. ئێستاش لەسوریا پشتگوێ خراون. لەکاتێکدا شەری ناوخۆی سوریا پێدەنێتە ساڵی چوارەمیەوە، ئاسۆی ئاشتی تاریکە. گفتوگۆکانی ئەم هەفتەیەی ژنێڤ پێشکەوتنێکی بچووکی هاوشێوەی گفتوگۆکانی چەند مانگی رابردووی بەخۆوەدیوە، ئەویش لەبەر دوو هۆی ئاشکرا: یەکەم، هیوای جۆن کیری'ی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەوەی رژێمی ئەسەدی قیتبووەوە نەرمی دەنوێنێت خەیاڵە. دووەم، پەیوەندیی نێوان گروپە میانەڕەوەکانی ناو ئۆپۆزسیۆن کە پشتیوانیی دیپلوماسیی بەڕێز (کێری)یان لەگەڵدایەو گروپە توندڕەوەکان کە نفوذیان لەناو سوریا لەهەڵکشاندایە، لاوازە. ئەگەر لەگۆشەنیگایەکەوە لە سوریا بڕوانین، میانەڕەوەکان سەرکەوتوانە پاشەکشەیان بە
عەبدولڕەحمان سدیق
رەزا شوان
دایک جوانترین و شیرینترین و ناسکترین وشەیە .. دایک مەزنترین و بەنرخترین شتە لە گەردووندا .. سکی دایک پیرۆزترین نیشتمانە .. دایک خۆشەویسترین و دڵسۆزترین و میهرەبانترین کەسە لە هەموو ژیاندا .. لە ژیانی هیچ کەسێکدا، ئافرەتێک نییە کە بەبێ بەرانبەر و بەبێ منەت ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستییەی پێ ببەخشێت، تەنها و تەنها دایکە ئەو سۆز و خوشەویستییە راستییە، بێ بەرانبەرە دەبەخشێت. دایک سونبلی ژیانە .. هێمای خۆشەویستی و بەخشین و قوربانیدان و دڵنەوایی و دڵسۆزییەکی بێ سنوورە .. دایک کانییەکی روونی هەمیشە خوڕە و، سۆز و خۆشەویستیی لێ هەڵدەقوڵێ .. ئەوە دایکمان بوو پێش ئەوەی رووناکی لە چاوەکانماندا هەڵبێت، لە باوەشی کردین ونووساندنی بە سنگییەوە .. ئەوەدایکمان بوو، شەو تا بەیانی بەدیارمانەوە ئێشکی دەگرت ونانۆزی و، رایدەژەنین و، بە لایە لایە و گورگانە شەوێ دەیکردینە خەو .. ئەوە دایکمان بوو ئێش و ئازارەکانمانی هێوردەکردەوە و،
دەیڤد رۆمانۆ
هەڤال مەحممەد
پەیماننامەی (سیڤەر) لە ساڵی 1920 رێگەیەكی تایبەتی بۆ كورد كردەوەو بەپێی ئەو پەیماننامەیە كورد مافی ئەوەی هەبووە ببێتە خاوەن كیانێكی سەربەخۆ و دەوڵەتی كوردستان رابگەیەنێت، لەچەند بەندێكیدا راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ باس لەو مافەی كورد كراوە. هەندێك لە مێژونووسانیش ئەو پەیماننامەیە بە یەكەم بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی دادەنێن كە بەشێوەیەكی روون ئاماژەی بە مەسەلەی كورد كردووە، بۆیە رەهەندێكی نێودەوڵەتی وەرگرتووەو رێگەی پێداوە لە باكوور و باشووری كوردستاندا كورد دەوڵەتی سەربەخۆ پێكبهێنێت. هەرچەندە پەیماننامەی (سیڤەر) تایبەت بووە بەدابەشكرددنی میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەدوای جەنگی یەكەمی جیهانی، بەڵام لە سێ بەندی (62، 63، 64) بەڕوونی ئاماژەی بەداخوازی و مافەكانی گەلی كوردستان كردووە. ئەمە سەرەڕای ئەو كەموكورتییانەی لەپەیماننامەكەدا هەبووە، لەوانە فەرامۆشكردنی خۆرهەڵاتی كوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئێران، واتا ئەو پەیمانە دابەشكردنی كۆلۆنیالانەی كوردستانی بەرجەستە كردووەو تەنها باسی ئەو
عەبدولڕەحمان سدیق
گاری كێنت
بۆ جاری دووەم لە ماوەی ساڵێكدا، پەرلەمانی بەریتانیا هەفتەی رابردوو گەڕایەوە بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی حكومەتی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان. ئەمەش جێی سەرسوڕمانە بەهۆی دووریی هەرێمی كوردستان و نەشارەزایی زۆرینەی خەڵكی بەریتانیا دەربارەی ئەم هەرێمە. گفتوگۆیەكی پەرلەمانی لەوجۆرە دەتوانێ ئەوە بگۆڕێ. پەرلەمانتارانی هەموو پارتەكانی ناو پەرلەمان بەشداری ئەو گفتوگۆیە بوون. جەختیان لەوەكردەوە كە بەریتانیا رۆڵی ئەو زانكۆ و كۆمپانیایانە بەرز دەنرخێنێ كە یارمەتی بنیاتنانەوەی كۆمەڵگەیەكی ئاشتیخواز دەدەن. سەبارەت بە تێبینیەكانیان لەسەر پێشكەوتنی كوردستان، پەرلەمانتاران كۆك بوون لەسەر ئەوەی كوردستان لە گۆڕانكاریدایە. مارتن هۆروود، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی چەپ، باسی هەندێك لەو هۆكارانەی كرد كە جێگەی نیگەرانین وەك ئازادی رادەربڕین كە لەلایەن رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوورەوە ئاماژەیان پێكراوە، بەتایبەتی باسی كوشتنی رۆژنامەنووس
عەبدولڕەحمان سدیق
مەسەلەی هۆشیاریی هاووڵاتیان لە ئاست پاراستنی ژینگەدا، مەسەلەیەكی دوو جەمسەرییە لە نێوان دوالیزمەی یاساو رۆشنبیریدا . بە مانایەكی دی، ئەم مەسەلەیە بەم پرسیارە دەستیپێكردووە: ئایا یاسا هۆشیاری دروست دەكات یان هۆشیاری یاسا بەرهەم دەهێنێت؟ لە دوای چەندین ساڵ لێكدانەوەو شرۆڤەكردن، ئێستا دەڵێن: یاسا و رۆشنبیری پێكەوە دەتوانن ئاستی هۆشیاریی تاك و كۆمەڵگە بەرزبكەنەوە بۆ ئەو ئاستەی كە هاووڵاتی هەست بە لێپرسراوێتی خۆی بكات لە بەرامبەر ژینگە. سەبارەت بە یاسا ئەركی دەوڵەتە كە لە رێگەی دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە پڕۆژە یاسایەك ئاراستەی ئەنجومەنی یاسادانان بكات بۆ پەسەندكردن و پاشان كارپێكردنی، چونكە سەرەتای هەڵمەتی هۆشیاری پێویستی بە بوونی یاسایەك هەیە بۆ دوو مەبەست بەلای كەمەوە: یەكەم: دیاریكردنی ئەركی هەر كەس و لایەنێك. دووەم: ئاگاداركردنەوەی هەر كەس و لایەنێك لەو سزایانەی كە رووبەڕووی دەبێتەوە
مستهفا شهمامی ( دیاکۆ )
گرفتگهلی دێمۆکراسی هاۆچرخ، قهیرانی ئیدیۆلۆژیهکان، تێزی تهواوبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، تیزی تهوابوونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی، تێزی تهواۆبوونی مێژوو (فوکوویاما)
بەشی دووهەم 1/ تێزی" تهواۆبوونی ئیدێۆلۆژیهکانو سوولتهی تێکنیک". له بهشی یهکهمدا، بهمهبهستی بهستێن سازی بۆ ئاراستهکردنی ئهم بابهتەی که لهبهر دهستاندایه، ئاماژه به کۆمهلێک کۆنسێپتی پهیوهندیدار به: دێمۆکراسی، سهروهری سیاسی یان ئۆتۆنۆمی دێمۆکراتیک، نهتهوه/دهۆلهت، سیستمی نوێی جیهانیو تێزی تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، هاۆرێ دهگهل دیلێمای سهروهریسیاسیو خۆدۆزینهوهی نهتهوه/دهۆلهتهکان له سهردهمی نوێدا، کرابوو. ئێستاش ههۆل دهدهم له درێژهی بابهتی پێشوودا، به سوود وهرگرتن له سێ تێز که بۆ ئانالیزهکردنی ئهم ئالووگۆرانه
نووسهر: ئهسغهر زارع کههنموویی
له فارسییهوه : ڕێناس جاف
لێدوان و وته و ڕا و بۆچوونی ژمارهیهک ئهندامی ڕۆشنبیر و لێزانی کۆڕی زانیاریی زمان و ئهدهبی فارسی بۆ ڕهخنهگرتن له "مافی خوێندن و وانهوتنهوه به زمانی دایکزادی" و زگماکی له لایهکهوه مایهی سهرسوڕمان و لهو لاشهوه جێی داخ و کهسهره. ئهم سهرسوڕمان و پهژارهیه کاتێک ڕووی له توێژهر و زمانناسی هێژای وهک "فهتحوڵڵا موجتهبایی"،"بههادینی خوڕهمشاهی" و" محهممهد عهلی موهحید"ه، زێتر خۆی دهردهخات، چونکه، ئهوان خهمخۆری بواری فهرههنگ و ڕۆشنبیریین و وهک ژمارهیهکی تر له نهیارانی زمانی دایکزادی،گیرۆدهی ناو دونیای سیاسهت نهبوون. ئهوان زۆر چاکی له بایهخ و گرینگیی "وشه" و واژه تێدهگهن و له بهر ئاشنایهتییان لانیکهم به زمانێکی جگه له فارسی، زۆر باش دهزانن که ههموو زمانێک،خاوهنی سهنگ
ئەنوەر عەباسی
راستە كە ناسیۆنالیزم چەمكێكی نوێیە و زۆر لە مێژ نییە كە وەكوو وشە هاتووەتە نێو ئەدەبیاتی سیاسییەوە، بەڵام خۆشەویستی وڵات و نیشتمان و پاراستنی ئەو لە دەستدرێژی مێژوویەكی كۆنی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی دامەزرانی یەكەم دەوڵەتەكان و لە راستیدا دەكرێ وەك راستيیەكی ئەزەلی چاوی لێبكرێ. واتە ئەگەر پێكهێنانی دەوڵەت نەتەوە و نیشتمان پێویستيیەكی مێژوویی بووبێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە خۆشەویستی نیشتمان دەچێتە خانهی ویستی كەس و تاك و ویستی خاوەندارێتی(مالكییەت) لە قەبارەیەكی گەورەتردا. ئێستا ئەمەی كە ویستی خاوەندارێتی (مالكییەت) لە خۆیدا شتێكی باشە، یان خراپ، رەنگە تەنیا مشت و مڕێكی كانسێپتیك و خۆ لە حەقیقەتی وەزعەكە لادان بێت. لە راستیدا جیهان بەم ئاراستەیەدا هاتووە و زۆربەی نەتەوەكان بوونەتە خاوەن جوگرافیای سیاسی و دەوڵەتی خۆیان و خۆشەویستی وڵات و پاراستنی چوارچێوەكەی شتێكی پیرۆز و گومان هەڵنەگرە لە لایان.