فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

كارمەندانی بواری ژینگە بەردەوام چاودێریی چالاكییەكانی مرۆڤ و دامودەزگا بەرهەمهێنەرەكان دەكەن و لەم بوارەشدا لە وڵاتانی كەم ئەزموونی وەك زۆر لە وڵاتانی باشوور، پەنابردنە بەر هەڕەشەكردن و ترساندنی خاوەن كارگەو كۆمپانیاكان بەشێوەیەكی بەرچاو هەستی پێدەكرێت.  وڵاتانی پێشكەوتوو – لەپاڵ سزای یاسایی و غەرامەكردن – لەپێشداو بەردەوام كار بەسیستمی لێكگەیشتن و روونكردنەوە و هۆشیاركردنەوە دەكەن.  دەسەڵاتی كاتیی هاوپەیمانان (CPA) لەگەڵ ئەو بارودۆخە نائاساییەی عێراقدا و بەمەبەستی رەچاوكردنی یاساكانی ژینگە لە بواری پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا، ئۆفیسی چاودێریكردنی پرۆژەكان (PMO) یان هەبوو كە بۆ راوێژكردن و وەرگرتنی زانیاری یاسایی بەردەوام (ئەدمیرال دەیڤید ناش) سەردانی دەكردین لە وەزارەتی ژینگە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش گرووپێكی یاسایی پێكهاتوو لە (5) كەسی شارەزا لەبواری یاساكانی ژینگەدا، لەئەمەریكاوە هاتن و لە نووسینەوەی رەشنووسی یاسای وەزارەتی ژینگەی عێراقدا یارمەتی زۆریان داین. 

كەرتی تایبەت كە لەگەڵ سیستەمی بازاڕی ئازاددا دەردەكەوێت و بەشێكی زۆری پرۆژەكانیش ئەنجامدەدەن، پێویستە بەگیانی هاوبەشی و شەریكی و بەشداربوون تەماشایان بكرێت لەلایەن وەزارەت یان دەستەی ژینگەوە نەك پشتگوێخستنیان و دواتر سزادانیان. 

لەسەردانمان بۆ وەزارەتی ژینگەی ئوردن، خاتوو عەلیا بوران، وەزیری ژینگەی ئوردن لە 18/11/2003 لە عەممان ئاماژەی بەسەركەوتنی ئەم سیاسەتی هاریكاری و هاوكارییەی نێوان وەزارەت و كەرتی تایبەت كرد كە چۆن ئەوان خاوەنی پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت كۆدەكەنەوەو لەئاسەواری نێگەتیڤی پرۆژەكانیان ئاگاداریان دەكەنەوە پێش دەستكردن بەپڕۆژەكانیان و زیانگەیاندن بەخۆیان و بە ژینگە. 

بۆیە بەشی (هەڵسەنگاندنی ئاسەوارە ژینگەییەكان) بەشێكی یەكجار گرنگی بواری ژینگەیە لەهەموو دەستەو وەزارەتەكانی ژینگە لەجیهاندا. 

ئەم نەریت و دیاردەی هەماهەنگییەی وەزارەتی ژینگە لەوڵاتانی پێشكەوتوو لەگەڵ بەرپرسانی كەرتی تایبەت و كۆمپانیاكاندا سوود و قازانجێكی یەكجار زۆری بۆ هەردوولا هەبووە، بەجۆرێك كەرتی تایبەت و وەزارەت بوونەتە دۆست و هاوڕێی یەكتر لەجیاتی دژایەتیكردن و پەیڕەوكردنی سیاسەتی سزادان. 

لە سیمینارەكانی تایبەت بەباسكردنی ئاسەوارەكانی بەرهەمهێنان لەسەر ژینگە و پێكهاتەكانی لە وڵاتێكی وەكو ژاپۆندا، بەڕێوەبەرانی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بانگهێشت دەكرێن و ئەوانیش بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان لەڕووی ژینگەپارێزییەوە بەرەو باشتر بەرن و سوود و قازانجی زیاتریش بكەن، خۆیان پابەند دەكەن بەگشت رێنماییە ژینگەییەكانەوە. 

ئەمڕۆ ئێمەش لەكوردستان و عێراقدا پێویستمان بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی شەراكەت و هاریكارییە لەگەڵ كەرتی تایبەت، نەك تەنها بە پەیڕەوكردنی سزادان لەپاش دەستپێكردنی هەر پرۆژەیەك، یان بێئاگابوون لێیان و لەپاشان سزادانیان و غەرامەكردنیان، چونكە زۆرجار غەرامەكردنەكان هەرچەندە زۆربن هەر كەمن لەچاو ئەو زیانە گەورەیەی لەئایندەدا دەردەكەوێت. 

ئەم هاریكارییەش بەدوو جۆر ئەنجام دەدرێت:
یەكەمیان: ئامادەبوونی نوێنەری كەرتی تایبەت لەهەندێك لەكۆبوونەوەكانی وەزارەت یان دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بۆ راگۆڕینەوە و راوێژكردن. 

دووەمیان: ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەت یان دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەندێك لەكۆبوونەوەكانی بۆردی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتدا بۆ ئاشناكردنیان بە رێساو یاساو رێنماییە ژینگەییەكان. 

نووسەرو رۆژنامەنووس و یەكەم وەزیری ژینگەی عێراق لەدوای رووخانی رژێم
16/2/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان