بەشێک لەو بەڵگەنامە نهێنییانەی هەواڵگیری ئیسرائیل لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاویکردەوە ئەوە دەردەخەن کە تاران پێش رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، زۆر نزیک بووە لەوەی چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
دەیڤد ئەلبرایت، زانای بواری فیزیا و سەرۆکی پەیمانگای نێودەوڵەتی زانست و ئاسایش لە واشنتن پێیوایە، ئەگەر بێت و ئێران هاوشێوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە و دەست بەکارەکانی پێشووی بکاتەوە، ئەوا لە ماوەی چەند مانگێک دەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئەلبرایت کە ئێستا خەریکی توێژینەوەیە لەسەر بەڵگە ئاشکراکراوەکانی ئێران، بە گۆڤاری فۆرین پۆڵەسی گوتووە، ئەگەر ئێران پرۆسەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، لە ماوەی 7 بۆ 12 مانگ دەبێتە خاوەنی ئەو چەکە.
کاتێک جۆن کیری، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا و جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رێککەوتنەکەیان واژۆکرد لە ساڵی 2015، ئێران دوو مانگی بەس