له فارسییه‌وه: هۆمه‌ر نۆریاویی
ده‌رفه‌تم بده‌نێ ئه‌وه‌ی ڕاستییه به زمانی‌دا بێنم و بیڵێم."شۆپنهاوه‌ر"
ڕاستی نه‌ک له گوتراودا به‌ڵکو له نهگوتراوهکاندایه. "فرۆید"
تێڕامانێک له‌سه‌ر کهشوبای سووکایه‌تی و بێ ڕێزیکردنی به‌رنامه‌ی ئیره‌ج ته‌هماسب به کورد و کوردستان
په‌یڤی وه‌رگێڕ: دوابه‌دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دروستبوونی کهشوبایهکی ئازاد بۆ خوێندن و خوێندنه‌وه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له باری زانستییه‌وه ته‌کانێکی به خۆوه بینی و به سه‌دان گه‌نجی خوێنده‌واری کورد ڕێیان که‌وته نێو باڵاترین ناوه‌نده‌کانی خوێندن له ئێران‌دا. گه‌لێک ساڵان دواتر هه‌ر ئه‌م جیل و نه‌وه وشیاره هه‌ر یه‌که و له بوار و سووچێکه‌وه که‌وته خزمه‌تکردنی ڕووبه‌ری فه‌رهه‌نگیی گه‌له‌که‌ی. "جه‌لال شه‌فیعی" ،یه‌ک له‌و ڕۆڵه گهلپهروهرانهی کورده که هه‌ر له هه‌مان ده‌سپێک و سه‌ره‌تاوه ڕۆحی نیشتمانپه‌روه‌ری هاوڕێی هه‌موو سات و کاته‌کانی ژین و ته‌مه‌نی بووه و پاش کۆتایی هێنان به خوێندنه‌که‌ی له به‌شی یاسا و زانسته سیاسییه‌کانی زانستگه‌ی تاران‌دا، خامه و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی خستۆته خزمه‌ت گوێزتنه‌وه‌ی وشیاریی جڤاکیی بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی و له ڕێی سه‌دان وتاری به‌پێزی زانستییه‌وه ڕۆشنایی به بواری چاندیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌خشیوه. ئه‌وه‌ی ده‌خرێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسانه و ده‌روونناسانه بۆ ئارێشه‌یه‌کی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه و په‌رده له‌سه‌ر زۆر ڕاستیی تاڵ و هه‌ژێنه‌ر به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران هه‌ڵده‌داته‌وه. بۆ وتن ده‌شێت "جه‌لال شه‌فیعی"، ساڵی 1972 (1351ی هه‌تاویی)له باژاڕی