رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانی ٩٧ هەتاوی ، خەڵکی شار و ناوچەکانی کوردستان بە مانگرتنی سەرانسەری وبێوێنە خۆیان، وڵامی سەرەرۆییەکانی کۆماری ئیسلامییئێرانیان دایەوە.
بە پێی داواکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و پاڵپشتی چالاکان و هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنیی کورد، رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان خەڵکی کوردستان بۆ شەرمەزار کردنی نوێترین کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی ، مووشەکبارانی بنکەی سیاسیی حیزب دێموکراتی کوردستان و لە هەمان کاتدا لە سێدارەدانی سێ بەندیی سیاسیی کورد، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و دوکان وبازارییان داخست و بەشێکی بەرچاوی دیکەش لە خەڵکی کوردستان نەچوونە سەرکار و دەوامی رۆژانە.
لە یەکەم ساتەکانی رۆژچوارشەممە میدیا کوردییە وبیانییەکان،