فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

مەسەلەی هۆشیاریی هاووڵاتیان لە ئاست پاراستنی ژینگەدا، مەسەلەیەكی دوو جەمسەرییە لە نێوان دوالیزمەی یاساو رۆشنبیریدا . بە مانایەكی دی، ئەم مەسەلەیە بەم پرسیارە دەستیپێكردووە: ئایا یاسا هۆشیاری دروست دەكات یان هۆشیاری یاسا بەرهەم دەهێنێت؟ لە دوای چەندین ساڵ لێكدانەوەو شرۆڤەكردن، ئێستا دەڵێن: یاسا و رۆشنبیری پێكەوە دەتوانن ئاستی هۆشیاریی تاك  و كۆمەڵگە بەرزبكەنەوە بۆ ئەو ئاستەی كە هاووڵاتی هەست بە لێپرسراوێتی خۆی بكات لە بەرامبەر ژینگە. سەبارەت بە یاسا ئەركی دەوڵەتە كە لە رێگەی دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە پڕۆژە یاسایەك ئاراستەی ئەنجومەنی یاسادانان بكات بۆ پەسەندكردن  و پاشان كارپێكردنی، چونكە سەرەتای هەڵمەتی هۆشیاری پێویستی بە بوونی یاسایەك هەیە بۆ دوو مەبەست بەلای كەمەوە: یەكەم: دیاریكردنی ئەركی هەر كەس  و لایەنێك. دووەم: ئاگاداركردنەوەی هەر كەس  و لایەنێك لەو سزایانەی كە رووبەڕووی دەبێتەوە لە حاڵەتی سەرپێچیكردنی بڕگەو ماددەكانی ئەو یاسایەدا، لێرەوە یاسا دەبێتە سەرەتایەكی باش بۆ دروستكردن  و داڕشتنی هۆشیارییەكی ژینگەیی لای هاووڵاتیان.  دواجار ئەركی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی  و دەزگاكانی راگەیاندن دێتە پێشەوە لە خستنەڕووی ئەو یاسایە و لێكدانەوە و شرۆڤەكردنی بڕگە و ماددەكانی بۆ جەماوەر، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان هۆشیاریی یاساییان بۆ دروست ببێت لە بارەی ژینگەوە.

لێرەدا رێكخراوەكانی تایبەت بە ژینگە و راگەیاندنی وەزارەتی ژینگە و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ  و ئافرەتان  و منداڵپارێزی  و ئەوانی دی، دەتوانن رۆڵی بەرچاویان هەبێت شان بەشانی دەزگاكانی پەیوەندیدار بۆ خستنەڕووی یاسای ژینگەپارێزی، دواتر دەتوانین بڵێین ئەركی هاووڵاتی ئاسایی دێتە ئاراوە كە ئەوسا لەبەر رۆشنایی یاساو پاشان هۆشیاریی یاساییدا دەتوانین ئەرك  و لێپرسراوێتییەكانی خۆی بزانێت  و ئاگاداری پێكهێنەرەكانی ژینگە بێت لە ئاو و هەوا و خاك  و. هتد. ئەركی هاووڵاتی  و لێپرسراوێتی هاووڵاتی خاڵێكی سەرەكییە لە پاراستنی ژینگەدا لە گشت وڵاتانی جیهاندا، بەڵام بە مەرجێك پێشتر دەوڵەت  و رێكخراوەكان ئەركی خۆیان بەجێبهێنن لەبارەی: -

یەكەم: پێویستیی هەبوونی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە.

دووەم: روونكردنەوە و شیكردنەوەی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە.

سێیەم: ئاشناكردنی گشت كەس و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەو ئەركانەی لەرووی ئەم یاسایەوە روویان تێدەكات. 

چوارەم: پێدانی زانیاری و بەرچاوڕوونی سەبارەت بەو سزایانەی كە رووبەڕووی هەر كەس  و لایەك دەبێتەوە لە حاڵەتی سەرپێچیكردن لە یاساكە لە بڕگەیەك یان ماددەیەك لە ماددەكانیدا.

پێنجەم: بەردەوامیی پەیوەندیی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە نێوان دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و دەزگا پەیوەندیدارەكانی دیكە و هاووڵاتیان لەڕێگەی جیاجیاوە سەبارەت بە میكانیزمەكانی هۆشیاریی یاسایی لەبواری ژینگەپارێزیدا.

بەم خاڵانەو هی دیكەش، دەتوانین بڵێین كە هۆشیاریی یاسایی، هۆشیاریی ژینگەیی بەهێز دەكات  و هۆشیاریی ژینگەییش، یاساكان لەداهاتوودا باشتر دەكات.

كەواتە: بۆ مامەڵەكردنی تەندروست لەگەڵ ژینگەدا، دوو فاكتەر پێویستن:

یەكەم: رەفتاری ژینگەیی:

 كە ئەویش بەرهەمی چوار قۆناغی جیاواز و تەواوكارە: 

-رۆشنبیریی ژینگەیی: كە هۆكارەكانی راگەیاندن پێی هەڵدەستن. 

-پەروەردەی ژینگەیی: كە لەباخچەی ساوایانەوە هەتا خوێندنی باڵا دووبارە دەبێتەوە. 

-: هۆشیاری ژینگەیی: كەڵەكەكردنی زانیارییەكانە و هەستكردنە بە ئازاری پیسكردنی ژینگە. 

-ویژدانی ژینگەیی: كە پێكەوەژیان و خۆگونجاندنە لەگەڵ ژینگە نەك ململانێ و گونجاندنی ژینگە لەگەڵ خۆ.

دووەم: یاسای ژینگەیی:  ژیان لەژینگەیەكی سەلامەتدا مافێكی دەستووری هەر تاكێكە بەپێی ماددەی (33)ی

دەستووری عێراق.

نووسەر و رۆژنامەنووس و یەكەم وەزیری ژینگەی عێراق لەدوای رووخانی رژێم.

2/2/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان