مسته‌فا شه‌مامی ( دیاکۆ )
گرفتگه‌لی دێمۆکراسی هاۆچرخ، قه‌یرانی ئیدیۆلۆژیهکان، تێزی ته‌واوبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، تیزی ته‌وابوونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی، تێزی تهواۆبوونی مێژوو (فوکوویاما)
بەشی دووهەم 1/ تێزی" تهواۆبوونی ئیدێۆلۆژیهکانو سوولتهی تێکنیک". له به‌شی یه‌که‌مدا، به‌مه‌به‌ستی به‌ستێن سازی بۆ ئاراسته‌کردنی ئه‌م بابه‌تەی که له‌به‌ر ده‌ستاندایه، ئاماژه به کۆمه‌لێک کۆنسێپتی په‌یوه‌ندیدار به: دێمۆکراسی، سه‌روه‌ری سیاسی یان ئۆتۆنۆمی دێمۆکراتیک، نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت، سیستمی نوێی جیهانیو تێزی تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، هاۆرێ ده‌گه‌ل دیلێمای سهروهریسیاسیو خۆدۆزینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ته‌کان له سه‌رده‌می نوێ‌دا، کرابوو. ئێستاش ههۆل ده‌ده‌م له درێژه‌ی بابه‌تی پێشوودا، به سوود وه‌رگرتن له سێ تێز که بۆ ئانالیزهکردنی ئه‌م ئالووگۆرانه و بگره بۆ وه‌سفی رەۆتی ئارموونگەرایی سیاسی/کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی هه‌نووکه‌یی، که له‌لایه‌ن کۆمه‌لیک له بیرمه‌ندانی زانسته‌سیاسیه‌کان ئاراستهکراوون، باسێک سه‌باره‌ت بهۆ ئالووگۆرانه پێشکێش بکه‌م که ئیده‌گه‌لی سیاسی سه‌ده‌ی21یان، پێ پێناسه ده‌کرێن.
دیاره پێشەکی بەمەبەستی ئاراسته‌کردنی پانۆرامایه‌کی گوونجاۆ سه‌باره‌ت به ئیده‌گه‌لی سیاسی سه‌ده‌ی بیست و یەکەم21، بە پێویست دەزانرێ کە هەۆلبدەیین باسه‌که‌مان به سوودوه‌رگرتن له‌م تێرامانه گشت ره‌هه‌ندیانه ده‌ست پێبکه‌یین، که هێندێک له بیرمه‌ندان سه‌باره‌ت به کۆمه‌لێک قه‌یرانگه‌لی قوولو بگره هه‌مه‌لایه‌نه بوویانه، که لەم ئاخروئوخری سه‌ده‌ی رابردوودا بالی به‌سه‌ر کۆی ئیدیۆلۆژیه‌کانی ئه‌ۆ سه‌رده‌مه‌دا کێشابوو. که وایه
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین و ئاشکرایه سه‌ده‌ی20، سه‌ده‌ی ئیدیۆلۆژیهکان بوو، ئیدیۆلۆژیگهلێک
که رۆلێکی سهرهکیو دیاریکهریان له راستای تهنزیمو بگره به دوو قوتپی کردنی جیهانی هاۆچهرخ ده‌گێرا، به چه‌شنێک که هیچ هه‌لویست‌و رهوهنگهیهکی سیاسی فه‌لسه‌فی به‌بێ ئاماژه‌کردن به‌یه‌کێک له‌م ئیدیۆلۆژیانه قابیل به دهربرینو تاریفو بگره پێناسه‌کردن نه‌بوون. ئه‌وه‌ی راستی بێتله سه‌ده‌ی رابردوودا، ئیدیۆلۆژیهکان وه‌ک چه‌شنێک جیهانبینی سه‌یرده‌کران، که قابلییهتو تووانایی خوولقێنهرانهی بەدیل و ئالترناتیوگهلێکی سیاسی گشت رهههندیو گلۆبالیان هه‌یه، که ده‌توانن مۆدێل بۆ ته‌نزیمی سیستمی جیهانی ئاراسته‌بکه‌ن. کۆی ئه‌م ئالتێرناتیوانە لهپرۆسهۆ بگره ئاکامی ململانی نێوانچینیایهتی کۆمه‌لگا، واته ململانی نێوان دوو چینی"بورژهوازیو پرۆلتاریا"دا فۆرموولهدهکران.
دیاره هه‌رکام له‌م دوو چینه‌ی کۆمه‌لگا که به‌رده‌وام له ململانیدا بوون، خاوه‌ن ئیدیۆلۆژی تایبه‌ت به خۆیان‌و بگره، هه‌لگری چه‌شنێک له پرۆگرامی ناسازگار دهگهلیهک بوون که، نه‌ۆعی سیاسه‌تی ئابووریوکۆمهلایهتی هاۆخان ده‌گه‌ل جیهانبینیو ئیستێراتیژی تهبهقاتیان بۆ ته‌نزیمی سیستمی سیاسی ئابووری جیهان به‌گشتی، به‌لام ناسازگارو جێواز روولەیهکتریان پێتاریفو پێناسه ده‌کرا، به‌لام له ده‌یه‌کانی 80 به‌ره‌به‌ره قه‌ێرانێکی گشتی به‌رۆکی ئه‌م ئیدیۆلۆژیانه ده‌گرێت، که له له‌ئه‌نجامدا به ده‌سپێکی سه‌ده‌ی21، کاراکتێری ئهتراکتیڤو جیهانپه‌سه‌ندی خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، وه له‌جیهانی" تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکاندا " خۆیان ده‌بینه‌وه.
لێره‌دا جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که قه‌یرانی ئیدیۆلۆژی نابێ وه‌ک قه‌ێرانی ئیده‌و ئیده‌ئاله‌کان بنرخێندرێت، چوونکه ئیده‌و ئیده‌ئاله‌کان چه‌مکگه‌لێکی زاتی‌و پێویست بۆ ژیانی سیاسین، که له‌واقیعدا کاربووردی ووشهییو ئارگوومێنتالی، وه پێناسه‌ییان له بوواری ده‌ستنیشانکردنی راده‌ی شه‌رعییه‌ت، وه یان نارەوا بوونی سیستمێکی سیاسی‌دا هه‌یه، و له‌واقیعدا ئاستی سووباتو سه‌قامگیریه‌ک که ئه‌م سیستمه سیاسیه تێدا ده‌ژی، ده‌ست نیشان ده‌که‌ن. که‌وایه مه‌به‌ست له قه‌ێرانی ئیدیۆلۆژی، قه‌ێرانی ئیدهۆ ئیده‌گه‌لی سیاسی نیه، به‌لکوو مه‌به‌ست نه‌ۆعی تێفکرینی باۆ، له سه‌ده‌ی رابردوودایه که تووشی قه‌ێران هاتووه. ئه‌م قهێرانهش به ته‌ئیدی کۆمه‌لێک له بیرمه‌ندان، له‌سێ3 راده‌ی جێوازدا، یان به واته‌یه‌کی دیکه له سێ شه‌پۆلدا که به چه‌شنی خواروو ئاماژه‌یان پێده‌کرێ، هاتۆنهتهئاراوه:
1/ تێزی" تهواۆبوونی ئیدێۆلۆژیهکانو سوولتهی تێکنیک".
2/تێزی" تهواۆبوونی ململانی ئیدیۆلۆژیکی، وه سه‌ره‌تای دارشتنی سیاسه‌تگه‌لی نوێ بۆ سه‌رده‌می پۆسمۆدێرنیته".
3/تێزی" تهواۆبوونی مێژوو :سه‌رکه‌ۆتنی دێمۆکراسی لیبرالی له جیهانی گلۆبالدا".(فوکوویاما)
1/ تێزی" تهواۆبوونی ئیدێۆلۆژیهکانو سوولتهی تێکنیک".
له ساله‌کانی 50و60 ی سه‌ده‌ی رابردوودا، گرووپێک له بیرمه‌ندان له ئه‌مریکاو ئۆروپا وه‌ک (دانیل بێل) له ئه‌مرکا، وه (رایمۆند ئارۆن) له فه‌رانسه‌و ،،،،ههتهد، ئیده‌ی روو له لاوازینان و بگره ره‌ۆتی روو له نه‌مانی ئیدیۆلۆژیهکانیان هێنابووە ئاراوه.
له ره‌وه‌نگه‌ی ئه‌م بیرمهندانەوە، تێزی تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، ئه‌ساسه‌ن له دوو فه‌رز، یان ئیده‌ی گشتی که به‌چه‌شنی خواروو ئاراسته‌ده‌کرێن سه‌رچاوه‌ی گرتووه:
1/ ئیده‌ی یه‌که‌م، بریتیه له‌وه که ئیدیۆلۆژیه ئهسلیهکان له پرۆسێسی پراکتیکی سیاسی دا، له گه‌ل چه‌شنێک که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی کارامهییو بگره لاوازی‌و نزمبوونی رۆلی دیاریکهرانهیان له پرۆسه‌ی بریاردانی سیاسی‌دا رووبه‌روو بوون، وه عه‌مه‌له‌ن له بەرامبەر ده‌ستپێکردنی ره‌ۆتێکی ته‌دریجی، به‌لام روو له‌گه‌شه‌ی: کارامه‌یی، کارگووزاری و ئدمینستراسیۆنو ئیداری دا، شه‌رعییه‌تی خۆیان دۆراندووه، که‌وایه ئیدیۆلۆژیهکان که تاکوو ئێستا وه‌ک دیدو رهوهنگهگهلێکی ئالتێرناتیۆساز بۆ جیهان حیسابیان بۆدەکرا ،وه وه‌ک سه‌رچاوه‌گه‌لێکی خاوه‌ن ئهدهله بۆ سازوکاری سیاسی، وه پرۆسه‌ی بریاراتی سیاسی به‌کارده‌هاتن، به‌ره‌به‌ره له گۆره‌پانی بریاراتی سیاسی دوورده‌خرێنه‌وه، و جێگای خۆیان له سوودی مکانیزمگه‌لێکی تێکنیکی، زانستی، وه یان بوورۆکراتیکی به‌جێ دێلن، دیاره له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌ۆه‌ی گرینگیه‌تی هه‌یه بریتین له: چۆنیه‌تی مسهۆگهرکردنی ئیده‌ی به‌رزراگرتنی ئاستی فوونکسیۆنو کارکه‌ردی پر له کارامه‌ی سیستم، ره‌ۆتی روو له‌گه‌شه‌ی ئابووری، نزمراگرتنی ئاستی بێ‌کاری، به‌رزکرنه‌وه‌ی راده‌ی باشبژێویی کۆمه‌لایه‌تی(رفاهی ئیجتیماعی)، پاراستنی ئاسایش‌و ئه‌منیه‌تی شارۆمه‌ندان، که‌وایه له‌م بواره‌دا ئاشکرایه، دابینکردنی ئەم گشت ئەۆلەوییەتەی ژیانی هاۆوەلاتیان، چ بەرهەمی کار و تێکۆشانی لایەنی چەپ بێت یان لایەنی راست، بۆ شارۆمه‌ندی ئه‌مرۆیی نەگرینگە و نە فه‌رقی هەیە، به‌لکوو گرینگ دابینکردنی ئهۆلهویهتهکانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌لکه، جا چ چه‌پ دابینی بکات یان راست، له ره‌وه‌نگه‌ی شارۆمه‌ندی ئه‌مرۆیی هه‌ر یهکهۆ فه‌رقی پێناکات.
2/ ئیده‌ی دوهه‌م ئاماژه به‌وه ده‌کات، که ئیدیۆلۆژیه گرینگ‌و گهۆرهکان وه‌ک لیبرالیزم و سۆسیالیزم بریتین له سیستمگه‌لێکی فیکری که له بواری ئیندووستریالیزم(پێشه‌سازی) دا، ههلسۆکهۆتیان هه‌یه، بهۆ مانایه که هه‌ر دووکی ئه‌م ئیدیۆلۆژییانه، سه‌ره‌رای کاراکتێری ئانتاگوونیستی و دژبەری که به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر هه‌یانه، هه‌دووکیان به‌شێوه‌ی کۆموونو هاۆبه‌ش بوواری سهناعیوپێشهسازیان وه‌ک ناوه‌ندی ده‌راسه‌ت و بگره گۆره‌پانی چالاکی‌و ململانی دژ به‌یه‌ک تا ئێستا به‌کار هێناوه، به‌لام ئه‌گه‌ر تا ئێستا له راستای ململانی بۆ ته‌سخیری جیهاندا، خاوه‌نی خوێندنه‌وه ۆ یان هه‌لویست‌و ئیستێراتیژی جێواز بوون سه‌باره‌ت به کێشه‌و پرسگه‌لی سه‌ره‌کی کۆمەلگا، سه‌رئه‌نجام له ئاکامی ئالووگۆرهکانو ساغبوونه‌وه‌ی چەشنێک ئارمۆنی سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تی سه‌رده‌میانه، هه‌نووکه له راستای ههمگهراییو بگره دووره‌په‌رێزی له رادیکالیزمی چه‌پی، یان راستی خۆیان ده‌بینه‌وه، و عه‌مه‌له‌ن له به‌ستێنی لیبرالیزمی هه‌نووکه‌یی واته نئۆلیبرالیزم دا، خه‌ریکی خۆ سوواندن بۆ دەستپێکی دیالۆگ‌و سازگاریو ژیانی به‌ئاشتی‌و ته‌قه‌بوولی بی ئه‌م لاۆ ئهۆلای یه‌کترن، بۆیه پێویسته وه ده‌بێ قه‌ناعه‌ت به‌وه پهێدابکهیین که تهفاوهتو جێوازی قه‌تحی نێوان کۆمه‌لگاکان، نابێ وه‌ک جێوازی نێوان سیستمی کاپیتالیستی له دژ به سیستمی سۆسیالیستی، وه یان کۆلێکتیویستی پێناسه بکه‌یین، به‌لکوو ئه‌م تهفاوهتو جێوازی نێوان کۆمه‌لگاکان ده‌بێ وه‌ک جێوازی له نێوان :کۆمه‌لگای پێشپیشهسازی، کۆمه‌لگای پیشه‌سازی، کۆمه‌لگای دواپیشه‌سازی(پۆست ئیندوستریال) بێنینه ناساندن.
به‌گشتی ده‌توانین بلێین که تێزی تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، بریتیه له پرۆسه‌یه‌کی هه‌مگه‌رایی نێوانئیدیۆلۆژیکی، سهرچاوهگیراۆ له عه‌مه‌ل و رەۆتی نێزیکبوونه‌وه‌ی دوو ئالتێرناتیوی جێوازو دژ به‌یه‌ک، واته(لیبرالیزم و سۆسیالیزم)، که چۆن له هه‌مبه‌ر چارەسەری پرۆبلێمو گرفتگه‌لی سیاسی، به‌شێوه‌یه‌کی هاۆبه‌ش، وه به دوور له‌بنەما فیکری،
فه‌لسه‌فی، مه‌عریفی، و بگره ئیستێراتیژی چینیایهتیان، تێکنیکگه‌لی پێشرهفتهو خاوه‌ن کارامه له راستای سازوکار و ئه‌نجامی گشت ئیشگه‌لێکی په‌ێوه‌ندیدار به بوواری ئابووری
و به‌روبوومی کۆمه‌لگا به‌کار دێنن، وه به‌م چه‌شنه زه‌مینه‌ی ته‌واوبوونی ئیدیۆلۆژیهکان و عه‌سری سوولتهی تێکنیکو زانست ده‌ره‌خسێنن.
دیاره له‌م کۆنتێکستو که‌شوهه‌وایه‌دا، که ئه‌م گووتاره‌ی تێدا ئاراسته‌کراوه، لایه‌نی چه‌پی نوێ، هه‌روه‌ها هێربێرت مارکوسه، هاۆرێ ده‌گه‌ل کۆی سه‌رهه‌لدانه‌کانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی خوێندکارانی زانکۆکان(1968) ، به تووندی ئه‌م تێزه‌ی تهواوۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان ده‌خه‌نه به‌ر هێرشی رهخنهۆ گازه‌نده‌ی خۆیان، وه پێیان وایه که له‌م دوونیای تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان دا، که تێکنیکو زانست سوولته په‌یداده‌کا، خۆدی ئه‌م ره‌ۆته تێکنۆکراتیکه خوولقێنه‌ری نهۆعێک ئیدیۆلۆژیه، که سوولتهی تێکنیکدهرهخسێنێ و کۆمه‌لگا بهرهۆ ساختارێکی تهکرەهەندی هیدایه‌ت ده‌کات.
دیاره ره‌خنه‌ی هێربێرت مارکوسه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م تێزه‌و کۆمه‌لگا تهکبووعدیهکهی، له ره‌خنه‌ی هابێرماس سه‌رچاوه وه‌رگیراوه که پێوایه زانست‌و تێکنیک وه‌ک ئیدیۆلۆژیهکان، هاۆپهێوهنده ده‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سیستمی دۆمیناسیۆنو ده‌سه‌لات.
دژایه‌تی له به‌رامبه‌ر مۆدێلی تێکنۆکراسیو سوولتهی تێکنیکو زانستی ده‌سه‌لاتداری، له سۆنگه‌ی دوو ره‌خنه‌ی گهۆرهوه په‌ره ده‌ستێنن:
1/ رەخنەی یەکەم پێوایە، کە مۆدێلی تێکنۆکراسی ههۆلدهدات چه‌شنێک به‌ستراوه‌یی، ئه‌وه‌ی سیاسی به ئه‌وه‌ی ته‌جرووبی له پرۆسێسی پراکتیکدا مسه‌ۆگه‌ر بکات، واته وابهستگی سیاسه‌ت به تیکنیکو چه‌سپاندنی مۆدێلی تێکنۆکراسی، که هه‌ده‌فی نه‌هایی ئه‌م مۆدێله بریتیه له: که‌مره‌نگ کردنه‌وه‌ی رۆل‌و کارگه‌ری پلۆرالیزمی سیاسی، دیسکورسیۆن، مشاوره‌ی پلۆرالیستی، که‌م کردنه‌وه‌ی رۆلی پارلێمانهکان، وه له سه‌رێک ده‌توانین بلێین جێگۆرکه‌ی هه‌مووی ئه‌وانه، ده‌گه‌ل پرۆژه‌گه‌لێکی تێکنیکی، بۆ ئیداره‌و ئهدمنیستراسیۆنی عه‌قلانی گشت ئهۆشتانهی سیاسین.
2/ رەخنەگرانی دەستەی دووهەم پێیان وایە، کە ئه‌م ره‌ۆتی تێکنۆفیکاسیۆنه یان به واته‌یه‌کی دیکه ئه‌م ره‌ۆتی بهتێکنیکی کردنی چالاکیه سیاسیه‌کان، ده‌بێته هۆی دروستکردنی چه‌شنێک بیرورای گشتی پاسیڤ‌و سارد، بیرورایه‌ک که زهۆقی تێرامان له دیاردهکانو رووداوه‌کانی تێدا به‌دی ناکرێت، دیاره ئه‌م حاله‌ته به هۆی به‌کار هێنانی هێندێک که‌ره‌سه‌ی بیرورای گشتی دێته ئاراوه، که له‌م که‌شوهه‌وایه‌دا کشمەکێشو مشاجرهو مشاوره‌ی به کۆ، جێگای خۆیان ده‌گه‌ل دیاده‌یه‌کی نوێ که بریتیه له زۆربوونی ته‌ماشاچی مێدیاکان له‌لایه‌ک، و چەشنێک ململانیو کامپێنی مێدیایی، له مێدیای کۆموونیکاسیۆنی گشتیدا له لایه‌کی دیکه‌وه، ده‌گۆرێته‌وه. ته‌رکیبی ئه‌م دوو مهحوهره واته(تێکنۆفیکاسیۆنی سیاسه‌ت، هاورێ ده‌گه‌ل دروستبوونی بیرورای گشتی پاسیڤ‌و مانیپوولهکراۆ )، ده‌بێته‌هۆی بهرههمهێنانو دانی ئیمتیازگه‌لێکی ساختاری بۆ هێندێک گرووپی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی به‌لام به‌ستراوه به سازوکاری سیستم، وه له قه‌راغ ئه‌وه‌شدا گرووپگه‌لێک که قابیلییه‌تی خۆئیدارهکردن، وه یان ههلکردنیان ده‌گه‌ل سیستم نییه، تووشی هه‌لاواردن‌و مارجیناسیۆن ده‌بن.
ره‌خنه‌گرانی ئه‌م نهۆع سیستمهخاوهن ده‌سه‌لاته، که به سوود وه‌رگرتن له پرۆسه‌ی تێکنۆکراسیزاسیۆن، توانیویه‌تی به سه‌ر گشت رهههندو لایه‌نه‌کانی ناۆ کۆمه‌لگادا خۆی داسه‌پێنێ، پێیانوایه بۆ به‌به‌ره‌کانی له دژیدا، ده‌بێ سه‌رای شیکردنه‌وه‌ی لایه‌نه نێگاتیڤەکانی ئه‌م سیستمه، پێویسته چاوه‌روانی ههلویستوهرگرتنو بگره دژایه‌تی شارۆمه‌ندان له هه‌مبه‌ر ئه‌م چه‌شنه له شته‌کاندا بین، وه له‌پال ئه‌وه‌شدا ده‌بێ له راستای پاراستنی پرینسیپه‌کانی دێمۆکراسی‌و پلورالیزم و مشارکه‌ت، دیالۆگ‌و مشاوره‌ی نێوانگرووپی، خه‌لک زیاتر مۆبیلیزهبکرێت تاکۆ بتوانرێ ئه‌م ره‌وته له سوودی شارۆمه‌ندان دا کۆنترۆلو مه‌هار بکرێت.
له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌توانین ئاوه نه‌تیجه وه‌ربگرین که، رهخنهگرانو لایه‌نگری تێزی تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، دووقۆلی له‌سه‌ر چه‌مکی ئۆپۆزیسیۆن کۆکن، بهۆمانایه که ره‌خنه‌گران ورده‌ورده له ئیده‌ی شۆرش‌و ئینقلاب دووردهکهۆنهوه، وه له‌راستای خۆسازدان له شکلی ئۆپۆزیسیۆن، وه به مه‌به‌ستی خۆجێگهدان له کۆدی حکومه‌ت/ئۆپۆزیسیۆن دا، چالاکی ده‌نوێنن.
لیره‌دا له‌مه‌ر قوورسی بابه‌ته‌که، وه به مه‌به‌ستی ماندوو نه‌کردنی خوێنه‌ران کۆتایی به‌م به‌شه دێنم، له به‌شه‌کانی 3 و،4 دا، تێزی" تهواۆبوونی ململانی ئیدیۆلۆژیکی، وه سه‌ره‌تای دارشتنی سیاسه‌تگه‌لی نوێ بۆ سه‌رده‌می پۆسمۆدێرنیته". ده‌گه‌ل
تێزی" تهواۆبوونی مێژوو: سه‌رکه‌ۆتنی دێمۆکراسی لیبرالی، له جیهانی گلۆبالدا". (فوکوویاما) ئارسته ده‌که‌م هێوادارم سوودبه‌خش بێت
درێژه‌ی هه‌یه
بەشی یەکەم:
دێمۆکراسی، نه‌ته‌وه/ده‌ۆله‌ت، سیستمی نویێی جیهانی، دیلێمای نێوان "ئەوەی کۆن"، یان "ئەوەی تازە"
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/2714-q-q-q-q
31/1/2014