فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە گوندێکی 200 بنەماڵەیی سەر بە شاری "تەفرش" لە پارێزگای "مەرکەزی"ی ئێران، 175 کەس لە بواری جۆراوجۆردا خاوەن بڕوانامەی دکتۆران.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران گوندی "تەراران، یان دلارام" گوندێکە هەڵکەوتوو لە ٦ کیلۆمەتریی شاری تەفرش لە پارێزگای "مەرکەزی" لەبەر ئەوەی لەم گوندە 200 بنەماڵەییدا 175 کەس خاوەنی بروانامەی پزیشکییە، ئەو گوندە نازناوی "گوندی پزیشکان"ی پێ بەخشراوە و بەم بۆنەوە ناو ناوبانگی زۆری پەیدا کردووە.

لەسەر تابلۆی دەروزەی گوندی "دلارام" نووسراوە شوێنی لەدایکبوونی پرۆفیسۆر "ئەردەشیر قەوام‌زادە" باوکی نەشتەرگەریی مێشکی ئێران.

ئەم گوندە هاوکات لەگەڵ ئەوە پڕە لە دکتۆر و خوێندەوار و خوێندکار و پسپۆڕی جیاجیا، هاوکات لە وباری کشتوکاڵییەوە گوندێکی خاوەن بەهرەیە و "گوێز و بادام" لە سەرەکیترین بەرهەمەکانی خەڵکی ئەو گوندەیە.

بە گوتەی زەهرا گەنجعەلی ئەنجومەنی گوندەکە ئێستا "دلارام" وەک جاران قەرەباڵغ نییە و زۆربەی پزیکشکەکان لە ئەراک (ناوەندی پارێزگای مەرکەزی)، تاران، یان دەرەوەی وڵات دەژین و زۆربەیان لە کاتی هاوین و ڕێوڕەسم و دابونەریتەکاندا سەردانی گوندەکە دەکان و ئێستا تەنیا 40 بنەماڵە بۆ هەمیشە نیشتەجێی ئەو گوندەن.

عەباس پارسا، ئامۆزای دکتۆر کوڕە پووری پرۆفیسۆر قەوام زادە لەبارەی هۆکاری ئەوەی گوندی "دلارام" ئەو هەموو دکتۆر و پزیشکەی تێدایە، دەڵێت: "هەندێ هۆکار لەم پرسەدا میراتین و هەندێ هۆکاری دیکەش چاولێگەرین و کاتێک دەبیندرا هەموان سەرقاڵی خوێندن و پیشەی پزیشکین، ئەوانیش دوای کەوتن، هەڵبەت نابێ کاریگەریی گوێز و بادام لەبەرچاو نەگرین، چونکە کاتێک منداڵ بووین گیرفانمان پڕ بوو لە گوێز و بادام و وەک نوقڵ و چوکلێت دەمانخواردن".

لەناو ئەو کەسانەدا کە خاوەن بڕوانامەی دکتۆران دەکرێ ئاماژە بە پسپۆڕی بواری پزیکشی، مێژوو، ئابووری و.. بکەین.

١٠/٧/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان