فه‌رید زامدار
لاى ئێمه‌ى كورد، هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه بوارى موخابهراتگهرایی و كاركردن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان تیایدا كارێكى زۆر عه‌یب بووه. نه‌ك هه‌ر عه‌یب، بگره به مرۆڤى خائین و خۆفرۆش حسابیان بۆ ده‌كرا. به‌ڵام ئه‌وه‌یان ته‌نیا لایه‌نێكیان ده‌گرێته‌وه له مێژووى نوێى گه‌له‌كه‌مان، كه به‌ڕاستى له خزمه‌تى دوژمنان و له دژى گه‌له‌كه‌مان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووه زانستى و سیاسییه‌كه‌ى شیكارییهكى بۆ بكه‌ین، ئه‌و ده‌زگا موخابه‌راتیانه ئه‌گه‌ر له خزمه‌تى گه‌ل و نیشتماندا بن، گرنگیی تایبه‌تى خۆیان هه‌یه و كاریگه‌ریى خۆیان ده‌بێت. بوارى موخابهراتگهرایی ئه‌گه‌ر پۆلینى بۆ بكرێ به‌شێكه له كاره دیبلۆماسییەكان، وه‌كو ئه‌وه‌ى له هه‌ر له باڵوێزخانهیهك له سه‌رجه‌م وڵاتانى دونیا فه‌رمانبه‌رێك به ناو و ناونیشانێكى خوازراو كارى موخابه‌راتى ده‌كات و مانگانه زانیاریى گرنگ ده‌داته وڵاته‌كه‌ى خۆى، كه له به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاته‌كه‌یاندایه له مه‌ترسییه‌كانى ئاینده به‌ئاگا ده‌بێت و كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیه و زۆر هۆكارى تر، زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا و به‌تایبه‌تى وڵاته زلهێزه‌كانى جیهان به ده‌وڵه‌تى موخابه‌راتى ناو ده‌برێن، له‌وانه: (ئه‌مەریكا، ئیسرائیل، به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا، پەیمانى ناتۆ، ئیتاڵیا و زۆر له وڵاتانى تر). كه‌واته كارى موخابه‌راتى كه ئه‌ركێكى زۆر گرنگه، به چه‌مكه سیاسییه‌كه‌ى كارێكى دیپلۆتگهراییه و كارێكى ئاساییه وه‌ك هه‌ر كارێكى سیاسى، به‌ڵام له‌سه‌رووى سیاسه‌تى گشتیى وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسىییهكهى كار ده‌كات.