مەریوان ئیبراهیم
لە ڕۆژگارى ئەمڕۆماندا جەنجاڵیەکانی ژیان و فرەجەمسەربوونی ئەرکەکان بونەتە هۆى تەسک بوونەوەى ئاسۆى هیواکان لای زۆرێکمان، زۆرجار بەهۆى کاریگەربوونمان بە ژینگە سیاسی و ئابوورى و کۆمەڵایەتیە شێوێندراواکانی چواردەورمانەوە ئاسۆى بینینمان بۆ داهاتوو هێندە تەسک دەبێتەوە هیچ تروسکاییەک بۆ خەون و خولیاکانمان بەدیناکەین و ئاستەنگەکانی بەردەم سەرکەوتنەکانمان هێندە زۆر دەبن بڕست لە حەزەکانمان دەبڕن، بۆیە قسەکردن لە سەرکەوتن و ڕێگاکانی، بۆتە پێویستیەکی حەتمی ئەم رۆژگارەمان. سەدان پێناسەى جۆراوجۆر کراوە بۆ سەرکەوتن ، وە هەزاران تێڕوانینی جیاواز هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن و ڕێگەکانی گەیشتن پێی. زۆرێک لە کەسایەتیە سەرکەوتوەکانی دنیا گەیشتونەتە ئەو بڕوایەى کە سەرکەوتن پەیوەست نیە بە کات و شوێن و بارودۆخەوە بەڵکو سەرکەوتن لە خودی مرۆڤ خۆیدایە و پەیوەستە بە خۆیەوە بۆیە ئەگەرکەسێک لە هەر ژینگەو کات و شوێن و بارودۆخێکدابێت بیرى لەسەرکەوتن کردوە ئەوە ماناى وایە دەتوانێت پێی بگات چونکە سەرکەوتن چڕ دەکرێتەوە لە ئیرادە و بیروباوەڕی مرۆڤ خۆیدا، وە ئەزموون سەلماندویەتی جیاوازی نێوان کەسە سەرنەکەوتوەکان لەگەڵ سەرکەوتوەکان بریتی نیە لە لاوازی یاخود نەبوونی هێز ، وە لاوازی ئاستی مەعریفەش نیە، بەڵکو لاوازی ویست و ئیرادەیە. هەروەکو چۆن مرۆڤ تەنیا کاتێک فێردەبێت کە ئامادەی فێربوون بێت ... کاتێکیش دەگۆڕیێت کە ئامادەى گۆڕانکارى بێت، بەهەمان شێوە کاتێکیش سەردەکەوێت کە باوەڕی بە سەرکەوتن هەبێت و ئیرادەى بەهێزبێت و ئامادەى