فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشتیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کور، بە ناوی "کەریم ئەحمەدپوور"، خەڵکی گوندی "بێورانی خوار" سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە فەلەکەی پارکی منداڵی شاری سەردەشت دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان

Read more...

 

برای عەلیڕەزا سپاهی لایین، شاعێری کوردی خەڵکی خۆراسان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان، حەمیدڕەزا سپاهی لایین تەمەن ٣٢ ساڵ و برای عەلیڕەزا سپاهی لایین، شاعێری کوردی خەڵکی خۆراسان، لە نزیک گوندی "درگێز" بە تەقەی فەرماندەی پاسگای "سنگدیوار"، جەواد ئەمیری پێکرا.

عەلیڕەزا سپاهی لایین، وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: براکەی حەمیدڕەزا لە نزیک گوندی "درگێز" خەریکی شوانی بووە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: براکەی لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و بە هۆی شکاوی ئیسکی لاقی، "پلاتینـ"ـیان بۆی داناوە.

عەلیڕەزا سپای لایین لە هەمبەر ئەو کارە لە یاداشتێکدا لەژێر ناوی "دوو تیر و یەک نیشان" نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ کە چوومە درگێز، بۆ داداگییکردن نەڕۆیشتمەوە. دادگا و زیندان هی جارەکانی

Read more...

 

كۆشكی سپی دووباره‌ دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ نادات رژێمی ئێران بگۆڕێت، به‌ڵام به‌رده‌وامیدان به‌ فشاره‌كانی بۆ سه‌ر تاران راگه‌یاند و سزای نوێش به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنێت.

جۆن بۆڵتون، راویژكاری دۆناڵد تره‌می، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌راویزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌، "گۆڕینی رژێمی ئێران به‌شێك نییه‌ له‌ سیاسه‌تی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌م".

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ گوتیشی: "سزای زۆر قورسمان به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ و سزای زیاتریش به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنین، ئه‌وه‌ی له‌ ئێران چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، گۆڕانكاری گه‌وره‌یه‌ له‌ سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌كانی"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تا ئه‌و كاته‌ی ئێران به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئێمه‌ش له‌سه‌ر فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بین".

پێشتریش چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندبوو، واشنتۆن

Read more...

 

رودی جولیانی، پارێزه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه‌، ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سووره‌ له‌سه‌ر رووخاندنی رژێمی تاران و هه‌وڵه‌كانییشان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چڕكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا جولیانی گوتی: "نازانم كه‌ی ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌وانه‌یه‌ ‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند مانگێك یاخۆد چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، به‌ڵام دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌بێ بیڕووخێنین، ئاشكرایه‌ كه‌ گه‌لی ئێرانیش هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وێت و گیریان به‌ده‌ست رژێمی تارانه‌وه‌ خواردووه‌".

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پارێزه‌ری تره‌مپ رووی قسه‌كانی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، "پێویسته‌ حكوومه‌ته‌كه‌تان ئه‌و ترسه‌ی لێ بنیشێت كه‌ هه‌ر ده‌یڕووخێنین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر ناكه‌ین كه‌ ئه‌وانه‌ ئێوه‌ن پلان بۆئه‌وه‌ داده‌ڕێژن، تاوانی كوشتن

Read more...

 

تەندروستی دوو کۆڵبەری چاڵدێرانی کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرابوون، نالەبار ڕاگەیاندراوە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بارودۆخی تەندروستی دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری چاڵدێران بە ناوەکانی "پەیمان قولیزادە و عێزەدین حوسێن‌نژاد" کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان پێکرابوون، نالەبار وەسف کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بارودۆخی تەندروستی عێزەدین حوسێن‌نژاد نالەبارە و لە نەخۆشخانەی چاڵدێران خەوێندراوە و هەروەها پەیمان قولیزادە بە هۆی کاریگەربوونی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری زەنجان ڕاگوێزراوە.

شەوی ٢٧ی خەرمانان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران،

Read more...

 

یندانییەکی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە لایەن زیندانییانەوە بە فەرمانی حەفازەتی زیندانی ورمێ ئەزیەت و ئازار دەدرێت.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ئەرسەلان خودکام" زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە کۆتایییەکانی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە لایەن لقی ٢٢ی دادگای نیزامی ورمێ بە تۆمەتی "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگەی سیخوڕیکردنی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت" بە ئێعدام مەحکووم کراوە و بە فەرمانی حەفازەتی زیندانی شاری ورمێ لە لایەن زیندانییانی ئاسایییەوە ئازار و ئەزیەت دەدرێت.

ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، لە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردوەتەوە.

ئەرسەلان خودکام، خاکەلێوەی ئەمساڵ لە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەسبەسەرکرا و دوای سێ مانگ لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوەندە ئیتڵاعاتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگوێزرا و لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە بەندی ٣-٤ی ئەم زیندانەدا زیندانی کراوە.

شەش دانیشتنی دادگای ئەم زیندانییە کوردە، لە دادگای ئینقلابی ورمێدا بەڕێوە چووە و دواتر دۆسییەکەی بۆ لقی ٣٢ی دادگای نیزامی ورمێ نێردراوە، ئەم دادگا نیزامییە ناوبراوی

Read more...

 

هاووڵاتییەکی کورد، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی "دلێر نەسروڵڵاهی" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردووە.

هێزەکانی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە چوار چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی لە شاخی ئاویەر بانگهێشت کردووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئازاد کراوە.

دوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە چوار چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی لە شاخی ئاویەر لە سنە، لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی خەرمانان، هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستیان بە بانگهێشتکردنی

Read more...

 

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە ئێعدام مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "مەحیەدین ئیبراهیمی" کوڕی محەممەد، تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ"ی شاری شنۆ لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە ئێعدام مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی شاری ورمێ "ئەم هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیونەکانی حکوومەتی ئێران" تاوانبار و حوکمی لە سێدارەدانی بە سەردا سەپاندووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە له ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران بریندار و دواتر دەسبەسەر کرا.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە پاش برینداربوونی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ ڕاگوێزراو و دواتر بە بێ تەواوی کردنی ماوەی دەرمانەکەی بۆ گرتووخانەی سپای سەیدوشوهەدای شاری ورمێ ڕاگوێزراوە و بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە ئەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران" لێکۆڵینەوەی

Read more...

 

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، هێرشی چەکداری كراوه‌ته‌ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ شاری ئه‌هوازی باشووری ئێران.

به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئێران كوژراو و بریندار هه‌یه‌ و ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٠ كه‌س.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا، بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ته‌قه‌كردن به‌رده‌وام بووه‌و ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه‌ جلوبه‌رگری سه‌ربازیان له‌ به‌ردابووه‌ و چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتوون.

سوپای پاسدارانی ئێران "بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی رزگاركردنی ئه‌هواز"ـی عه‌ره‌به‌كانی به‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ شانشینی سعوودییه‌ راده‌كێشن.

به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری تائێستا ١١ كه‌س كوژراون و زیاتر لە ٣٠ كه‌سی

Read more...

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەیدا دەڵێت "ئیران گەورەترین سپۆنسەری تیرۆرە".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی تایبەت بە تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان بڵاوکردەوە.

راپۆرتەکە ئاماژە بە ئێران دەکات و ئەو وڵاتە وەک "گەورەترین سپۆنسەری تیرۆر" دەناسێنێت و دەڵێت، بەرپرسیارە لە بەرامبەر ناسەقامگیرییەکانی ئەفغانستان، بەحرەین، عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئێران هەوڵی زیانگەیاندن بە حکومەتەکانی ناوچەکە دەدات و هاوکات گرژییەکانی ناو وڵاتان تووندتر و چڕتر دەکات. ئاماژەش بەوەکراوە تاران لەڕێگەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، وەزارەتی هەواڵگری و ئاسایش، حیزبوڵای لوبنانەوە ئەم کارانەی خۆی ئەنجامدەدات و "بووەتە گەورەترین

Read more...

 

قادر عیزەتی، یەک لە بریندارانی پەلامارە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات دوای دوازدە ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ شەهید بوو.
قادر عیزەتی، ناسراو بە “مامە قالە ڕیشە”، کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات ماوەی چوار دەیە لە ڕیزی شۆڕشدا خزمەتی گەل و نیشتمانی کرد و لە پێناو ئازادی و بەختەوەریی گەلەکەیدا گیانی بەخت کرد.
مامە قالە، یەک لە بریندارەکانی پەلامارە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە بەهۆی سەختیی برینەکەی و پاش نیزیک بە دوو حەوتوو بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ، چووە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە لە ئەنجامی ئەم پەلامارەی ڕێژیم بۆ سەر

Read more...

 

لە درێژەی کاردانەوە نێونەتەوەییەکانی هێرش و مووشەک‌باران کردنی بنکەی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، باڵوێزی ئامریکا لە ڕێکخراوی وڵاتەیەکگرتووەکان ، ئەو کردەوە تیرۆریستییەی بە توندی مەحکووم‌کرد.
نیکی هێلی رۆژی پێنج‌سەممە ٢٩ی خەرمانان لە کۆبوونەوەی شوڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، وێرای ئاماژدەدان بە مووشەکباران کردنی بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە رۆژی ١٧ی خەرمانان، سەرلەنوێ سیاسەتی دەستێوەردان و تیرۆریستیانەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرد.
نیکی هێلی بە ناو هێنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هێرشی هەوایی بۆ سەر ئەوحیزبە، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە مەترسی بۆسەر مرۆڤایەتی لە قەڵەم‌دا و، لەو پێوەندییەش ئەندامانی شوڕای ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئاگادار کردەوە کە دەبێ بە جیددی ڕووبەڕووی پیلان وسیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ببنەوە.
باڵوێزی ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دەسپێکی

Read more...

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاریدا راجح موسەوی، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران بانگهێشتبکاتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات.

لە بەیاننامەیەکدا ئەحمەد مەحجووب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "وەزارەتی دەرەوە نیگەرانە لەو هەڵسوکەوتە نابەرپرسەی کە باڵیۆزی عێراق لە تاران بەرامبەر هاووڵاتیانی عێراقی نواندوویەتی".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەوە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە داوایکردوە "دەستبەجێ" ئەو باڵیۆزە بگەڕێتەوە بەغدا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەو کارە دەکەن و هەموو رێوشوێنە یاساییەکان لەبەرامبەر ئەو رەفتارە دەگرنەبەر. دەشڵێت "پێویستە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران ماڵی هەموو عێراقییەکان بێت، وەک باڵیۆز و نێردە دیپلۆماسییەکانی دیکە".

دوای ئەوەی بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە مامەڵەی لەگەڵ ژمارەیەک رەوەندی عێراقی لە تاران کردووە، راجح موسەوی، باڵیۆزی عێراق لە تاران رووبەڕووی رەخنەیەکی بەرفراوان بووەتەوە.

راجح موسەوی خەڵکی بەسرەیە و لە ساڵی 2015ـەوە باڵیۆزی عێراقە لە ئێران. پێشتریش لە ساڵی 2010ـەوە باڵیۆزی عێراق بووە لە کازاخستان، تاجیکستان و تورکمانستان.

21/9/2018

 

فڕۆکەیەکی رووسیی جۆری ئیل 20 درەنگانی شەوی دووشەممە لەلایەن سیستەمێکی دژەفڕۆکەی سووریا خرایە خوارەوە و، بەهۆیەوە 15 سەربازی رووسی گیانیان لەدەستدا. رووسیا پەنجەی تۆمەت بۆ ئیسرائیل رادەکێشێت.

رووسیا دەڵێت کاتێک فڕۆکە ئیسرائیلییەکان هێرشیانکردووەتە سەر سووریا، بۆ خۆپاراستن لە سیستەمی دژەفڕۆکەی سووریا، خۆی لەپاڵ فڕۆکەکەی ئێمە حەشارداوە، ئەمەش وایکردووە مووشەکەکە بەر فرۆکە رووسەکە بکەوێت و لەسەر ئەمە بێدەنگ نابین.

سێرگی شوگی، وەزیری بەگریی رووسیا دەڵێ "ئەمڕۆ ئێمە هاوکارە ئیسرائیلەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، بەتایبەتیش من پەیوەندیم بە وەزیری بەرگری ئیسرائیل کردووە و، پێم راگەیاندووە ئێمە ئەم جۆرە رەفتار و هەنگاوانە بەبێ وەڵام ناهێڵینەوە".

هەرچەندە مۆسکۆ، ئیسرائیل بەبەرپرس لەم رووداوە دەزانێت، بەڵام سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکیدا بێ بەریبوونی خۆی لەمە رادەگەیێنێت و بەرپرسیارییەتییەکە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی سووریا و ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی.

لە راگەیێندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە "ئیسرائیل، رژێمی ئەسەد، کە فڕۆکە رووسییەکەی خستووەتە خوارەوە، بە بەرپرسی تەواو لەم رووداوە دەزانێت. ئیسرائیل هاوکات، ئێران و رێکخراوی تیرۆرستیی حیزبوڵڵاش بە بەرپرس لەم رووداوە نەخوازراوە دەزانێت".

ئەمریکاش سەرباری دەربڕینی هاوخەمی خۆی، دووپاتی دەکاتەوە پێویستە قەیرانەکانی سووریا بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی تایبەت بە سووریا چارەسەربکرێن.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند "ئەمە، گرنگی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بەپێی بڕیاری 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایش و، کۆتاییهێنان بە گواستنەوەی سیستەمی چەکە مەترسیدارەکانی ئێران لە رێگەی سووریاوە دەردەخات، کە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە".

پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەلئەڤیڤ تاوەکو ئێستا تێکنەچوون، بەڵام بە ناڕوونی ماونەتەوە، رووسیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئیسرائیلی لە مۆسکۆ کردووە و نیگەرانی وڵاتەکەی پێڕاگەیاندووە، هاوکات بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە ئاشکرا دەڵێن: ئەم رووداوە بەبێ وەڵام تێپەڕنابێت، بەڵام دیارنییە وەڵامەکەی رووسیا بۆ ئیسرائیل چی دەبێت و تەلئەڤیڤیش تاوەکو ئێستا لەبەرامبەر ئەم گوتانەدا بێدەنگن.

21/9/2018

 

پاش ١٠ مانگ تێپەڕین بە سەر هاتنی بوومەلەرز لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتییانی گوندی پایگەلان سەر بە شاری سەوڵاوا، داواکارییەکانیان لە بونیادی خانووبەر جێبەجێ نەکراوە.

٣٢ بنەماڵەی بوومەلەرزلێدراوی خەڵکی گوندی "پایگەلان"، بە هۆی کەمتەرخەمی و ئاورلێنەدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ دابینکردنی وامی خانووبەرە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بە هاتنی بوومەلەرزە لە ساڵی ڕابردوو، ٣٢ خانووبەری هاووڵاتییانی گوندی پایگەلان زیانیان بەرکەوت و لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندە، داوای وامی خانووبەریان لە بونیادی مەسکەنی شاری سەوڵاوا کردووە، کە هەتا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.

ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی هاتنی بوومەلەرزە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی پارێزگای کرماشان، زەرە و زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتییان کەوت و لەو پەیوەندییەدا، نزیک بە ٦٠٠ هاووڵاتیی

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان