فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

گاری كێنتgari kent

بۆ جاری دووەم لە ماوەی ساڵێكدا، پەرلەمانی بەریتانیا هەفتەی رابردوو گەڕایەوە بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی حكومەتی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان. ئەمەش جێی سەرسوڕمانە بەهۆی دووریی هەرێمی كوردستان و نەشارەزایی زۆرینەی خەڵكی بەریتانیا دەربارەی ئەم هەرێمە. گفتوگۆیەكی پەرلەمانی لەوجۆرە دەتوانێ ئەوە بگۆڕێ.  پەرلەمانتارانی هەموو پارتەكانی ناو پەرلەمان بەشداری ئەو گفتوگۆیە بوون. جەختیان لەوەكردەوە كە بەریتانیا رۆڵی ئەو زانكۆ و كۆمپانیایانە بەرز دەنرخێنێ كە یارمەتی بنیاتنانەوەی كۆمەڵگەیەكی ئاشتیخواز دەدەن.  سەبارەت بە تێبینیەكانیان لەسەر پێشكەوتنی كوردستان، پەرلەمانتاران كۆك بوون لەسەر ئەوەی كوردستان لە گۆڕانكاریدایە. مارتن هۆروود، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی چەپ، باسی هەندێك لەو هۆكارانەی كرد كە جێگەی نیگەرانین وەك ئازادی رادەربڕین كە لەلایەن رێكخراوی پەیامنێرانی بێ سنوورەوە ئاماژەیان پێكراوە، بەتایبەتی باسی كوشتنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لە كەلار كرد. داوای لە دەسەڵاتدارانی كوردستان كرد تۆمەتبارانی پشتی ئەو تاوانە دەستگیر بكەن.  هۆروود گوتیشی، جێی نیگەرانییە كە برازای سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرۆك وەزیرانی حكومەتە. گوتی ئەمە دروست نییە، راستە بنەماڵەی بارزانی پێگەو كاریگەری خۆیان هەیە، بەڵام ئەوە هەڵەیە بارزانیبوون ببێتە بەربەست لەبەردەم بەشداریكردنی خەڵكانی دیكە. 


هەندێكی دیكە لە پەلەمانتاران ئاماژەیان بە دیاردەی خەتەنەكردنی كچان كرد، بەڵام نكۆڵییان لەوە نەكرد كە دەسەڵاتدارانی هەرێمەكە لە هەوڵی بنبڕكردنی ئەو دیاردەیەدان. مێگ مون پەرلەمانتاری پارتی كرێكارانی بەریتانیا ئاماژەی بە باسنەكردنی ئامێزكردنەوەی كوردستان بۆ 250 هەزار ئاوارەی سووری كرد. پێشتر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وڵاتانی لوبنان و توركیاو ئوردنی لە لیستی ئەو وڵاتانەی ئاوارە سوورییەكانیان لەخۆگرتووە ناوهێنا بوو، بەڵام ناوی كوردستانی لەو لیستەدا سڕیبووەوە، ئەمەش هەڵەیەكە دەبێ دووبارە نەكرێتەوە. 

هۆروود لە كۆتاییدا گوتی، ئێستا كوردستان نموونەیە بۆ زۆر لەو نەتەوەو كۆمەڵگایانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەی دەتوانن چی بكەن ئەگەر ئاشتی و دیموكراسی و مافی بڕیاردانی چارەنووسیان هەبێت. ئەو وێنەیەی پەرلەمانتاران بۆ كوردستانیان كێشا وێنەیەكی تێروتەسەل و پڕ جۆش و خرۆش و واقیعی بوو كە گرنگی دۆزینەوەی راستییەكان لەكاتی سەردانەكاندا دەردەخات. 

هەروەها پەرلەمانتاران چەند داوایەكیان پێشكەش كرد بۆ دڵنیابوون لە زیادكردنی تواناكانی بەریتانیا لە كوردستان. داواكارییەكان خراونەتە تۆمارەوە و چانسی قبوڵكردنیان زۆرە. گفتوگۆی پەرلەمانیی لەم جۆرە لەلایەن وەزیر یان بەرپرسێكەوە وەڵام دەدرێتەوە. بەرپرسی كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە گەشتێك لە دەرەوەی وڵات بوو، بەڵام هیوگۆ سوایەر یەكێكی دیكە لە بەرپرسەكانی وەزارەتی دەرەوە ئامادەبوو بۆ وەڵامدانەوەی پەرلەمانتاران و دەربڕینی تێڕوانین و پێگەی حكومەت. 

سوایەر ستایشی تێڕوانین و زانیاری پەرلەمانتارانی كردو هەوڵ و كۆششی چەند ساڵەیانی لە بنیاتنانی پەیوەندییەكان لەگەڵ كوردستان بەرز نرخاند و لەگەڵ ئەو كۆششە مەزنەی لەلایەن هەموو پارتەكانی ناو پەرلەمانەوە لەم بارەیەوە دراوە. سوایەر گوتی زۆری پێخۆشە سەردانی كوردستان بكات كە گۆڕانكاری مەزنی تێدا روویداوە و ئێستا هەرێمێكی پێشكەوتوو سەقامگیرە لە ناوچەیەكی پڕ لە شەڕوشۆڕدا. 

هەروەها گوتی كە تازەكی تێگەیشتوون لە گرنگیی پەیوەندی بازرگانی لەنێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان و ئەو سەركەوتنانە بە بایەخەوە تەماشا دەكەن، هەر لەبەرئەوەشە حكومەتی بەریتانیا ستافی كونسڵخانەكەی لە هەولێر زیاد كردووە كە لە ساڵی 2015دا دەچێتە بینایەكی تایبەت بەخۆی. 

گرووپەكە بۆ ماوەیەكی زۆرە خەریكی ئەنجامدانی هەڵمەتێكن بۆ باشتركردنی پێدانی ڤیزا، ئەمەش پاش بیستنی ئەو هەموو ناڕەحەتییەی كە خەڵكی رووبەڕووی دەبنەوە لە چوون بۆ عەممان و چەندین هەفتە چاوەڕێكردن بۆ وەرگرتنی ڤیزا. ئێستا بەریتانیا پرۆسەی پێدانی ڤیزای لە سەنتەرە نوێیەكەی لە هۆتێل شیراتۆن دەستپێكردووە، بەڵام سوایەر دانی بەوەدا نا كە هێشتا نرخی تێچوونی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ڤیزا گرانە.

هێڵی فڕۆكەی راستەوخۆ لە نێوان بەریتانیا و كوردستان یەكێكی دیكە بوو لە داواكارییە درێژخایەنەكان. سوایەر ئاماژەی بەوەكرد كە پێشكەوتنی باش لە بواری ئاسایشدا مانای ئەوەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا فڕۆكەخانەی هەولێر كە لەلایەن ئەندازیارێكی بەریتانییەوە دیزاین كراوە پێشوازی لە بارهەڵگری بەریتانی بكات.

لەبارەی دابینكردنی پێداویستی ئەمنی بۆ جەنگ لە دژی قاعیدە، سوایەر نەیویست باس لەو بابەتە بكات، بەڵام لەبەرئەوەی پەرلەمانتاران ئەو بابەتەیان ورووژاند ئەویش لە وەڵامدا گوتی، كوردی عێراق رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە بەرقەراركردنی سەقامگیری لە عێراقدا. سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت بۆ توركیا، سوایەر وەك دیپلۆماتێك داوای لە هەردوولا كرد بگەنە رێككەوتن لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی وزەو دابەشكردنی داهاتەكانی. 

سەبارەت بە داواكارییەك لە حكومەتی بەریتانیا بۆ دانپێدانان بە كۆمەڵكوژییەكان لە دژی میللەتی كورد وەك تاوانی جینۆساید، سوایەر هەڵوێستی حكومەتەكەی دووپاتكردەوە لە پابەندبوون بە پرۆسەی یاسایی سەبارەت بەوەی ئایا ئەو كۆمەڵكوژیانەی دژی كورد كراون دەچنە خانەی جینۆسایدەوە، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە وەزیرەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرایەتیەكەی لە لەندەن كاردەكەن سەبارەت بە چۆنیەتی یادكردنەوەی رۆژی ئەنفال لە 14ی نیسانی داهاتوو بە باشترین شێوە. 

رۆبێرت هاڵفن، پەرلەمانتار، داوای لە سوایەر كرد هەموو توانایان بخەنە گەڕ لە پەلكێشكردنی ئەو كەسانەی لەپشت تاوانی كۆمەڵكوژی دژ بە گەلی كوردەوەن و ئێستا لە ئەوروپا دەژین لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی چەكی كیمیاوییان بەسەدام حوسەین فرۆشتووە. سوایەر كۆك بوو لەسەر ئەو داوایە و لە وەڵامدا گوتی كە دەبێت حكومەتەكەی هەموو توانای بخاتەگەڕ لە پێناو پەلكێشكردنی ئەوانەی لەپشت هەر تاوانێكی كۆمەڵكوژییەوەن لە جیهاندا بۆ بەردەم دادگا و ئەو كۆمپانیایانەی بە نایاسایی چەكیان پێفرۆشتوون.

سەبارەت بە بانگهێشتكردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بۆ لەندەن، سوایەر گوتی ئەو خشتەی سەردان و كاروبارەكانی وەزیری دەرەوە بەڕێوە نابات، بەڵام پێشوازی لەو بیرۆكەیە كرد و گوتی پێویستە سەرۆك بارزانی بۆ بەریتانیا بانگهێشت بكەین. سوایەر گوتیشی، داواكارییەك بۆ سەردانی وەفدێكی بازرگانی بەریتانیا بۆ كوردستانی عێراق لەلایەن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاوە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە كە بۆخۆی ئاگاداری ئەو هەلە بازرگانیانەی كوردستانی عێراقە. گفتوگۆ پەرلەمانییەكە بووە هۆی بەرزكردنەوەی ناونیشان و پێگەی كوردستانی عێراق. 

بەڕێوەبەری گرووپی هەموو پارتەكانی نێو پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان.*
4/2/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان