١٠ لایەنی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ هێرشی بۆ سەر هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری ئەهواز و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییان لەو پەیوەندییەدا، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ئێمە لەسەر بیروباوەڕی هەمیشەییی خۆمان، هەموو جۆرە کردەوەیەکی توندوتیژی و تێرۆر مەحکووم کردووە و دەیکەین. لێرەدا وەبیری دێنینەوە کە ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چوار دەیە لە دەسەڵاتی خۆی، بەردەوام لە تێرۆریزم دژی هەموو خەڵکی کۆمەڵگا چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و بەو پێیە بەرپرسی سەرەکیی لە پێکهێنانی فەزای توندوتیژی و ئاڵۆزیی لە کۆمەڵگا حکوومەتی ئێرانە.
لە بەشێکی دیکە ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: ڕۆژی شەممە ٣١ی خەرمانان، ڕێورەسمی ڕێژەی نیزامیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بۆنەی ٣٨هەمین ساڵڕۆژی شەڕی ئێران و عێراق، لە