فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤد رۆمانۆdevid romano

وادەردەكەوێ بزووتنەوەی سیاسی كورد لە توركیا بووبێتە پشتیوانی سەرۆك وەزیران. وتارێكی مستەفا ئاكیۆڵ لە مۆنیتەر ئەم پرسیارە دەكات: "بۆچی PKK پشتیوانی لە AKP دەكات لە ململانێكانی لەگەڵ گویلەن؟ مەبەستی لە پشتگیری چاوپێكەوتنێكی ئەم دواییەی جەمیل بایك سەركردەی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستانە كە گوتبووی "ئەمریكا لەپشت گویلەنەوەیە. دەیانەوێ ئەردۆغان لەسەر حوكم لابدەن". بێگومان، ئەمە دووبارەكردنەوەی هەمان ئەو تیۆرییەیە كە ئەردۆغان بانگەشەی بۆ دەكات. ئەردۆغان لەبری ئەوەی لێكۆڵینەوە بكات لەو بەڵگە حاشا هەڵنەگرانەی لە بارەی كەیسی گەندەڵی حكومەتەكەیەوە ئاشكرا كراوە، هێرشی پێچەوانە دەكات بە بانگەشەكردنی ئەوەی گوایە بزووتنەوەی گویلەن و ئەمریكا خەریكی پیلانگێڕین بۆ رووخاندنی حكومەتەكەی.  تەنانەت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی PKK لە زیندانەكەی خۆیەوە پشتگیری دەربڕی بۆ زیندانەوانەكەی خۆی كاتێك گوتی "ئەوانەی دەیانەوێ دووبارە وڵاتەكەمان لە ئاگری كودەتاوە بگلێنن".

ئاشكرایە بزووتنەوەی سیاسی كورد لە توركیا كەموكورتی هەیە لە بنیاتنانی دۆستایەتییەكی پتەو، بۆیە هیوای داهاتوویان پشتگیریكردنە لەو لایەنەی كە زۆر خراپ نەبووە لەگەڵیان بە بەراورد بە حكومەتەكانی پێشتر.

 ئەمە وەك ئەو ژنە وایە كە لەگەڵ مێردە خراپەكەی دەمێنێتەوە چونكە دەڵێت هیچ نەبێ كەمتر ئازارم دەدات لەچاو مێردی یەكەمم. زۆربەی كوردەكانی توركیا لەو باوەڕەدان كە دوژمنی سەرەكییان كەمال كلیچدار ئۆغلو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆمارییە كە هێشتا باوەڕی بە شێوازە كۆنەكەی كەمالیزمە لە رەتكردنەوەی ناسنامەی كوردی. 

كوردەكان زۆریان چەشت بە دەست ئەم سیاسەتەوە. پارتی گەلی كۆماری هێشتا لەوباوەڕەدایە كە كورد لە توركیا نییە، بۆیە هەركەسێك ناسنامەی كوردی هەبێت هیچ هیوایەك بە ئاراستەی ئەوان نادۆزێتەوە. لەكاتێكدا زۆرێك لە لیبراڵ و چەپەكان و مۆدێرنەكان باوەڕیان بە ناسنامەی كوردی و داواكانیان هەیە، بەڵام ئەمانە لە بزووتنەوەیەكی سیاسیدا خۆیان رێكنەخستووە. 

ئەوەی دەمێنێتەوە لەنێو كارەكتەرە سیاسیە دیارەكاندا، پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردۆغان و بزووتنەوەی گویلەنە كە هێزێكی سیاسی ناڕەسمیە و ئەندامەكانی بریتین لە شوێنكەوتووانی ئیمام فەتحوڵا گویلەن كە لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەژی.

بزووتنەوەی گویلەن چەندین قوتابخانەو بەشی ناوخۆیی لە توركیا و جیهاندا دروستكردووە. لە بەشە كوردییەكەی توركیادا، بزووتنەوەكە لە ململانێدایە لەگەڵ پارت و رێكخراوە كوردییەكان بە مەبەستی راكێشانی سەرنجی گەنجانی كورد. ئەوانەی دەچنە ناو بزووتنەوەكەی گویلەن فێری زمان و سیاسەت و مێژوو و كەلتووری كوردی نابن، بەڵكو زیاتر تێكەڵی ناسنامەی توركی دەبن.

وا دەردەكەوێ گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە، فەتحوڵڵا گویلەن و بزووتنەوەكەی توندڕەوتر نیشانبدەن بەنیسبەت پارتی كرێكارانی كوردستان كە بانگەشەی چارەسەری سەربازی دەكەن لەبەرامبەر شۆڕش و ناڕەزاییەكانی كورد. بەداخەوە ئەمەش هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ شێوازە كۆنەكەی كەمالیزم لەهەمبەر كێشەی كورد. 

بەپێچەوانەوە، ئەردۆغان و پارتەكەی زۆرترین هەنگاویان ناوە سەبارەت بە كێشەی كورد بەراورد بە حكومەتەكانی پێشووتری ئەنقەرە، لە دانپێدانان بە مافەكانی كورد وەك زمان و میدیا و زانكۆ و قوتابخانەكان. 

ئامێزی كردووەتەوە بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەنجامدانی دانوستاندنی راستەوخۆ لەگەڵ PKK. هەروەها (AKP) بوو كە بە یارمەتی بزووتنەوەكەی گویلەن دواجار دەسەڵاتی سوپای بەسەر دەوڵەتدا كەمكردەوە. 

بەڵام بەداخەوە، هەر ئەردۆغان و پارتەكەشی بوون كە پرۆسەی ئاشتی ساڵی 2009یان لەگەڵ كورد پەكخست. رەنگە هەر حكومەتەكەی ئەردۆغان بووبێت لەساڵی 2013 كە خەڵكی ناردە فەرەنسا تا سێ سەركردەی PKK تیرۆر بكەن لەكاتێكدا خەریكی گفتوگۆی ئاشتی بوون لەگەڵ PKK. هەر حكومەتەكەی ئەردۆغان بوو كە فڕۆكەكانی نارد بۆ بۆردومانی 35 قاچاخچی كوردی هەژار لە پارێزگای شرناخ و هەرگیز داوای لێبووردنی نەكرد لە كوشتنی ئەو كەسانە. هەروەها ئەوە ئەردۆغانە كە گرووپە جیهادیەكانی سووریا پڕچەك دەكات و هەوڵی لەباربردنی ئۆتۆنۆمی كورد لەو وڵاتە دەدات بە هەر شێوەیەك بێت. 

بۆیە لەم حاڵەتەدا كوردەكان دەزانن كە دوژمنی دوژمنەكەیان دۆستیان نییە. رەنگە ئەوان وای لێكبدەنەوە ئەگەر حكومەتەكەی AKP ئەمجارەش بەڵێنەكانی بۆ گەیشتن بە پرۆسەی ئاشتی نەبردەسەر، ئەوا دەگەڕێنەوە مەیدانی جەنگ. بەتایبەتی لەبەرئەوەی كە AKPی ئیسلامی هیچ خاڵێكی هاوبەشی ئەوتۆی لەگەڵ بزووتنەوەیەكی عەلمانی چەپی كوردی لە توركیا نییە. رەنگە هاوكارییەكانی ئێستایان تەنها تاكتیك و كاتی بێت. 

ئەگەر دووبارە AKP رووبەڕووی ئاستەنگ بووەوە بەهیوای ئەوەی كە شێوازە كۆنەكەی كەمالیزم جێی نەگیرێتەوە بە دەسەڵاتێكی تۆتالیتاری نوێ كە ببێتە مایەی لەباربردنی ئەو هەنگاوە دیموكراسیانەی لە دەیان ساڵی رابردوودا بەدەستهاتوون. بۆ كەمكردنەوەی چانسی روودانی ئەم حاڵەتە پێویستە گرووپە سیاسیە كوردییەكانی توركیا تێبگەن لەوەی خاڵی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ كەمال كلیچدار ئۆغلوی پارتی گەلی كۆماری و ئەو پارتە سیاسیانەی دیكە كە دژی ئەردۆغانن.

ئەو پردە نەسووتێنن كە دەیانگەیەنێت بەو پارتانەی دیكە. دەكرێ هاوكارییەكانیان بەردەوام بێت لەگەڵ AKP بەبێ دووبارەكردنەوەی ئەو پرۆسە پیلانگێڕییەی كە ئەردۆغان بانگەشەی بۆ دەكات. دەكرێ كوردەكانی توركیا هەوڵبدەن و رێگایەكی باشتر بدۆزنەوە بۆ پشتگیركردنی پرۆسەی ئاشتی كە ناكرێ بە بەتاڵی پاڵی لێبدەنەوە لەكاتێكدا میدیای سەربەخۆ و ئەكادیمیا و بزنس و هەموو دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە دەكەونە ژێر كۆنترۆڵی تاكڕەوی حكومەت. كوردەكان دەتوانن ئەم هەلە بەكاربهێنن بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەكی باشتر لەگەڵ پارتە پێشكەوتنخوازەكانی دیكەی توركیا.

لەسەروو هەمووشیەوە، دەبێت ئەوەیان لەبیر بێت كە فەتحوڵڵا گویلەن و شوێنكەوتووانی خاڵی هاوبەشیان زۆرە لەگەڵ لایەنگرانی AKP، سەردەمێك هاوپەیمانی ئەردۆغان و حكومەتەكەی بوون.
14/2/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان