فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سپای پاسداران بۆ زیاتر میلیتاریزەکردنی کوردستان و چاوترسێنکردنی هاووڵاتییانی کورد و نیشاندانی هێزی خۆی، لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان، مانۆڕێکی نیزامیی لە شاخی شاهۆ دەست پێ کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٣ی خەرمانان، لە کاتی مانۆڕی سپای پاسداران لە شاخی شاهۆ، بە تۆپبارانی ئەو زەنجیرە شاخە، بەتایبەت لە گوندەکانی لۆنی سادات و تیلەکۆ، بوو بە هۆی ئاگردانی چەندین لەوەڕگە و سووتانی دارستانەکانی ئەو زنجیرە شاخە.

لەو مانۆڕەی سپای پاسداران لە گوندەکانی لۆن و تیلەکۆ، لەوەڕگەکانی "کانی زارا، بیرە هەرجینە و مازەرد" ئاگریان گرت و سووتان.

مانۆڕی نیزامیی سپای پاسداران بەتایبەتی پاش مووشکەبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، لە کوردستان زیاتر بووە و هەروەها لە ترسی دووبارە ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵکی شارەکانی کوردستان بە شێوەی مانگرتن، لە شارەکانی ئێران چەکوچۆڵی زیاتر و هێزی نیزامیی هێناوەتە کوردستان.

حەوتووی ڕابردوو، سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ناوچەی شاهۆ حکوومەت نیزامی ڕاگەیاندووە.

لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "سپای پاسداران بە خەڵکی گوندەکانی پاڵەنگان و گوندەکانی دەوروبەری ڕادەگەیەنێت، کە لە ڕۆژی ٧ی ڕەزبەر، مانۆڕێکی نیزامیی لە دەوروبەری لەوەڕگەکانی هانیە و گۆزیبان و تەواوی ناوچەی شاهۆ لە دێوزناو هەتا شاخی پیرخدر دەست پێ دەکات و هەتا کۆتاییی ١٨ی ڕەزبەر درێژەی هەیە و هەر جۆرە هاتووچۆی خەڵک، شاخەوانان، گەشتیارەکان لەو ناوچەیە بەبێ هەماهەنگیی لەگەڵ سپای پاسداران قەدەغەیە وبەرپرسایەتیی گیانی هەر کەسێک لە ئەگەری هاتووچۆ لەو لەوەڕگە ئاماژەپێکراوانە لە ئەستۆی خۆیانە".

سپای پاسداران، پاش مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات، چەندین جار بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبەی لە شاخی "کۆدۆ، سەقەڕ و بەربەزین لە نێوان سنووری هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بە توندی تۆپباران کردووە.

7/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان