فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 رەزا شوانreza shwan

دایک جوانترین و شیرینترین و ناسکترین وشەیە .. دایک مەزنترین و بەنرخترین شتە لە گەردووندا .. سکی دایک پیرۆزترین نیشتمانە .. دایک خۆشەویسترین و دڵسۆزترین و میهرەبانترین کەسە لە هەموو ژیاندا .. لە ژیانی هیچ کەسێکدا، ئافرەتێک نییە کە بەبێ بەرانبەر و بەبێ منەت ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستییەی پێ ببەخشێت، تەنها و تەنها دایکە ئەو سۆز و خوشەویستییە راستییە، بێ بەرانبەرە دەبەخشێت. دایک سونبلی ژیانە .. هێمای خۆشەویستی و بەخشین و قوربانیدان و دڵنەوایی  و دڵسۆزییەکی بێ سنوورە .. دایک کانییەکی روونی هەمیشە خوڕە و، سۆز و خۆشەویستیی لێ هەڵدەقوڵێ .. ئەوە دایکمان بوو پێش ئەوەی رووناکی لە چاوەکانماندا هەڵبێت، لە باوەشی کردین ونووساندنی بە سنگییەوە .. ئەوەدایکمان بوو، شەو تا بەیانی بەدیارمانەوە ئێشکی دەگرت ونانۆزی و، رایدەژەنین و، بە لایە لایە و گورگانە شەوێ دەیکردینە خەو .. ئەوە دایکمان بوو ئێش و ئازارەکانمانی هێوردەکردەوە و، زامەکانمانی ساڕێژ دەکرد و، دەستی بە سەرماندا دەهێنا و، بە چەند ماچێکی قووڵی گەرم، بە زەردەخەنە شیرین و ناسکەکانی خەم و ناسۆرییەکانمانی لەبیر دەبردینەوە.

هەر دایکی دڵسۆزمان بوو، هیوا و متمانە و بڕوابەخۆبوونی خستە دڵمانەوە و .. بە کورد و کوردستان پەروەریش گۆشی کردین .. هەر دایکانن نەوەی ئەمڕۆمان بە باشی و دروستی پەروەردە دەکەن، بۆ ئەوەی ببنە هیوای دواڕۆژی کوردستان .. دایک کۆڵەکەی خێزان و ماڵە .. ژیان لە سکی دایکدا لە دایک بوو، هەر لە سکی ئەویشدا دەمێنی و بەردەوامدەبێت .. ماندووبوون و ئەرکی گرنگی دایک پیروزترین خزمەتە.

دایک نزیکترین کەسمانە، دڵسۆزترین هاوڕێمانە ، یەکەمین مامۆستا و رابەرمانە،باشترین ئامۆژگاریکەرمانە، خەمخۆڕمانە .. لە تەنگانە و ناخۆشیداپەنا و پاڵپشت و دڵنەواییکەرمانە .. لە شێنەیی و خۆشيشدا، دڵخۆشترین کەسە و هاوبەشمانە.. دایک جوانتری و بۆنخۆشترین گوڵە .. گەلێ لە کەڵەشاعیران و نووسەران و هونەرمەندان و گەورەپیاوانی جیهان .. بە خۆشترین شیعر، بە بە شیرینترین سروود و، بە جوانترین وشە ، بە شاکارترین وێنە و پەیکەر ، کە شایستەی پایەبەرزی و شکۆداری و میهرەبانی دایک بن .. دایکانیان بەسەرکردوونەتەوە و،بە رێزەوە رۆڵیانیان بەرز نرخاندوون .. کەڵە رۆمانووسی جیهانی ـ مەکسیم گۆرگی ـ شاکارترین رۆمانی بە ناوی  " دایک " ەوە نووسیوە ، دایکیش بەلای مەکسیم گۆرگییەوە ـ نیشتمان ـ ە .. بەڵی دایک نیشتمانە .. چی وتراوە و، چی کراوە، چی بوترێت و، چییش بکرێت .. نابنە پاداشت و پارسەنگی هاوسەنگ کرنەوەی خۆشەویستی و سۆز و بەخشین و دڵسۆزی و قوربانیدانو لێبووردەیی بێ هاوتای دایکان.. بۆیە هەمیشە خۆمان بە قەرزاری چاکە و دڵسۆزی دایکانی ماندوونەناسمان دەزانین .. ئەگەر ئەوان لێمان رازی نەبن و، گەردنمان ئازاد نەکەن ، ناحەسێینەوە و، ویژدان ئاسوودە نابین.

چەپکێکم لە وتە جوانەکانی هەندێ لە ناوداران بۆ گوڵبژێرکردوون و،گۆڕیویانم بۆ سەر زمانی کوردی، کە دەربارەی پیرۆزترین و مەزنترین کەس کە دایکە وتوویانە:

کۆلیریدج:

(*)دایک لە هەموو گیانلەبەرێک پیرۆزترە

شەکسپیر:

(*)لە جیهاندا، سەرینێک نییە کە لە باوەشی دایک نەرمتربێت

جوبران خەلیل جوبران: 

(*)دایک هەموو شتێکە لە ژیاندا، دڵدەرەوەیە لە ماتەمینیدا، هیوایە لە بێ ئومێدیدا،هێزە لە لاوازیدا

ئەندریە گریتری:

(*) لە شاکارەکانی جوانەکانی کردگار دڵی دایکە

جان جاک رۆسۆ:

(*) دایە گیان، من رووحم نییە، رووحی تۆیە لە گیانمدا

ماری هۆبکنز:

(*) دایکایەتی گەورەترین بەخشینە کە خوا ژنانی پێ تابەتی کردووە

سوقرات:

(*)هەرگیز هەست بە دڵنیایی ناکەم، ئەو کاتە نەبێت کە لە باوەشی دایکم دام

مەحمود دەروێش:

(*) ناوت نانێم دایک، ناوت دەنێم هەموو شتێک

شاڤیـر:

(*) لە دنیادا یەک کەس هەیە کە لەژن باشترە، ئەویش دایکە

لی شین:

(*)شەوانی دایک مۆمێکی پیرۆزی بێ فیز و میهرەبانە،ژیان رووناک دەکاتەوە

جۆن ئادەمیز:

(*) شانازیی ئەو هەموو ناوبانگ و پایەبەرزییانەی پێیان گەیشتووم .. بۆ دایکمدەگەڕێنەوە

کیم ئیل سۆنگ:

(*)مرۆڤە هەڵکەوتووەکان، هەردەم ئەوانەن کە دایکیان بە باشی و دروستی پەروەردەیان کردوون

بێتشەر:

(*)دڵی دایک قوتابخانەی منداڵە

ئەدیسۆن:

(*)دایکم دروستی کردم

خەلیل مەتران:

(*) دایک نەبوایە هیچ نەتەوەیەک نەدەبوو، نەتەوەکان بە دایکەوە نەتەوەن

ئابراهام لینکۆڵن:

(*) هەموو ئەو شتانەی کە من پێیان گەیشتووم .. ئەو پایە بەرزییەش کە هیواداری

ئەوەم پێی بگەم .. هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ دایکی پەریزادم

ناپلیۆن:

(*) دایک بە دەستی راستی لانک رادەژێنێ .. بە دەستی چەپیشی جیهان رادەوەشێنێ

محەمەد ( د . خ ):

(*)بەهەشت لەژێر پێی دایکانە

جان جاک رۆسۆ:

(*)ئەگەر جیهان لە چنگێکدا بوایە، دایکم لە چنگەکەی تریدا، دایکم هەڵدەبژارد

لیلینک:

(*) لەسەر بەرزترین چیادا لە سێدارەم بدەن، دەزانم کێ بە دوامەوەیە .. لە قووڵتریندەریادا بخنکێم، دەزانم کێ بە دوامەوەیە .. هەر دایکمە 

محەمەد حیجازی:

(*) ئەگەر دایک نەدەمرد، کەس بەدبەخت نەدەبوو

مۆریس گارسۆن:

(*) دایک ناتوانێت رازەکانی کچەکەی بدرکێنێت، چونکە خۆشی لە تەمەنی ئەودا هەمان رازی هەبووە

جاکسۆن براون:

(*) وێنەی کاتی گەنجێنی دایک و باوکت، لە چوارچێوەیەکی زیویندا هەڵبواسە

مەکسیم گۆرگی :

(*) با سەر بۆ گەورەیی ئافرەت دانەوێنین ، ئافرەتە کە موسا و عیسا و محەمەدی خستۆتەوە، هەر ئەویشە کە گەورە پیاوانی دێنێتە دنیاوە .. جیهان بە هەرچییەکەوەبنازێت .. لە دایکەوەیە

مارف رەسافی:

(*)خۆشەویسترین کەس دایکمە، ئەوە کە رووحی خۆيم پێشکەش دەکا

سامۆییل ئادمیز:

(*)لە ژیاندا، هەرگیز ناتوانیت خۆشەویستییەکی باشتر و قووڵتر وپاکتر و راستەقینەتر لە خۆشەویستیی دایکت بدۆزیتەوە

ئەحمەد شەوقی:

(*) دایک قوتابخانەیەکە، گەر ئامادەت کرد .. گەلێکی رەسەن دێنێتە کایەوە

جاکسۆن براون:

(*) لە رۆژی جەژنی دایکاندا، بیر لە دایکت و لە خەسووت بکەرەوە

جەمیل سدقی زەهاوی:

(*) رۆڵەکانی هیچ نەتەوەیەک پێش ناکەوێت .. ئەگەر دایکانیان پێشکەوتوو نەبن

لەتیف هەڵمەت:

(*) ئەی دایە چەند جوانی ئەی دایە ..... بەتۆوە رووناکە ئەم هەموو دنیایە

14/2/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان