دیسان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤/٤ پارێزگای کرماشانی هەژاند.
بەپێی هەواڵێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام، لە نێوخۆی ئێراندا بڵاو بووەتەوە، نیوەشەوی سێشەممەی، کاتژمێری ٢ و ٨ خولەک، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٤/٤ گوندی تازاوا، سەر بە شاری سەرپێڵیزەهاوی لە پارێزگای کرماشانی لەرزاندەوە.
هەر بەپێی ئەم هەواڵە، ئەم بوومەلەرزە بە درێژایی جوغرافیای ٣/٤٦، پانتایی جوغرافیای ٦/٣٤ و لە قووڵایی ٨ کیلۆمێتر ڕووی داوە.
لەم پێوەندییەدا، هێندێ لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تێلێگرام لە نێوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات، باسیان لەوە کردووە، کە ئەم بوومەلەرزە لە شارەکانی بۆکان، سەقز، بانە،