فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

8----- لە وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت. ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكا لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد. ساڵی 1909 لە رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا...
2025-03-04-07-09-36پەیوەندیی بە دەمیرتاشەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئاییندەیەکی باش چاوەڕێیان دەکات. پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئەوەشی گوت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیچ مەرجێکی لە بەرانبەر چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکە...
2025-03-04-07-07-55 ناكه‌ن ،هیچ رێككه‌وتنێك ئاكامی نابێت به‌بێ واژۆی ئێران . ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو . ئاساییه‌ وڵاتانی نێوه‌ندگیر بێنه‌ ناو دانوستانی نێوان...
---------q------q بەدەم ئەو بانگەواز و پێشنیارە بچن و پەند و عیبرەت لە رابردوو وەربگرن." پەیامەکەی ئۆجەلان لەلایەن شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ راگەیێندرا. ئەحمەد تورک،...
-----q-------qو خوێن، پەیامێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت." هاوکات، پیرۆزبایی ‏"قۆناخی نوێ" لە هەمووان دەکات و هیواش دەخوازێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان "لە ئاستی بەرپرسیاریەتی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد، کە خەڵکی گوندێکی شاری ماکۆیە، یەکێک لە کۆنترین زیندانییەکان و تاکە زیندانی سیاسی ژنە پاش ئەوەی سزای لەسێدارەدانەکەی کەم کرایەوە بۆ زیندانیکردنی هەتاهەتایی، ماوەی حەڤدە ساڵە بەبێ مۆڵەتی لە زیندان بەسەر بردووە.

جەلالیان کە لە 2008وە لە زینداندایە، لە زیندانی شاری یەزدی ئێرانەوە نامەیەکی نوسیوە و تێیدا باس لە بەشێک لە ئازارەکانی ئەو حەڤدە ساڵە دەکات کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە لەنامەکەدا کە لە ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بە شێوەی دەستبەسەرکردن و شێوەکانی ئەشکەنجەدانی کردووە و نووسیویەتی "دوای ئەوەی تەنها سێ خولەک لەگەڵ دادوەردا لەسەر زمانی دایکی خۆم مشتومڕم کرد، بەبێ ئەوە بمناسێت و گوێی لە قسەکانم بگرێت، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکردم" و دەشڵێت هێشتا نازانم ئەو دادوەرە بڕیارەکەی لەسەر بنەمای چ بەڵگەیەک دەرکردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا کە بە بۆنەی حەڤدەهەمین ساڵی زیندانیکردنی ئەو ژنە سیاسییە کوردە بڵاویکردووەتە نووسیویەتی "جەلالیان لەکاتێکدا کە خەریکە پێ دەخاتە هەژدەهەمین ساڵی زیندانیکردنی کە سەرەڕای نالەباربوونی باری جەستەیی، لە مافی دەستڕاگەیشتنی بە چارەسەری پزیشکی و چاودێری گونجاو لە زیندانی ناوەندیی یەزد بێبەش کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، زەینەب تاکو ئیستا ماوەی 17 ساڵی لە زیندانە جۆراوجۆرەکانی ئێران بەبێ یەک ڕۆژ مۆڵەت بەسەر بردووە لە چەندین مانگ پێش ئێستاشەوە و بە فەرمانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران مافی بینینی بنەماڵەکەی لێسەندراوەتەوە.

هەنگاو نووسیوێتی زەینەب جگە لەوەی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی قورس و هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی کە لە کاتی لێپرسینەوەدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، چەندین جار بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو لە نێوان زیندانە جیاوازەکانی ئێراندا گواستراوەتەوە، لەوانە لە زیندانی خوی، زیندانی ئێڤین، زیندانی کرماشان، زیندانی قەرچەکی وەرامین، کرمان و ئیستاش لە زیندانی یەزد کە نزیکەی هەزار و 500 کیلۆمەتر لە شاری خۆیەوە دوورە، لەزینداندایە.

بە گوتەی هەنگاو، بنەماڵەی زەینەب جەلالیان لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا "لەژێر فشاری بەردەوامدا" بوون بۆ ئەوەی دژی حزبە کوردییەکان قسە بکەن، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە ئەو کارە بکەن.

زەینەب جەلالیان لە مانگی دووی ساڵی 2008 لەسەر ڕێگای کامیاران بۆ کرماشان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و پاش لێپرسینەوە و ئەشکەنجە، لە مانگی یازدەی هەمان ساڵدا لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی کرماشان بە تۆمەتی "دەرچوون لە وڵات بە شێوەی نایاسایی" بەساڵێک زیندانیکردن و بە تۆمەتی "موحاریبەش لە ڕێگەی ئەندامێتی لە پژاک"، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.

سزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2011 بە هۆی لێخۆشبوونی گشتییەوە کەم کرایەوە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

٢٨/٢/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان