بەرهەم کادار
پێشەکی سەد رەحمەت لە هانتکتۆن کە دەڵیت هەریەکە لە ئیمپراتۆریەتی (ڕۆماوە ...پارس)هتد وەک خۆیان بەیەک پارچەی نەماونەتەوە بۆیە ڕۆژێک کۆمارێک دروستدەبێت ڕەنگەناوی کۆماری باکوربێت لەنیوان مەکسیک وئەمریکا دا.ئەوەی ئیستا لە تورکیا هەیە زۆر شلۆقە و کۆمەڵێک ڕای جیاوازی لەسەرە..ڕای یەکەم: کە لە سەرەتاوە پێی وابوو تورکیا خەونی ئیمپراتۆری عوسمانی هەیە و هەوڵی فراوان بوونی خۆی دەدات و دەیەویت ویلایەتی موسڵ وەربگرێتەوە ئەم جۆرە ڕەئییە زیاتر لەو میدیا و لایەنانەوەبوون کە لە پەکەکەوە نزیکن، بەڵام بەلای منەوە ئەم جۆرە ڕایە نەک هەر دورە لە حەقیقەتەوە بگرە تەنها قسەیەکی یان شیکارێکی میدیاییە، چونکە ئەگەر تورکیا خەونی دەوڵەتی عوسمانی هەیە دەیەوێت ویلایەی موسڵ وەربگرێتەوە کەواتە چۆن وەریدەگرێت کە لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکراوە؟
ڕای دووەم: کەپێی وایە تورکیا بەهۆی ئەو پێگە جوگرافییەی کە تێیدایە خاڵی پەرینەوەی کۆچ بەرە بۆ ئەوروپا بەم پێگەیەش باج لە ئەوروپا وەردەگرێت بۆیە تورکیا هەرەشەی کۆچبەر دەکات ئەگەر یارمەتی دارایی نەدەنێ ئەم هەرەشەیەش لەبەرامبەر ئەونیەتی بەئەندام بوون لە یەکێتی ئەوەروپا ئەم جۆرە ڕایە ڕایەکی گونجاو حەقیەتی تیایە کەرای چاودێرێکی سیاسیە
ڕای سێیەم: پێیوایە کە ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێت کە ئەردۆگان سەرپەرشتی دەکات بریتییە لە پۆپۆلیزمی ئەردۆگان خۆدەرخستن وەک ئەکتەرێک بۆ پاراستنی دین، ئەم جۆرە هەنگاوانە لەپێناو ئەو ڕاپسیەیە کە بۆ دەستوری تورکیا دەکرێت لەپێناو سەرکەوتن و بردنەوەی ڕاپرسیەکەش ڕای چاودێرێکی ترە.ڕای چوارەم: کەرای خۆمە، گەر هەڵەنەبم تۆرکیا