فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پێنس: ئەمەریکا هەروا درێژە بە پشتیوانی لە خەڵکی ئێزدی دەدات و بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو کۆمەڵگایانە هەروا بەڵێندار دەمێنێتەوە.

ڕاگەیاندنی براوەکانی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی ٢٠١٨ رۆژی هەینی، کاردانەوەی بەربڵاوی کاربەدەستانی ئەمەریکا و شوێنەکانی دیکەی جیهانی بەدوادا هات.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێک لە تویتردا نوسی، "بە نادیا موردا کە لە ڕادەبەدەر شایانی وەرگرتنی خەڵاتی نوبێل بۆ ئاشتییە پێرۆزبایی پێ دەڵێم."

مایک پێنس لە درێژەی پەیامەکەی دا نووسی، "ئەو [نادیا] دەنگێکی نێونەتەوەیی و بوێر بۆ گرووپەکانی سەرکوتکراو و ئازاردیتووی ئاینی عێڕاقە. ئەمەریکا هەروا درێژە بە پشتیوانی لە خەڵکی ئێزدی دەدات و بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو کۆمەڵگایانە هەروا بەڵێندار دەمێنێتەوە.

خەڵاتی ئەمساڵی ئاشتی نوبێل بە هاوبەشی بە نادیا موراد، کچە کوردێکی ئێزدی و "دنیس مکویگی" دوکتورێکی خەڵکی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کۆنگو بەخشرا.

پێشتریش، نیکی هێلی نوێنەری ئەمەریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە توێتردا، وێڕای پیرۆزبایی لە نادیا، گوتی کە "ئەو شایانی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەیە."

هەروەها ئێد ڕۆیس بەرپرسی کومیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وێرای پێرۆزبایی کردن لە هەر دوو براوەکانی ئەو خەڵاتە، نادیا و دوکتور دنیس گوتی، "ستایشی ڕێبەرایەتی بوێرانەی ئەوان لە هەڵمەتی کۆتایی پێ هێنان بە توند وتیژی جنسی لە شەڕدا دەکەم."

ئانتۆنیو گوتێرێش، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی یو ئێن پێشتر لە وتەکانی لە نیویورک وەک "داکۆکیکارانی مرۆڤایەتی" ڕێزی لە نادیا موراد و دنیس موکویگی گرت.

فێدریک موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا گوتی کە ئەو دوو کەسە بە شێوەیەکی لێبڕاوانە هەوڵیان دا کۆتایی بە کەڵکوەرگرتن لە توند و تیژی وەک کەرەسەی شەڕ بهێنن.

١٠/٧/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان