یه‌کێک له‌و باسوخواسه سه‌ره‌کییه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی له ناو کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا که به‌تایبه‌ت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا زۆرتر خۆی نیشان ده‌دات، باسی چۆنییه‌تی و شێوازه‌ی به‌شداریکردنی کورده‌کانه له سیاسه‌تی گشتی ئێران دا. له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی سیاسی ریفۆرمیست (اصلاح طلب) له ئێران، به‌شێک له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد خۆیان له‌و ره‌وته دا دهۆدزنهوه و پێیان وایه که کورده‌کان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی خۆیان پێویسته بچنه ناو ره‌وتی ریفۆرمیسته‌کانه‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ره‌وتی ریفۆرمیست به هۆی ئه‌وه‌ی که گوتارێکی سه‌رنجڕاکێشتر و نوێخوازتری هه‌یه به به‌راورد له‌ته‌ک ره‌وتی بوونیادگه‌را (اصول گرا) به‌شێکی زۆرتری خوێندکارانی کورد خواسته‌کانی خۆیان له خواسته‌کانی ئه‌و ره‌وته نزیکتر ده‌بینن. له‌و یادداشته دا هه‌وڵ ده‌ده‌م باس له‌وه بکه‌م که سوود و زیانه‌کانی لایانگری خوێندکارانی کورد له ره‌وتی ریفۆرمخواز بۆ کورده‌کان چییه؟ و له کۆتایی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه که ئایا به شێوه‌یه‌کی گشتی چوونه ناو کایه‌ی سیاسی ریفۆرمیسته‌کان و بوونیداگهرهکان بۆ خوێندکارانی کورد به‌که‌ڵکه یان نا و خوێندکاری کورد چ هه‌ڵوێستێکی سیاسی هه‌بێ باشتره؟