دەوڵەتی فەڕانسە دەستی بەسەر داراییەکانی وەزەراتی ئیتلاعات و دوو هاووڵاتی دیکەی ئێرانیدا گرت.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەر، دەوڵەتی فەڕانسە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست بەسەرگیرانی داراییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم و دووهاووڵاتی دیکەی ئێرانی کە گومانی ئەندامبوونیان لە سرویسە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەرە ڕاگەیاند.
؛ەم ڕاگەیەندراوەدا کە بەشێوەیەکی هاوبەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئابووری وڵاتی فەڕانسە بڵاو کراوەتەوە، جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم بە تایبەتی لە خاکی ئەم وڵاتەدا کراوە.
داراییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ئەم دوو هاووڵاتییە ئێرانییە بەهۆی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕێکەوتی ٣٠ی ژوئەن بۆ سەر کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵک و تۆمەتباربوونیان