بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی دریازی مەهاباد ١٠٠ کەس نەخۆش کەوتن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، بە هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی گوندی دریاز، سەر بە شاری مەهاباد ١٠٠ کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ئاوی ئەو گوندە لە چەندین کانی و چاڵاوی قووڵ دابین دەکرێت، ئەگەری ئەوە هەیە ئاوەکە پیس ببووبێت.
لە دوای ئەو ڕووداوە، خەڵکی گوندی دریاز ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت کەڵک لەو ئاوە وەربگرن و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە تانکەری ئاو، ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکەن.
زۆربەی گوندەکانی کوردستان ئەگەرچی ئاوی لوولەکێشیان